سێ کۆڵبەر لە سنوری نەوسود لە رۆژھەڵاتی کوردستان برینداربوون
هادی
١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو رایگەیاند، شەوی رابردوو لە نزیک گوندی دزاوەر سەربە شاری نەوسود و دوو بەتەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی ئێران برینداربوون.
ھەروەھا کۆڵبەرێکی تر بەناوی"موختار کویک"تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی مەریوان، دوای ئەوەی کەوتە بۆسەی ھێزەکانی سنور، بەھۆی ڕاوەدوونان بە دەستڕێژی گولە، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتووەتە خوارەوە و بەسەختی برینداربووە.
ھەروەھا کۆڵی چەند کۆڵبەرێک دوای راوەدوونانیان لەلایەن ھێزەکانی سنوری ئێران دەستی بەسەرداگیراوە.



