فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند،  پشتیوانی ھەر ھەوڵ و بڕیارێک دەکەن کە ببێتەھۆی گەڕاندنەوەی زەویوزاری کورد و تورکمان و ھەموو پێکھاتە رەسەنەکان، کە بە ھەر ھۆکارێک لەلایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە دەستیان بەسەردا گیرابوو و درابوون بە خەڵکی دیکە.

وتیشی، نوسراوەکەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ بە ھەنگاوێکی باش دەزانن و ئومێدیان وایە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراقیش کاری جددی لەسەر بکات و بچێتەبواری جێبەجێکردنەوە.