ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە ھەرێمی کوردستان و سلێمانی کردووە، کە ھۆکارەکەی بەھۆی کاریگەربوونی ناوچەکە بە بای رۆژئاوا و باشوری ڕۆژئاوا دەگەڕێتەوە و وایکردووە کە تۆز و خۆڵ ڕووبکاتە ناوچەکە و شەپۆلی خۆڵبارین دروست ببێت.

ڕاشیگەیاند، بە تێپەڕبوونی کات کاریگەرییەکانی کەم دەبێتەوە و لە ڕۆژانی داھاتووشدا جارێکیتر شەپۆلی خۆڵبارین دەست پێدەکاتەوە و دەشڵێت، پلەکانی گەرمای ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزمترە و ئەمەش ھۆکارێکە بۆ دروستبوونی بای ڕۆژئاوا و دروستبوونی خۆڵبارین.