سەعدی ئەحمەد پیرە: پێویستە یەکێتی و پارتی رێکبکەون
کوردسات نیوز
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
سەعدی ئەحمەد پیرە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گرژییەکانی پێش پەسەندکردنی بودجە و کاتی پەسەندکردنی بودجەی عێراق کۆتایی ھاتووە و ئێستا کاتی ئەوەیە ناوماڵی کوردی رێکبخرێتەوە.
وتیشی، گرنگە یەکێتی و پارتی دابنیشن و رێکبکەون و پێویستە لێکۆڵینەوەش بکرێت کە راستە بڕگەی پاشەکەوتی مووچە لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دەنگی نەھێناوە یان نا.



