ساڵح موسلیم: حکومەتی تورکیا درێژە بە پیلانی ساڵی ٢٠١٤ دەدات دژی رۆژئاوا
کوردسات نیوز
١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
ساڵح موسلیم،ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی"پەیەدە" رایگەیاند، دوای ھەڵبژاردن تورکیا درێژە بە پلانی سڕینەوە و لەنابردن و پیلانی دژە رۆژئاوا دەدات، تائێستاش تورکیا ھێرشەکان رانەگرتووە و ھەموو کەس دەکەنە ئامانج.
سەبارەت بە کۆبونەوەی ئەستانەش کە بڕیارە ٢١ی ئەم مانگە سازبکرێت، ساڵح موسلیم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، روسیا ئێستا پێویستی بە تورکیا ھەیە، بە تایبەتی بە ھۆی ئەو گەمارۆیانەی لە ئەنجامی شەڕی ئوکرانیا خراوەتە سەر مۆسکۆ، ئەوە ئیتر بابەتێکی نێونەتەوەییە، پێشبینیش ناکات رووسیا شتێک بکات، چونکە زۆر پەیماننامە لە نێوانیاندا ھەیە.
جەختی لەوەشکردەوە، خۆبەڕێوەبەری بەر لە ماوەیەک بە مەبەستی چارەسەری کێشەکانی سوریا نەخشەرێگەیەکی راگەیاند، تورکیا نە چارەسەری بۆ سوریا دەوێت، نە دەشییەوێت کورد تیایدا بەشدار بێت.