دەقی پەیامەکە...
بەڕێزن بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری خوالێخۆشبوو لیوا خۆشەوی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی ناوەختی کاک (مستەفا لیوا خۆشەوی)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستە کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەی دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لەم ڕۆژەدا کە یادی کۆمەڵکوژییەکەی ھەڵەبجە دەکەنەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ عێراقییەکان و کوردەکان، ئەوان پاڵپشتی لە قوربانیان و کەسوکارەکانیان دەکەن.
دەشڵێت، پابەندن بە بەرپرسیارێتی و پێویستە بەیەکەوە پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بکەن و ڕێگری لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە جیھاندا بکەن.
سەچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە زرگوێز تەقە لە ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کراوە و کوژراوە.
وتیشی، ئەندامەکەی کۆمەڵە لەلایەن ئەندامێکی تری حزبەکەی خۆیەوە تەقەی لێکراوە و تائێستاش نازانرێت ھۆکاری روداوەکە بەھۆی چییەوە بووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش لە پێنجوێن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکردووە.
لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە دەرەوەی وڵاتەو بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی نەکردووە، ئەو وەزیرانەی یەکێتیش کە بەشداری کۆبوونەوەکەیان کردووە، لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندا بوون و دەنگیان بە دواخستنی نەداوە.
دەشڵێت، یەکێتی لەگەڵ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەراندایە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم کۆبووە و سەرچاوەیەک لە کۆبوونەوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکرێت تاوەکو بەغداد مووچەی ھێزە ئەمنییەکان دەنێرێت.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتییدا ھەوڵدەدرێت کاندیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان یەکلایی بکرێتەوە.
وتیشی، بەپێی بازنەکانی ھەڵبژاردن ژمارەیەک کاندید کە پێشتر لەلایەن مەڵبەندەکانی یەکێتیەوە دەستنیشانکراون و بە ھەڵسەنگاندنی لیژنەدا تێپەڕیون دەنگیان لەسەر دەدرێت.
زانا رەحمان قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی دووشەممەی داھاتوو بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە لەگەڵ جێگری پارێزگاری سلێمانی کۆبونەوەیەکی تایبەت بەم بابەتە لەگەڵ نوێنەرانی شۆفێرانی ھەردوو دەروازەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدەدرێت.
بەھۆی کێشەی نێوان شۆفێری بارھەڵگرەکانی دەروازەی باشماخ و سەیران بەن، بۆ ماوەی دوو رۆژ جموجۆڵی بازرگانی کێشەی تێکەوت و ژمارەیەکی زۆر لە بارھەڵگرەکان تا نزیک ملەکەوە وەستابوون و لەدرەنگانی شەوی رابردوو جموجوڵی بازرگانی و گەشتیاری لەو دوو دەروازەیە ئاسایی بووەوە.
دەقی پەیامەکە...
٣٦ ساڵە پێش ئێستا رژێمی رەفتار فاشی بەعس شاری ھەڵەبجەی بە چەکی کیمیاوی بۆردومان کرد و پێنج ھەزار ھاووڵاتی و دەیان ھەزار کەسی بریندار و ئاوارە و بێ ماڵوحاڵ کرد.
خەڵکی جینوسایدکراوی پارێزگای ھەڵەبجە و خاکی بەسوتماکراوی پایتەختی شارەزوور، لەم کارەساتەوە بوون بە ناونیشانی مەزڵومیەتی گەلی کوردستان و کێشە رەواکەی لە سەرتاسەری دونیادا.
بیرەوەری ٣٦ ساڵەی کارەساتی ھەڵەبجە بیرەوەرییەکی خەمناک و پەژارەیەکی نیشتمانی و نەتەوەییە کە ھەرگیز لە ھزر و ئەندێشەی گەلەکەمان و بزوتنەوەی کوردایەتی و مرۆڤایەتی بە ویژدان دەرناچێت و ھەمیشە زامێکی سارێژ نەبووە تا ئەو رۆژەی ھەڵەبجە و ھەموو کوردستان دەگەنە دوا قۆناغی رزگاری و ئارامی و ئاوەدانی و قەرەبووی لانی کەمی زوڵم و ستەمی رژێمەکەی سەددام وەردەگیرێتەوە کە یەکەم حکومەت بوو کیمیاوی بەرامبەر بەشێکی گەلەکەی و ھاوڵاتیانی چوارچێوەی وڵاتەکەی بە کار بێنێت..
ھەڵەبجەی ئەمرۆ پێویستی زیاتر و زیاتری بە ئاوەدانی و بوژانەوە و ژینگەیەکی پاک و تەندروست بۆ ژیان ھەیە، ئومێدی خەڵکەکەی ئەوەیە دوای بوونی بە پارێزگایەکی خنجیلانەی ھەرێم، لە ئاستی عێراقیشدا رێکارە یاسایی و ئیدارییەکانی بوونی بە پارێزگای نۆزدەمینی وڵات تەواو ببێت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەم ئەرک و شانازییە نیشتمانی و مرۆییە بە زوویی راپەرێنێ .
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لە دەیەکانی رابردوودا درێغی لە خزمەتکردنی کەیسی ئیداری و ئاوەدانی و بوژانەوەی ھەڵەبجە، ناساندنی وەک تاوانێکی نێودەوڵەتی جینوساید و ھاندانی بەرپرسیارێتیی مۆراڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەم تاوانە گەورەیە نەکردووە، لەمەودواش بە گوڕوتینێکی زیاتر لەم ئەرکە پیرۆزە بەردەوام دەبێت و لە ئاستی ھەموو نوێنەرایەتییەکانی لە پەرلەمان و حکومەت، لە ئاستی ھەرێم و حکومەتی فیدرالیدا تێکۆشانی ھەمەلایەن و دەستە جەمعی و بەکردەوەی بۆ دووپات دەکاتەوە.
نەمری بۆ شەھیدانی ھەڵەبجە و قوربانیانی جینۆسایدی گەلەکەمان لەسەرتاسەری کوردستاندا.
تا سارێژبوونی دوا زامەکانی ھەمیشە دەڵێین:
(ھەڵەبجە.. برینمانی ، لە بیرمانی)
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٦-٣-٢٠٢٤
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیران ٣٠ تەممووزی ئەمساڵ سەرجەم کامپەکانی کۆچبەران دادەخرێن، بۆیە ھەموو ئەو خێزانانەی خۆبەخشانە بۆ ناوچەکانی خۆیان دەگەڕێننەوە ھاوکاریی داراییان پێشکەش دەکرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەو چوارچێوەیەشدا ھەر خێزانێکی شنگال کە تازە بۆ ناوچەکانی خۆیان گەڕاونەتەوە بڕی چوار ملیۆن دیناریان وەک ھاوکاری پێدەدرێت، جگەلەوەش بڕێک خۆراک و کەلوپەلی پێویستی ناوماڵیان بۆ دابین دەکرێت.
بەشی تۆماری تابلۆی ئۆتۆمبێل لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەڵەبجە ئاگاداری ھاووڵاتیان دەکاتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ١٧ی ئازار، دەست بە دابەشکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەکرێت کە تایبەتە بە پارێزگای ھەڵەبجە.
دەشڵێت، ئەو ھاوڵاتیانەی ئۆتۆمبێلی ھەولێر، دھۆک، سلێمانییان ھەیە، دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی خۆیان داواکاری پێشکەشبکەن بە مەبەستی تۆمارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی ھەڵەبجە.
ئاماژە بەوەشدەکات، ھەر ھاووڵاتیەک خواستی کڕینی ژمارەی نایابی ھەیە، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات کە لە ژمارە ١٠٠٠- ٢٣وە دەستپێدەکات تا ژمارە ٩٩٩٩- ٢٣ کە نرخیان دوو ملیۆن دینارە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا بەهۆی ساڵیادی کیمبارانکردنی ھەڵەبجەوە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات تاوانی کیمیابارانی ھەڵەبجە لەسەر ئاستی جیھانی بە جینۆساید بناسینێ و لە ھەمانکاتدا داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکات ھەرچی زووە قەرەبووی زیانلێکەوتوانی دەستی ڕژێمی پێشوو بکاتەوە.
دەشڵێت، ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ بە جینۆساید ناساندنی ئەم کەیسە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و فەراھەمکردنی خزمەتگوزارییەکان.
موحسین قەسرۆکی، بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی شەقڵاوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٥:٣٠ خوولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی ھاتوچۆ لە مەفرەقی مامەجەلکە ـ نزیک قەزای شەقڵاوە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل روویداوە و بەھۆیەوە چوار کەس بوونەتە قوربانی.
وتیشی، دوو کەس لە قوربانیەکان گیانیانلەدەستداوە کە لە باوک و کوڕێکن بەناوەکانی وەستا عیماد خاوەنی چێشتخانەی عیماد لە شەقڵاوە کوڕەکەی بە ناوی یوسف، دوو کەسیش لە ئۆتۆمبێلی بەرامبەر بە سەختی بریندار بوون.
وتیشی تەرمی کوڕ و باوکەکە رەوانەی پزیشکی دادی ھەولێر کراون، چارەسەری پێویستیش بۆ بریندارەکان کراوە.
حسێن عوسمان، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆسەری لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرھەڵدانەکانی سوریا لە ٢٠١١دا روداوێکی مێژویی بوو بۆ گەلی سوریا، بەڵام دەستوەردانی دەرەکی و بەستراوی ھەندێک لایەن بە وڵاتانی ھەرێمییەوە، دۆخەکەی بۆ قەیران گۆڕی و وڵات کەوتە ناو قەیرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و شەڕ و کۆچبەرییەوە.
وتیشی، دوای ١٣ ساڵ بەسەر سەرھەڵدانی قەیرانی سوریادا، رۆژئاوای کوردستان جەخت لە دەستپێشخەرییەکان بۆ چارەسەری سیاسی دەکاتەوە و بۆ گفتوگۆش لەگەڵ ھەموو لایەنە جیاوازەکانی سوریا ئامادەیە.
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پێشتر لە رێگای وەزیری دادی عێراقەوە یاداشتێکی تر درایە سەرۆکوەزیران و فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ کردبوو پێداچوونەوە بە پرۆژەکە بکەن و کێشەکان چارەسەربکەن.
دەشڵێت، ھەرچی ئاو، شاخ، کێو و شوێنەوار ھەبووە، رووبەرێکی زۆر زەوی کشتوکاڵ و لەوەڕگە دەکەونە پشتەوەی تەلبەندەکە و ھەرچی ئاسک و ئاژەڵی کێوی ھەیە بەھۆی تەلبەندەکەوە ناتوانن ھاتوچۆ بکەن و لەھاویندا لەناودەچن.
بەھۆی تەلبەندکردنی سنورەوە، خاک و زەوییەکی زۆری ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە دیوی ئێران، بەوەش جووتیاران ناتوانن بچنە ئەوبەری تەلبەندەکە، ئەوەش ناڕەزایی جوتیارانی لێکەوتووەتەوە.
حکومەتی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە دووی حوزەیرانی ٢٠٢٣ تاوەکو ٣٠ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ بڕی ١٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی رادەستی وەزارەتی نەوت کردووە بەبێ ئەوەی ھیچ پارەیەک بۆ تێچووی بەرھەمھێنان و گواستنەوەی ئەو بڕە بدرێت و شایستەی کۆمپانیا نەوتییە بەرھەمھێنەرەکان خەرج بکرێت.
دەشڵێت، پشکی ھەرێم لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ بریتییە لە ١٦ ترلیۆن و ٤٩٧ ملیار دینار، بەڵام تەنھا ٩٩٨ ملیار دیناری نێردراوە. ھەروەھا بە پێنج بەش سێ تریلیۆن و ٧٠٠ ملیار دینار بەقەرز دراوەتە ھەرێم.
حکومەتی ھەرێم باسی لەوەشکردووە، داھاتەنەوتییەکان کە دەبێت بدرێنە بەغداد، تا ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣، بریتییە لە یەک ترلیۆن و ٦٩٣ ملیار دینار، لەگەڵ ٥٠٪ی داھاتی دەروازە سنوورییەکان کە بڕەکەی ٧٢٨ ملیار دینارە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تێکڕای بڕی ماوە لە پشکی ھەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢٣ کە لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵە و تاوەکو ئێستا بۆ ھەرێم نەنێردراوە بریتییە لە نۆ ترلیۆن و ٣٧٨ ملیار دینار.
حکومەتی ھەرێم ھەروەھا جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا ھیچ بڕە پارەیەکی شایستە لە خەرجییە حاکمییەکان بە تەرخانکراوی مووچەی پێشمەرگەشەوە نەدراوە بە ھەرێم.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ساڵیادی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، کارەساتی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە برینێکە ھەرگیز لەیاد ناکرێت.
دەشڵێت، سەرەڕای قەدەغەکردنی بەکارھێنانی چەکی کیمیایی، بەڵام بەعس بەھۆی ھەندێک لە وڵاتانی رۆژئاواەە توانی چەکی کیمیایی دروستبکات، ئەویش چەندین جار لە دژی خەڵکی بێتاوانی ھەڵەبجەو سەردەشت بەکاریھێنا، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر لە ٣٥٠ جار چەکی کیمیایی لە کاتی شەڕ لەگەڵ ئێراندا بەکارھێناوە.
کەنعانی ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو وڵات و حکومەتانە لەو ساڵانەدا ھانی سەدامیاندا بۆ ھێرش و داگیرکردنی ئێران، ئەوە جگە لە پشتیوانی نێودەوڵەتی و سیاسی، ئێستاش بانگەشەی بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن و ھێرشەکانیان بەرەو ئێران ئاراستە دەکەن و بەرپرسن لە کۆمەڵکوژی زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەسی بێتاوان لە غەززە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین لەبارەی رووداوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مشتومڕ لەنێوان خاوەن نانەواخانە و عەرەبێکی ھاوردە دروستبووە و لەئەنجامیشدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ کوژراوە کە کوڕی خاوەن نانەواخانەکە بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە پۆلیسی عەفرین تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەی لە ھۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.
کەسوکاری ئەو مێردمنداڵە کوردەش بڕیاریانداوە لەبەردەم پۆلیسی عەفرین خۆپیشاندان سازبکەن و داوای تۆڵەسەندنەوە و راگرتنی پێشێلکاری بەرامبەریان دەکەن.