ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کوژرا
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٤
سەچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە زرگوێز تەقە لە ئەندامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێرانی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران کراوە و کوژراوە.
وتیشی، ئەندامەکەی کۆمەڵە لەلایەن ئەندامێکی تری حزبەکەی خۆیەوە تەقەی لێکراوە و تائێستاش نازانرێت ھۆکاری روداوەکە بەھۆی چییەوە بووە.
سەرچاوەیەکی ئەمنیش لە پێنجوێن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتباری رووداوەکەیان دەستگیرکردووە.



