فراکسیۆنی یەکێتی داوا لە سودانی دەکات لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی تەلبەندکردنی سنوور پێکبھێنێت
کوردسات نیوز
١٥ی ئازاری ٢٠٢٤
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، پێشتر لە رێگای وەزیری دادی عێراقەوە یاداشتێکی تر درایە سەرۆکوەزیران و فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ کردبوو پێداچوونەوە بە پرۆژەکە بکەن و کێشەکان چارەسەربکەن.
دەشڵێت، ھەرچی ئاو، شاخ، کێو و شوێنەوار ھەبووە، رووبەرێکی زۆر زەوی کشتوکاڵ و لەوەڕگە دەکەونە پشتەوەی تەلبەندەکە و ھەرچی ئاسک و ئاژەڵی کێوی ھەیە بەھۆی تەلبەندەکەوە ناتوانن ھاتوچۆ بکەن و لەھاویندا لەناودەچن.
بەھۆی تەلبەندکردنی سنورەوە، خاک و زەوییەکی زۆری ھەرێمی کوردستان دەکەوێتە دیوی ئێران، بەوەش جووتیاران ناتوانن بچنە ئەوبەری تەلبەندەکە، ئەوەش ناڕەزایی جوتیارانی لێکەوتووەتەوە.



