ئیدارەی خۆسەری: بۆ گفتوگۆ لەگەڵ ھەموو لایەنە جیاوازەکانی سوریا ئامادەین
کوردسات نیوز
١٥ی ئازاری ٢٠٢٤
حسێن عوسمان، ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی ئیدارەی خۆسەری لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، سەرھەڵدانەکانی سوریا لە ٢٠١١دا روداوێکی مێژویی بوو بۆ گەلی سوریا، بەڵام دەستوەردانی دەرەکی و بەستراوی ھەندێک لایەن بە وڵاتانی ھەرێمییەوە، دۆخەکەی بۆ قەیران گۆڕی و وڵات کەوتە ناو قەیرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و شەڕ و کۆچبەرییەوە.
وتیشی، دوای ١٣ ساڵ بەسەر سەرھەڵدانی قەیرانی سوریادا، رۆژئاوای کوردستان جەخت لە دەستپێشخەرییەکان بۆ چارەسەری سیاسی دەکاتەوە و بۆ گفتوگۆش لەگەڵ ھەموو لایەنە جیاوازەکانی سوریا ئامادەیە.



