کوردستانکوردستان

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەشدەکات، لە ئەمڕۆوە ١٥/١٠/٢٠٢٣ تاوەکوو پێنج شەممەی داھاتوو رێکەوتی ٢٦/١٠/٢٠٢٣ بەردەوام بێت، بۆیە ئاگاداری ھەموو لایەک دەکەینەوە کە پرۆسەکە رۆژانە بەردەوام دەبێت وھەموو فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان لە خزمەتی ھاووڵاتیاندان، تاوەکوو ھەموو ئەو ھاووڵاتیانەی ئارەزوومەندن فۆرمی حاجیان پڕ بکەنەوە بتوانن فۆرمەکە وەربگرن.

باسیان لەوەشکردووە، لێرەوە داواکارین لە ھاووڵاتیان کە ھاوکاری نووسینگەکانی حەج و عومڕە و بنکەکانی ناونووسین بکەن تاوەکوو پرۆسەکە بە سەرکەوتوویی بەرێوەبچێت و ھەروەھا ئاگاداری ھاووڵاتیانیش دەکەین کە ئەوانەی بە تەمەن و پەککەوتەن ئەوا کەسوکارییان یاخود کەسێکی نزیکیان دەتوانێت فۆرمەکە وەربگرێت و پێویست بەوە ناکات کەسانی بەساڵاچوو یاخود نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرمی سەردانی بنکەکانی ناونووسین بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی فۆرمی حاجیان.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نۆرس پرێس، ئاماری بۆردومانەکانی تورکیای بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، تورکیا لە دە رۆژدا ٢٦٤ شوێنی لە رۆژئاوای کوردستان کردووەتە ئامانج، کە ٢٩ شوێنی ژێرخان و ١٨٥ شوێنی نیشتەجێبوون و ٣٨ بنکەی سەربازیی و نەخۆشخانە و خوێندنگەیەک و چەند شوێنێکی ترن.

راشیگەیاند، ٢٥ شوێن بە فڕۆکەی جەنگی و ٦٤ شوێن بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج و بەھۆیانەوە نۆ کەسی مەدەنی و ٣٩ شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە، ١٥ کەسی مەدەنی و ٣٤ شەڕڤانی تر برینداربوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکەی کۆمەڵی دادگەری کوردستان...

بەرێز کاک بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

دوای سڵاو و رێزم بۆ خۆت و سەرجەم ئەندامانی کۆنگرەکەتان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین کۆنگرەتانەوە، بە ناوی خۆم و سەرکردایەتیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانەوە پیرۆزباییتان لێ دەکەم و ھیوادارم ئەم کۆنگرەیەتان وێستگەیەکی گرنگ بووبێ بۆ چاوبەخۆدا گێڕانەوەتان و نەخشە و بەرنامەی باش دانانتان بۆ داھاوتوو.

ھەروەھا ئومێدم وایە دوای کۆنگرەش دڵسۆزانە و واقیع بینانە کاروباری ئۆرگانەکانتان ڕێک بخەن و ھەوڵبدەن یەکێتیی نیشتمانیی وەخۆگری تێکرای ئەندامانی بێ و لەسەر بناغەی تەبایی و ھاوکاریی لەگەڵ نێوخۆ و دەرەوەیدا، ھەنگاو بنێ و دۆخی زێدە ھەستیار و دژواری ھەرێم وعێراقیش لەبەرچاو بگرێت و لەو ڕووەوەش مام جەلال بەرھەم و کەلەپوورێکی دەوڵەمەندی بۆ بە جێھێشتوون و پێویستە ئێمە و ئێوە و سەرجەم لایەنەکانی دیکەش دڵنیابین، کە بەبێ ئیمان و چاودێری خوا بەسەر خۆمانەوە دیتن وعەقڵی گەورە و دڵی فراوان و ڕەوشتی پەسەند و دڵسۆزی و پەرۆش و خەمخۆریی بۆ خەڵک بەبێ جیاوازیی لە ئاستی بەرپرسیارێتیی بەرانبەر بە خەڵکدا نابین و لەسەر پێگەو پۆست و ناوونیشانەکانمان قەرزداردەبینەوە.

دووبارە سڵاو و رێز و پیرۆزبایی

عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەشناسی ھەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی شەودا خۆڵبارین دەستپێدەکات بە تایبەت لە باشور و ناوەڕاستی ھەرێم و تا سبەینێ بەردەوام دەبێت و بەھۆیەوە مەودای بینین کەم دەبێتەوە. 

ھەروەھا سبەینێ لە ناوچە شاخاوییەکان ھەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی کەم ھەیە و پلەکانی گەرماش چوار بۆ پێنج پلەی سیلیزی روو لە دابەزین دەکەن، ھەروەھا خێرایی با مامناوەند و چالاک دەبێت.

بۆ سبەینێش بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت کە ٣٠ پلەی سیلیزییە و نزمترینیش لە سۆران تۆمار دەکرێت کە ٢٢ پلەی سیلیزی دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ لە شاری ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، کۆنگرەی چوارەمەمی پارتی چەپی سەوز-یەسەپە، لەژێر دروشمی "لەپێناو ئازادی" دەستیپێکرد، لە سەرەتای کۆنگرەکەدا ناوی پارتەکە بۆ پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان-ھەدەپ گۆڕا، ھەروەھا تولای حاتەمئۆغڵو و تونجەر بەکیرھان وەک ھاوسەرۆکی نوێی پارتەکە ھەڵبژێردران.

تولای حاتەمئۆغڵو ھاوسەرۆکی نوێی ھەدەپ، وتارێکی پێشکەشکرد و ھیوای خواست پارتە نوێیەکە سوودی بۆ ھەمووان ھەبێت، وتیشی، چاو بە سیاسیەتیی ھاوپەیمانێتییەکانیان دەخشێننەوە، راشیگەیاند، ئاشتی لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە چارەسەرکردنی دۆزی فەڵەستین و کورد بەدیدێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی کۆبووەتەوە و بەرپرسی مەکتەبەکان و ئەرکەکانیانی دیاریکردووە، بەجۆرێک د.خەسرەو گوڵ محەمەد بووە نوێنەری سەرۆکی یەکێتی و رزگار حاجی حەمە وەک لێپرسراوی دەزگای ھەڵبژاردن مایەوە، ھەروەھا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی و سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و عیماد ئەحمەدیش وەک لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و ھۆشیاری دیاریکراوە.
وتیشی، قوباد تاڵەبانی وەک سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان دیاریکراون، ھەروەھا بڵێسە جەبار فەرمان وەک لێپرسراوی مەکتەبی شەھیدان و نزار ئامێدی بۆ لێپرسراوی مەکتەبی یەکێتی لە بەغداد و بورھان سەعید سۆفیش وەک لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان دانراون.
راشیگەیاند، لە کۆبونەوەکەیاندا شێخ ئەحمەد حەمەکەریم و شوان قادر وەک لێپرسراوانی مەکتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی و د.یوسف گۆران بۆ لێپرسراوی مەکتەبی دیراسات و تەلار لەتیفیش بۆ لێپرسراوی مەکتەبی کاروباری یاسایی دانراون.
سەعدی پیرە وتیشی، شاڵاو شێخ سەڵاحیش وەک لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتی دەستنیشانکراوە. 

 




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستا و فەرمانبەران و ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکات، کە وڵاتی روسیای فیدرال (٧٠) کورسی خوێندنی وەک سکۆلەرشیپ بۆ تەواوکردنی خوێندنی (بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرا) بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) پێشکەش بە ھەرێمی کوردستان کردوە، ھەرکەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە دەکات؛ دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەی خوارەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن: (https://education-in-russia.com )

١ . مەرجەکان بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس:

• پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.
• دەبێت لە ھیچ دامەزراوەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دانەمەزرا بێت.
• بۆ ئەو پێشکەشکارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری پزیشکی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %٨٥ کەمتر نەبێت، بۆ ئەوانەشی کە پسپۆری ددان و دەرمانسازی پێشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانستیان لە %٨٠ کەمتر نەبێت، ھەروەھا بۆ ئەو خوازیارانەی کە داواکاری بۆ پسپۆری ئەندازیاری پیشکەش دەکەن دەبێت کۆنمرەی پۆلی شەشی زانیستیان لە %٧٥ کەمتر نەبێت.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com ) بکەن.

٢ . بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر:

•  پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.
•  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی ھەبێت لە پاش بە دەستھێنانی دوایین بروانامە. 
•  دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە ٪٦٥ کەمتر نەبێت.
•  داواکار دەبێت لە ھەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە ھەمان بوار بێت).
•  کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنھا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
•  کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.

٣ . بۆ خوێندنی باڵا/ دکتۆرا: 

• پێشکەشکار دەبێت ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستان بێت.
• پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی ھەبێت لە پاش بە دەستھێنانی دوایین بروانامە. 
• دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت.
• داواکار دەبێت لە ھەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە ھەمان بوار بێت).
• کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنھا مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
• کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی روسیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکە (https://education-in-russia.com ) بکەن.

- تێبینیە گشتیەکان:

• لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی وێبسایتی سکۆلەرشیپەکەیە (https://education-in-russia.com )، وەزارەتەکەمان ھیچ فایلێکی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچونی ئەنجامی سکۆلەرشیپەکە بە ھیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.
• کاندیدی سەرکەوتوو پێویستە دۆسیەی ئەلیکترۆنی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێگەی ئەم بەسەتەرەی خوارەوە پر بکاتەوە (https://scholarship.digital.gov.krd/#/login).
• ھەر پێشکەشکارێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت و بروانامەکەی بۆ یەکسان ناکرێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدڕاڵی ٢٩ی ئەم مانگە لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە، کە تایبەتە بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، سکاڵاکە لەلایەن مەحمود عکیلی، ئەمینداری حیزبی ئومەی عێراقییەوە تۆمارکراوە و تیایدا داوایکردووە دادگاکە بەبڕیارێک حکومەتی عێراق پابەند بکات بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەکاتی خۆیدا.

لە سکاڵاکەدا ھاتووە، بەگوێرەی یاسای بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا، بۆیە داوا لە دادگاکە دەکات دواخستنی ناردنی مووچە بۆ کوردستان بە نادەستوری دابنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای فیدڕاڵی لەکۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەیدا لەسەر سکاڵای ھاوڵاتییەک بەناوی شاخەوان لوقمان کۆبووەوە و  بڕیاردا بە ھەڵوەشاندنەوەی یاسای ژمارە (٤٢)ی ساڵی ٢٠٠٤ ی پەرلەمانی کوردستان کە یاسای (ھەمواری یاسای سزادانی عێراقی)یە. 

بەگوێرەی یاساکەی پەرلەمانی کوردستان ھەرکەسێک ھانی کاری خۆکوژی بدات یان بە ھەر شێوەیەک یارمەتی بدات کەسێک خۆی بکوژێ، یان بووبێ بە ھۆکاری خۆکوشتنەکەی، ئەو کەسە سزای زیندانی بۆ ماوەیەک بەسەردا دەسەپێندرێت کە لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.

دادگای فیدڕاڵی ئەو یاسایەی پەرلەمانی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە بەھۆکاری ئەوەی پێچەوانەی برگەی دووەمی ماددەی ١٢١ دەستورە، ھاوکات سەرباری ھەڵوەشاندنەوەی یاساکە، ھەموو ئەو کەسانەشی بەو یاسایە حکومدراون و تاوانبارکراون بە ھۆکاری خۆکوشتنی کەسێک، سزاکەیان لەسەر ھەڵدەگیرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە دادگای فیدڕاڵی بڕیاردانی لەسەر سکاڵایەک کە دژی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکرابوو، بۆ ٥ـی مانگی داھاتوو دواخست، لە سکاڵاکەدا زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون، ئەندامی فراکسیۆنی رافیدەین لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوایانکردوە دادگای فیدڕاڵی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە نادەستوری دابنێت کە پەیوەندیدارن بە کورسی کۆتاکان و دانانی ھەرێم بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی چوارشەممەی داھاتوو، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی ھەرێم بە سەرۆکایەتی وەفدێک بۆ مووچە و بودجەی ھەرێم دەچێتە بەغداد.

ئەوەشی خستەڕوو، وەزیری دارایی ھەرێم لە بەغداد لەگەڵ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و وەڵامی پرسیار و تێبینییەکانی لیژنەی دارایی دەداتەوە لەسەر مووچە و بوودجەی ھەرێم.

ھاوکات، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشبینیدەکرێت کۆتایی ئەم ھەفتەیە ٧٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم و سەرەتای ھەفتەی داھاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بکرێت.

وتیشی، رەنگە ئەم مانگە بە یەک گوژمە ٧٠٠ ملیار دینارەکە بخرێتە سەر ھەژماری وەزارەتی دارایی ھەرێم، ئەگەر بەو شێوەیەش بێت ئەوا پێدەچێت لەماوەی ١٠ رۆژدا مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی ھەرێم دابەشبکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە...

بەڕێزان بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی کاک بەرھەم بارام حەمەئەمین

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (بەرھەم بارام حەمەئەمین) ئەفسەر لە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆرمان پێگەیشت.

بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، ھاوڕێ و ھاوسەنگەرانی لە ھێزەکانی دژەتیرۆر دەکەم.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم دەڵێت، ئەو کەسانە دەدەنە دادگا کە ھەڕەشە لەو بەڕێوەبەر و مامۆستایانە دەکەن، کە بایکۆتیان شکاندووە و ئەگەر دەربکەوێت مامۆستان دوردەخرێنەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ماوەیەکە چەندین ھەژمار، پەیج و گروپ لە سۆشیال میدیا، کەوتوونەتە بێڕێزیکردن و سوکایەتی و ھەڕەشە لە چەندین بەڕێوەبەری قوتابخانە لە پارێزگای سلێمانی کە دەستیان بە دەوامکردن کردووەتەوە.

دەشڵێت، وەزارەتی پەروەردە بە رەسمی دەزگای ئاسایشی کوردستانی لەو ھەڕەشە و بێڕێزیکردنە ئاگادارکردووەتەوە و رایگەیاندووە، کە سکاڵای یاساییان ھەیە و دەیانەوێت  ڕووبەڕووی دادگایان بکەنەوە و قبوڵ ناکەن بەڕێوەبەر و مامۆستایان بیانەوێت درێژە بە خوێندن بدەن و سوکایەتییان پێبکرێت.

وەزارەتی پەروەردە باسی لەوەشکردووە، پاش ئەوەی دەرکەوت ھەر یەک لەوانە و ئەدمینی ئەو گروپانە پلەی مامۆستایەتیان ھەیە، ئەو پلەیان بە بڕیارێکی رەسمی لێوەردەگرنەوە. 

لای خۆیەوە، سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ساڵنامەی خوێندن ناگۆڕدرێت و کەم ناکرێتەوە، چونکە کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندن، گەورەترین زیان بە خوێندکاران دەگەیەنێت، پرۆسەی وەرگرتنیش لە زانکۆکان زۆر ئەستەم دەکات و گرفت بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاش دروستدەکات.

وتیشی، بۆ تاقیکردنەوەی نیشتمانیی نۆی بنەڕەتی و تاقیکردنەوەی وەزاریی ١٢ی ئامادەیی، ھیچ یەکێک لە پرۆگرامەکانی خوێندن کەم ناکرێنەوە و دەستکاری ناکرێن و وەک ساڵی رابردوو دەبێت، بەپێی ساڵنامەکە یەکی تەمموز دواین تاقیکردنەوەی وەزاری ئەنجامدەدرێت، بە ھیچ شێوەیەک ناتوانن دەستکاریی کات و رێکەوتی تاقیکردنەوەکان بکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی رۆژی ھەینی لە راگەیەندراوێکدا داوای لە مامۆستایان کرد درێژە بە ناڕەزایەتییەکان و بایکۆت بدەن، تا ئەو کاتەی پرسی مووچە چارەسەر دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی مامۆستایانی کردووە دەڵێت، سەدان ھەزار خوێندکار لە ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بنەڕەتیی ، ئامادەیی، پەیمانگا و زانکۆکاندا؛ چاویان لە دەستێشخەریی مامۆستایانە، موچە و ماف و شایستە داراییەکان بە یاسا دەبێت قەرەبووبکرێنەوە، ئەوەی قەرەبووناکرێتەوە ماوەی خوێندنە.

ھاوکات داوا لە حکومەتی فیدراڵی دەکات، موچەو بودجە تیکەڵی دۆسییەو ململانێ سیاسییەکان نەکات، ھەروەھا ڕێگا نەدات داواو مافی ڕەوای مامۆستایان و موچەخۆران تێکەڵ بە ھەڵبژاردنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر داواش لە حکومەتی فیدراڵی دەکات کۆتایی بەو رەوشە ناھەموارە بھێنێت و مافی خەڵک و موچەو بوجەی ھاووڵاتیان تێکەڵ بە ھیچ دۆسییەیەکی تر نەکات.

ھەروەھا داواش لە حکومەتی ھەرێم دەکات، ئەرکی حوکمڕانیی خۆی بەرامبەر ھاووڵاتیانی کوردستان بەگشتیی و بەرامبەر موچەخۆران بەتایبەتیی جێبەجێبکات و موچەی بەردەوامی کەرتی پەروەردە بێ دواخستن دابینبکات.

داوا لە مامۆستایانیش دەکات، بەبەردەوامبون لە داکۆکیکردن لە مافەکانیان و مافی ھەمووان، بە بڕیارو ئیرادەی کەسیی خۆیان، پرۆسەی خوێندن ببوژێننەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان...

کۆچی دوایی نەجمەدین سڵێمان ساڵاز، رۆژنامەنووس و پێشکەشکار لە دەزگای میدیایی کوردسات لە دڵەوە نیگەرانیکردین.

نەجمەدین سڵێمان ساڵاز کەسایەتییەکی دیار و رۆژنامەنووسێکی بەئەزموونی باکووری کوردستان بوو کە خزمەتێکی بەرچاوی پێشکەشکردووە.

بۆ ئەم خەمە پرسە و ھاوخەمیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەکەی، ھاوڕێ و ھاوکارانی لە دەزگای میدیایی کوردسات دەکەم و لە خوای گەورە داواکارم سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

دەقی پەیامەکەی خانمی یەکەمی عێراق…

بەڕێزان کەسوکاری کۆچکردوو نەجمەدین ساڵاز 

بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و میدیاکارانی دەزگای میدیایی کوردسات

بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (نەجمەدین سڵێمان ساڵاز) کەسایەتی دیاری سیاسی و رۆژنامەنووس و پێشکەشکار و ئامادەکار لەدەزگای میدیایی کوردسات، زۆر غەمباربووم. 

بۆ ئەم کۆچە پرسە و سەرەخۆشی لەکەسوکار و خانەوادەکەتان و میدیاکارانی ھاوڕێی ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵپەڕی عێراق ئۆیل ریپۆرت بڵاویکردەوە، بەگوێرەی نوسراوێکی حکومەتی تورکیا کە دووی تشرینی یەکەم ئاڕاستەی کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)ی کردووە، ئەنقەرە بە رەسمی چاککردنەوەی بۆری نەوتی جەیھانی راگەیاندوە و عێراقی ئاگادار کردووەتەوە کە دەتوانێت دەستبە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکاتەوە کە رۆژانە دەتوانێت ٤٧٥ ھەزار بەرمیل نەوت لەرێگەیەوە ھەناردە بکات.

حکومەتی تورکیا لە نوسراوەکەیدا بۆ حکومەتی عێراق نوسیویەتی، "ئاگادارتان دەکەینەوە کە بۆری گواستنەوە عێراق-تورکیا لە خاکی تورکیادا ئامادەیە بۆ گواستنەوەی نەوت و عێراق لە ٢٠٢٣/١٠/٤ ەوە دەتوانێت ھەناردەی نەوت دەستپێبکاتەوە".

١٠ی ئەم مانگەش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی دەستپێنەکردنەوەی نەوتی ھەرێم دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایی کۆمپانیاکانی نەوت لەو پارەیەی لەبەرامبەر بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن سۆمۆوە بۆیان دیاریکراوە کە بڕەکەی ٦ دۆلارە بۆ ھەر بەرمیلێک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...372373374375376...925