بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە ٣٠٠ ھاووڵاتی لە ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، ناسنامەی ھەموویان بۆ ھەنگاو ئاشکرابووە.
بەپێی ئامارەکە لەو ژمارەیە ١٥١ ھاووڵاتی کورد و ٥٧ تورک و ٢٩ ھاووڵاتی بەلووچن، ھەروەھا ٢٧ چالاکوانی ژن و ١٣ منداڵ لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون کە ٩ منداڵیان کورد و ٤ منداڵیان بەلووچن .
ھەر لەو چوارچێوەیەشدا ٢٠ چالاکوانی سوونی مەزھەب و ٥ ھاووڵاتی بەھایی و ٢ ھاووڵاتی مەسیحی لە نێوان دەستبەسەرکراواندان.
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بارەگای ئەنجومەن پێشوازیکرد لە باڵیۆز د. محەممەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و وەفدێکی ھاوڕێی.
لەدیدارێکدا، وێڕای پیرۆزباییکردن لە ھەڤاڵ شێخ جەعفەر، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تیشکخرایەسەر دوا پێشھاتەکانی بارودۆخی سیاسی ھەرێمی کوردستان و عیراق.
لەو چوارچێوەیەدا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان، جەختی لەسەر ھەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە سەبارەت بەپێویستی ئەنجامدانی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا و کەڵک وەرگرتن لەو ئیستیحقاقە نیشتمانییە

مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، لەگەڵ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندان و لەکاتی خۆشیدا دژ بە بڕیاری درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بوون.
دەشڵێت، بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە خوولی شەشەمی ھەڵبژاردنی کوردستان، کۆمەڵێک کێشەی لێکەوتەوە، بەپێویستیشی دەزانێت، ئەو کێشانە بەزووترین کات چارەسەر بکرێن و ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، چونکە ھەرێمی کوردستان بە نەبوونی پەرلەمان دووچاری کێشەو گرفتی زیاتر دەبێتەوە بە تایبەت لە ڕووی یاسایی و دەستوورییەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، خوێندکاران و لێھاتوەکان لە زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە دەتوانن بیرۆکەو داھێنانەکانیان پێشکەش بە (Falling Walls Lab) بکەن کە چالاکیەکی ھاوبەشە لەگەڵ زانکۆی سلێمانی و دامەزراوەی (DAAD) ی ئەلمانی و (Culture Factory) و بڕیارە لە ٢٦ی ئایار چالاکییەکە بەڕێوەبچێت.
دەشڵێت، پرۆژەکە وێستگەیەکە بۆ ئەو کەسانەی کە بیرۆکەی داھێنانیان ھەیەو دەتوانن پرۆژە و پلان و چالاکیە کۆمەڵایەتییەکانیان لە ماوەی ٣٠ دەقیقەدا پێشکەش بکەن و کێبرکێ بکەن بۆ بەدەستھێنانی گەشتێک بۆ (the Falling Walls Science Summit and be part of the Lab Finale) بۆ بەرلین - لە ئەڵمانیا.
لەبارەی پێشکەشکردنی بیرۆکەکان دەبێت خوازیار سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکات، https://falling-walls.com/lab/apply/iraq/
دواین کات بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکەکان بەرواری ١٥ی نیسان دەبێت.
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە دەباشان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی موچە و دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، لەسەر پێویستی بە پەلە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.
لە کۆبوونەوەکەدا، جەختکرایەوە لەسەر ھەڵوێستی نەگۆڕی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، وەک تەنھا رێگای راست بۆ نوێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراستی و شەرعیەتی حکومڕانی ھەرێمەکە.
مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت ئەنجامنەدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا، پاشکەشەیە لە کاروانی دیموکراسی و سەرەنجام شەرعیەتی دامەزراوەکانی ھەرێم دەخاتە ژێر پرسیارەوە.
جەختیشیکردووەتەوە، پاراستنی قەوارەی ھەرێم لە ھەڕەشە و مەترسی تەنھا لەرێگەی گەڕانەوە بۆ ڕای کۆمەڵانی خەڵک و دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە ھەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پاک و بێگەردا دەبێت، کە روانینی سەرجەم ھێز و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەخۆبگرێت، بەتایبەتی کێشەی مووچە و گوزەرانی خەڵک.
لەو کۆبوونەوەکەدا، بە گرنگیەوە باس لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و دەوڵەتی ئەڵمانیا کرا و وەزیری پێشمەرگە جەختیکردەوە لە بەردەوامی و بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان، ھەروەھا ستایشی گەل و حکومەتی ئەڵمانیای کرد لە بەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانی بەردەوامیان بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بە تایبەتی، ھیواشی خواست پەیوەندییەکانیان بەردەوامی ھەبێت و دۆستایەتی نێوانیان پتەوتر و بەھێزتر بێت.
ھاوکات د.تۆبیاس، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لە سەردانەکەیدا بۆ ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بە گرنگیەوە باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان و ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا کرد.
وتیشی، ئەوان وەکو حکومەتی ئەڵمانیا دڵخۆشن بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و بەردەوام دەبین لە برەودان بەو پەیوەندییە ستراتیژیە دوورمەودایەی نێوانیان، لە بارەی ھاوکارییەکانی ئەڵمانیا بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وڵاتانی ھاوپەیمانان، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەردەوام دەبن لە ھاوکاری و ھەماھەنگی زیاتری وەزارەتی پێشمەرگە، لە پرۆسەی چاکسازیدا.
بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەنراوێکدا جەختیکردەوە، لەپێناو پرۆسەی دیموکراسی، گەڕانەوە بۆ دەنگ و ئیرادەی ھاونیشتمانیان، ڕەوایەتیدان بە دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستان، ھەڵبژاردن باشترین بژاردەیە لە بەردەم ھەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ ئەوەدان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجامبدرێت و ئەوەش بە پێویستیەکی نیشتمانی و ئیستحقاقێکی میللی دەزانن.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستانیش لە راگەیەنراوێکدا دووپاتیدەکاتەوە، لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردندان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، ھیواداریشن ھیچ لەمپەرو ڕێگریەک نەخریتە بەردەم ئەنجامدانی پرۆسەکە.
لای خۆیانەوە، ھەریەک لە بزووتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و ڕەوتی ھەڵوێستی نیشتمانی، داوا دەکەن ھەڵبژاردن دوانەخرێت و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.
ھەڵوێستی ئەو لایەنانە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکات کە بڕیارە لە ١٠ ی حوزەیرانی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز راگەیاند فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیان بۆردومانی رێگەی کورتەکیان کردووە لە بناری قەندیل بەھۆیەوە ھاتوچۆی گوندەکانی بناری قەندیل و ئیدارەی راپەڕین داخراو و کارەبای گوندەکانیش پچرا.
وتیشی، دوای بۆردومانەکە تیمەکانی شارەوانی بناری قەندیل توانیویانە رێگاکە چاکبکەنەوە و ھاتوچۆ ئاسایی بێتەوە بەڵام تاکو ئێستا گوندەکان بێ کارەبان و کارەباکە چاکنەکراوەتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەیدا، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی پابەند کرد بە دانەوەی ئەو قەرزانەی کە بانکی بازرگانی عێراقی داویەتی بە ھەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران.
لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا ھاتووە، وەزارەتی دارایی عێراق بەشێوەی مانگانە بڕی ترلیۆنێک و ٢٧٢ ملیار دینار بە بانکی بازرگانی دەداتەوە، ئەو بڕە پارەیەش لە پشکی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ دەبڕدرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، عەمار حەکیم و نوری مالیکی کۆبوونەتەوە و جەختیان لە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە زوترین کاتدا کردووەتەوە، بەو پێیەی دابەشکردنی سەرۆکایەتییەکان لەنێوان پێکھاتەکاندا بۆ پێدانی مافی پێکھاتەکانە.
دەشڵێت، عەمار حەکیم و نوری مالیکی داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن لە بڕیارەکەی بۆ بەشداینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پاشگەزبێتەوە بەو پێیەی پڕۆسەی دیموکراسی لە عێراق و ھەرێم پێویستی بە ھەمووانە.

تیمی وەزاری یەکێتیی روونکردنەوەیەکی لەبارەی دابەشکردنی موچە بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، داوایانکرد بەو بڕە پارەیەی کە لە بەغدادەوە ھاتووە دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچە، چونکە بەرەجەژنانە و خەڵک چاوەڕێی ئەو مافەی خۆیەتی وەریبگرێت، لەگەڵ ئەوەش ھەوڵ بدرێت ئەو بەشەی تریش داوا بکرێت لە وەزارەتی دارایی عێراق بینێرێت. بەڵام ھەبوون کە لایەنی سەرەکی حکومەتن؛ لە دژی ئەو بۆچوونەی ئەوان قسەیان کردووە.
تیمی وەزاری یەکێتیی جەختیکردوەتەوە، یەکێتیی بە حزب و تیمی حکومەتەوە، سیاسەتێکی میانڕەوانەی گرتووەتەبەر لەگەڵ لایەنەکانی ھەرێم و عێراق و ھاوسەنگی راگرتووە و ھەرگیز ھەوڵی تێکدانی نێو ماڵی لایەنەکانی ھەرێم و بەغدادی نەداوە لەپێناو پۆستێکی دیاریکراودا. بۆیە ئەوانەی ئەو ھەوڵانە دەدەن، بوونەتە باعیسی رێکنەکەوتن و تێکدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد و دواتر خەڵکی کوردستان دەبنە قوربانی ئەو سیاسەتە ھەڵەیە.
دەشڵێت، بەم رەمەزان و بەرەجەژنانە، خۆزگە لەبری بەیاننامە و لێدوان و تەسریباتی ناڕاست، بە ھەموویانەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیان بدایە کە زیاد لە ١٠ ساڵە ماف و شایستەی مووچەخۆران دەستەبەر ناکرێت. خەڵکی کوردستان راستە پشووی درێژە بەڵام ناکرێت ئەو پشوودرێژییە لەبەرچاو نەگیرێت و مافەکانیان پەراوێز بخرێت.
مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە شەش پێشێلکاری زەق و مەترسیداریی دەستوریی تێدایە بۆ لەباربردنی سیستەمی دیموکراسی ھەرێم، ھەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی عێراق بۆ سیستەمی مەرکەزی، کە دیاترینیان فرەبازنەیی و نەھێشتنی کورسی کۆتای پێکھاتەکانە.
دەشڵێت، جگە لەو پێشلکارییە دەستوریانەی لە بڕیارەکانی دادگای باڵای فێدرالی بەرامبەر یاسای ھەڵبژاردن کراون، چەند ڕێکارێکی دیکەی ناتەندروست گیراونەتەبەر کە کۆی پرۆسەی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەخەنە ژێر پرسیاری جدیەوە، لەوانە بێبەشکردنی نزیکەی (٤٠٠) ھەزار دەنگدەر لەدەنگدان، بۆیە بەشداریی ھەڵبژاردنێک ناکەن کە بە نایاسایی و نادەستوری و لە سایەی سیستمێکی سەپێنراودا بەڕێوەبچێت.
مەکتەبی سیاسی پارتی جەختیکردوەتەوە، لایەنەکانی ھاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەخاتە بەردەم بەڕپرسیارێتی نیشتمانی لەجێبەجێنەکردنی دەستور و تەواوی خاڵەکانی رێکەوتنی سیاسی و ئیداریی پێکھێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێراق، بەپێچەوانەوە ناتوانن بەردەوام بن لە پرۆسەی سیاسی دا.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مەکتەبی سیاسی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی دوایین رەوشی ھەرێم و عێراق و بڕیارەکەی پارتی بۆ بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.
وتیشی، دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی بڕیارەکەی پارتی رادەگەیەنن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ لە ناوچەکانی ھەرێم تاوەباران و ھەورەبروسک دەبێت، بڕی دابارینیش لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵە تا کاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت.
ھاوکات بەھۆی بوونی مەترسی دروستبوونی لافاو، تیمەکانی شارەوانی ھەولێریش خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، ھەریەک لە نوێنەرانی (وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی پەروەردە, وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان، فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان) بەشدار بوون، وەزیری رۆشنبیری و لاوان تیشکی خستەسەر گرنگی پڕۆژەی دامەزراندنی ئەو ناوەندە نیشتمانییە و کارکردنی زیاتر بۆ جێبەجێکردنی دەقی یاسای ژمارە (١)٢٠٢٢ی پەرلەمانی کوردستان، "یاسای پاراستنی بەڵگەنامەی نیشتمانی لە ھەرێمی کوردستان – عێراق"، کە ئەرکی دامەزراندنی ناوەندەکەی بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سپاردووە.
وتیشی، پێویستە لەسەر بنەمای ستانداردی نێودەوڵەتی کار بۆ بنیاتنانی ئەو ناوەندە و ڕێکارەکانی کۆکردنەوە و پاراستنی بەڵگەنامەکان بکرێت، لە سەرەتاوە دەبێت بینای ناوەندەکە تایبەتمەند بێت بەو بوارە و ھەموو ڕێکارێکی پیویست بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی ئەرشیڤ و بەڵگەنامەکان.
بە گوێرەی بڕگەی یەکەمی ماددەی پێنجەمی یاساکە، وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنێک دەکات بۆ ڕێکخستن و پلاندانان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و نوێنەری لایەنە پەیوەندیدارەکان تێیدا ئەندامدەبن.
بە پێکھێنانی "ناوەندی بەڵگەنامەی نیشتمانی ھەرێمی کوردستان – عێراق"، ھەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی ناوەندێکی نیشتمانی بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەنامە و دەستنووس و پاراستنی ئەرشیڤی کوردستان.
ڤێدانت پاتێل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەڵوێستی نەگۆڕی ئەوان ئەوەبووە کە ھەمیشە پشتیوانی لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئازاد و شەفاف دەکەن بە بەشداری سەرجەم لایەنەکان.
راشیگەیاند، ئەوان لە نیگەرانی کوردەکان تێدەگەن بەرامبەر بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، بەڵام پێمانوانییە بایکۆتکردنی ھەڵبژاردن خزمەت بە ھەرێمی کوردستان و گەلی کورد و عێراق بە گشتی بکات.