بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچیدوایی مستەفا لیوا خۆشەوی_مان پێگەیشت
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٤
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزن بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری خوالێخۆشبوو لیوا خۆشەوی
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی ناوەختی کاک (مستەفا لیوا خۆشەوی)مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستە کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەی دەکەم کە نموونەی باڵای خەبات و تێکۆشانن لەپێناو کوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



