لە عەفرین مێردمنداڵێکی کورد بە دەستی عەرەبێکی ھاوردە کوژرا
کوردسات نیوز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٤
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە عەفرین لەبارەی رووداوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، مشتومڕ لەنێوان خاوەن نانەواخانە و عەرەبێکی ھاوردە دروستبووە و لەئەنجامیشدا مێردمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵ کوژراوە کە کوڕی خاوەن نانەواخانەکە بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای رووداوەکە پۆلیسی عەفرین تۆمەتبارەکەی دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەی لە ھۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.
کەسوکاری ئەو مێردمنداڵە کوردەش بڕیاریانداوە لەبەردەم پۆلیسی عەفرین خۆپیشاندان سازبکەن و داوای تۆڵەسەندنەوە و راگرتنی پێشێلکاری بەرامبەریان دەکەن.



