باڵیۆزی ئەمریکا: پاڵپشتی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە و کەسوکارەکانیان دەکەین
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٤
ئەلینا رۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، لەم ڕۆژەدا کە یادی کۆمەڵکوژییەکەی ھەڵەبجە دەکەنەوە بە ھاوبەشی لەگەڵ عێراقییەکان و کوردەکان، ئەوان پاڵپشتی لە قوربانیان و کەسوکارەکانیان دەکەن.
دەشڵێت، پابەندن بە بەرپرسیارێتی و پێویستە بەیەکەوە پارێزگاری لە مافەکانی مرۆڤ بکەن و ڕێگری لە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە جیھاندا بکەن.
.jpg&w=2048&q=75)


