کوردستان

دەقی پەیامەکە...

کەس وکاری سەربەرزی شەھیدان
فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانەکان 
ھەڤاڵانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەباڵەکایەتی و
 تەواوی سنووری مەڵبەندی سۆران

باڵەکایەتی کوانوی شۆڕش و خەبات و تێکۆشان و سیمبولی خۆڕاگری و قوربانیدان، مەڵبەندی شەھیدان و بەرخودان، ئەنوای شۆڕش و رێبازی کوردایەتی و شۆڕشی نوێی گەلەکەمانە، لە مێژووی باڵەکایەتیدا رۆژی ٥/١٧ ی ھەموو ساڵێک، رۆژێکی جیاوازەو بەڕۆژی (شەھیدانی باڵەکایەتی) ناوزەند کراوە، لەم رۆژەدا شەھیدی سەرکردە حەسەن کوێستانی و پۆلێک لە فەرماندەو پێشمەرگەی قارەمان بەو پەری دڕندەیی لەلایەن تێکدەرانی شۆرشی نوێی گەلەکەمان شەھید کران و گیانی خۆیان کردە قوربانی گەل و خاکی پیرۆزی کوردستان و رێبازی سەرۆک مام جەلال.

باڵەکایەتی لەگەڵ سروشتە جوانەکەی و ھەستی جوانی میوان دۆستی و لوتف شیرینی خەڵکە دڵپاکەکەی، لەگەڵ بوێری و مێرخاسی و ئازایەتی ڕۆڵەکانی و چەندین خەسڵەتی بەرزو جوامێرانەو جوانی تر، کە بوونەتە شوناس بۆ ناسینەوەی، شانازییەکی گەورەتری لە سەرووی ھەموو شانازیەکان بۆخۆی مسۆگەرکردووە، ئەویش خوێنی گەش و ئاڵی زیاتر لە ١٣٠٠ رۆڵەی نەبەردو قارەمانیەتی، کە لە ئەمڕۆدا لای دۆست و دوژمن، بۆتە ئایکۆن و ئاوێنەی ناسینەوەی مێژووی تێکۆشان و شۆڕشگێڕیەتی باڵەکایەتی.

 لە رۆژگاری سەختی خەبات کە بێ ئومێدی باڵی کێشابوو بەسەر کوردستاندا، خەڵکی تێکۆشەرو نیشتمان پەروەری باڵەکایەتی پشت بەستوو بە بیرو باوەری پتەوی کوردایەتی و ئیرادەی پۆڵاینیان و متمانە بە شۆڕش و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و رابەری بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەمان جەنابی سەرۆک مام جەلال، رۆڵەکانی باڵەکایەتی لەساڵی (١٩٧٦)و لەگەڵ ھەڵگیرسادنەوەی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان، بەتفەنگ و فیشەک و نانی خۆیان چوونە قەندیل و بوون بە داینەمۆو دەسکەچیلەی بڵێسەی ئاگری شۆڕشی نوێ، ئەوێ رۆژێ ئەو پێشمەرگە قارەمانانەی باڵەکایەتی، تەکانێکی ھێندە گەورەیان بە شۆڕشدا کە جەنابی (مام جەلال)و سەرکردە بەشداربووەکانی سەرەتای شۆڕش لە لاپەڕەکانی مێژووی خەباتی راستەقینەی کوردایەتی و یەکێتیدا بەشانازییەوە باسیان کردووە و مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەریان تۆمار کردووە.

ئیدی لەوکاتەوەو ئێستاشی لەگەڵدا بێت پێشمەرگەو رۆڵە تێکۆشەرو قارەمانەکانی  باڵەکایەتی لە (باشورەوە بۆ باکوری کوردستان، بۆ ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان) پێدەشت و دوندوو چیاو سەنگەرێک نەماوە، قارەمانانە لە پێناوی کوردو کوردستان و ڕێبازەکەیان خەباتیان تێدا نەکردبێ و بە خوێنی گەش و ئاڵی خۆیان سەرکەوتن و مێژووی پڕ لە سەروەریان  تۆمار نەکردبێت، بۆیە ئێمەی درێژە پێدەری ڕێبازی شەھیدانین و بەڵێنمان پێداون دەسکەوتەژانیان بپارێزین ، ئەو مافەش بەخۆمان دەدەین کە بەشانازیەکی گەورەوە یادی شەھیدانی باڵەکایەتی بکەینەوەو ئەزموونی دەوڵەمەندی خەباتی شەھیدانمان بکەین بە ھەوێن و چرای روناکی دەستمان، بۆ درێژەدان بە رێ و رێبازی بەرزو پیرۆزیان و داستان و وێنەو تابلۆی ھیلاکی رۆژانی سەختی خەباتیان بنەخشێنین و ھەزار شەوەی لاپەڕەی مێژووی قارەمانیەتیان تۆمار بکەین، کە بەشێکی گەورەی روباری خوێنی شەھیدانی یەکێتیی، کە (ی.ن.ک) شانازی پێوە دەکات، سەرچاوەکەی لە لوتکەی چیاو دۆڵ و گوندو خانووە قوڕەکانی باڵەکایەتییەوە سەرچاوەی گرتووە. 

لە یادو بیرەوەی رۆژی شەھیدانی باڵەکایەتیدا، یادێک دەکەین بۆ تەواوی شەھیدانی سنووری مەڵبەندی شەشی سۆران، لەئاست رۆحی پاک و بەرزە فڕی تەواوی شەھیدانمان سەری رێزو وەفاداری دادەنوێنین و سڵاو دەنێرین بۆ کەسوکارە سەربەرزەکانیان، بۆیە لە سۆنگەی باوەڕی بەرزی نیشتمانیی و نەتەوەیمان بە خەباتی رەوای رێبازی کوردایەتی و شەھیدانمان، درێژە پێدەری خوێندنگەی سیاسەت و فەلسەفەو دیدگای سەرۆک مام جەلال دەبین لە پێناوی پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان و ئاڵاو ئامانجە گەورەکانتان، تا گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن و بەدیھێنانی ھەموو دروشم و ئامانجەکانی شەھیدانمان خەبات درێژەی ھەیە ناسرەوین تا سەرەکەوین.

سڵاو بۆ رۆحی بەرزە فڕی شەھیدانی باڵەکایەتی و تێکرای شەھیدانی کوردستان 
نەمری و سەروەری بۆ شەھیدان و سەربەرزی بۆ کەسوکاریان
مەڵبەندی شەشی سۆران
١٧ی ئایاری ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییەکانی بەریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، ھۆڵەندا، کەنەدا، یەکێتی ئەوروپا، فەڕەنسا، چیک، یۆنان، ئیتالیا، بولگاریا، پۆلەندا و رۆمانیا دەستخۆشی لە حکومەتی ھەرێم ء پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی کوردستان دەکەن لە پابەندبوونیان بە بنەما و بەھا دیموکراسییەکان و پێشوازیکردن لە رۆحی نوێبونەوەی ھاوکاری لایەنەکان.

داوا لە حکومەتی ھەرێم و پەرلەمانی کوردستانیش دەکەن ھەنگاوی پێویست بنێن بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ھەرێمی کوردستان بەبێ دواخستن.

کونسوڵخانە و نوێنەرایەتییە دییلۆماسییەکان جەخت لە گرنگی ھەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەوانە دەکەنەوە و داوا لە ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان و  لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستان دەکەن بەشێوەیەکی ھاوبەش کاربکەن ئەو ئاستەنگانەی بەردەم ھەڵبژاردن تێپەڕێنن بۆ گەرەنتی ھەڵبژاردنێک بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و مافی ھەموو ھاووڵاتیان پارێزراوبێت، لەوانەش ژنان و کەمینەکان لە پرۆسەی دیموکراسیدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردن و دواخستنی وادەی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی بۆ سەرجەم خوزایاران و پێشکەشکارانی خوێندنی باڵا بۆ دکتۆرا و ماستەر و دبلۆمی باڵا لە سەرجەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان.

بەپێی بڕیارەکە، ماوەی پێشکەشکردن بۆ خوێندنی باڵا لە رۆژی پێنجشەممە رێککەوتی ١٨ی ٥ی ٢٠٢٣ تاکو رۆژی یەکشەممە کە دەکاتە ٦ی ٤ی ٢٠٢٣  درێژکرایەوە.

ھەر بەپێی بڕیارەکە کاتی تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی لە رۆژی دووشەممە ٢٩ی ٥ی ٢٠٢٣ بۆ رۆژی دووشەممە رێککەوتی ١٢ی ٦ی ٢٠٢٣ دوادەخرێت و دەستپێکی خوێندنی ئەکادیمیش دەکەوێتە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤیللی ڤارجیولا باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق رایگەیاند، ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ بەرەوپێشبردنی ھەنگاوەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لایەنە سیاسییەکان لەسەر پرسی ھەڵبژاردنەکان.

وتیشی، رێکارە یاساییەکانی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن تەواوکراون، چاوەڕوانن لە دەرفەتێکی نزیکدا لایەنەکان لەسەر ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانیش بگەنە ڕێککەوتن.

ھاوکات لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق جەختیانکردووەتەوە لەوەی کە پێویستە پەلەبکرێت لە ئامادەکارییەکان و گەیشتن بە داڕشتنی کۆتایی لەسەر کۆی ئەو پرسانەی تائێستا بوونەتە لەمپەر لەبەردەم پڕۆسەی ھەڵبژاردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دوای کۆبوونەوەکە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ھەردوولا وێرای بەرزنرخاندنی دەستپێشخەری مەسعود بارزانی کە لەکاتی پێویستدا ھات، ھەردوولا ھاوڕابوون پێکەوە لەگەڵ لایەنەکانی دیکە ھەنگاوی کرداری بنرێت بۆ بەپیرەوەچوونی ئەو دەستپێشخەرییە و ناوماڵی کوردستانی پێڕێکبخرێتەوە و لاپەرەیەکی  نوێ لە کۆی پەیوەندیەکان بکرێتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، ھەردوولا دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکەن، بۆ پەسەندکردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەی تێکڕای لایەنەکانی پێکھێنەری کابینەی نۆیەمە و ھەردوو مەکتەبی سیاسی بە تەواوی پشتیوانی لێدەکەن.

ھەروەھا ھەردوولا پەرۆش و ھاوڕابوون لەسەر بەھێزکردنی  قەوارەی دەستوریی ھەرێم و پەرەپێدانی پەلەکردن لە ھەنگاوە یاسایی و سیاسییەکان بۆ فەراھەمەکردنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا، خوازیاری ئەوەشن ھەموو لایەک ھاوکاربن لەبەردەوامی کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی و نەھێشتنی کەلێنەکانی رابردوو .

لە کۆتای راگەیەنراوەکەشدا یەکێتی و پارتی ئەوەشیان خستووەتەڕوو، بڕیاریانداوە وەک یەک تیم کاربکەن و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی دیکەش ئەنجامبدرێت بۆ فەراھەمکردنی کەشوھەوای لەبار لە ڕووی یاسایی و سیاسییەوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ڕوبەڕوبوونەوەی ئەو تەحەدیاتانەی لەناوچەکەدا ھەیە .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی کۆسرەت رەسول.... 

برایانی بەڕێزم کاک نەھرۆ سەعید سۆفی و مام زیاد حاجی ئیبراھیم قەراجی

بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حاجی خانێ حاجی ئیبراھیم) دایکی بەڕێزتان و خێزانی مام سەعید سۆفی-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، ھاوبەشی خەمتانم.

حاجی خانێ ژنێکی قارەمان و تێکۆشەر بوو، منداڵەکانی بە ھەستی کوردانەو خەباتگێڕانە پەروەردە کرد، لەپێناو کوردایەتی زیندانەکانی بەعسی بینی و ئەشکەنجەو ئازار درا، بەداخەوە بۆ لەدەستدانی.
بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم ژنە تێکۆشەرە پرسەو سەرەخۆشی و ھاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، ھیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری ھەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەھەشتی بەرین بێت.

کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پرسەنامەکەی سەرۆک بافڵ .....

کۆچی دوایی خاتوو (خانێ ئیبراھیم ئەحمەد) دایکی ھەڤاڵ نەهرۆ سەعید سۆفی تێکۆشەری دێرین و بورھان سەعید سۆفی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و شەھید سەردار سەعید سۆفی لە دڵەوە نیگەرانی کردین.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و ھاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادە سەربەرزەکەی دەکەین کە نموونەی دڵسۆزی و تێکۆشانن لەپێناو گەلەکەمان.

خاتوو خانێ نموونەی ژنی ئازا و خۆڕاگری کورد بوو، بەھۆی دڵسۆزی و بەشدارییە کاریگەرەکەیان لە خەبات و شۆڕشی نوێدا ناڕەحەتی زۆریان چەشت. بەڵام ھەرگیز لەرێگە راستەکەی خەبات لاینەدا و تاوەکو ماڵئاواییکردنیشی سەربەرزانە و بۆ کوردستان ژیا.

لەخوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەھەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لەبارەی ئازادی ئاینی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانێکی زۆرە ئازادیی پەیڕەوکردنی ھەموو جۆرە ئایینەکان لەلایەن ھەموو پێکھاتەکانەوە لە  ھەرێمی کوردستان رێگەپێدراوە، بەڵام لەدەرەوەی سنوری ئەو ھەرێمە لە عێراقدا بە تایبەتیش لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی پەیڕەوکردنی ئایینەکانیان لە پێکھاتەکانی تر سنوردارکردوە رێگایان پێنادەن.

ئاماژەشی بەوەشکردووە، شەری مەزھەبی گروپە چەکدارەکان لەسەرانسەری عێراق بەردەوامە بێجگە لە ھەرێمی کوردستان نەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەم راپۆرتە پشتیبەستووە بە سەرکردە ئاینییەکان و رێکخراوە ناحکومییەکان، بە پێی وتەی ئەوان ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کەمیینەکانی ئەو وڵاتەیان ھەراسانکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی.... 

ھەڤاڵی بەڕێز کاک بورھان سعید سۆفی*

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خانێ ئیبراھیم

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (خانێ ئیبراھیم)ی دایکی هەردوو ھەڤاڵی بەڕێزمان کاک نەهرۆ سەعید سوفی و بورھان سەعید سۆفی، نیگەران و دڵگران بووم. کۆچکردوو خاتوو خانێ خانمێکی نیشتمانپەروەر و لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەر و جوامێری کوردایەتی بوو، پشتگیر و پشتیوانی شۆڕش و پێشمەرگە بوو و لەو پێناوەشدا نەھامەتی و دەردەسەری زۆری بەسەر ھاتووە، کۆچکردنی جێگای ئەسفی ھەموومانە.

بۆ ئەم خەمە پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم. خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 
قوباد تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ئەم بایەی کە ئێستا ڕووی لە سلێمانی کردووە، خێراییەکەی حەوت بۆ ھەشت مەتر لە چرکەیەکدا بووە ، کە دەکاتە ٣٠ کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، بە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژھەڵات کاریگەری ھەبووە لەسەر ناوچەکە، لە کاتەکانی ئێوارەشدا خێراییەکەی کەمتردەبێتەوە و چالاکیەکەی کەمدەبێتەوە، بۆ سبەینێ چوارشەمەش ئەگەری ھەیە لە کاتەکانی نیوەڕۆوە چالاک ببێتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، پلەکانی گەرما نزمە بەراورد بە تێکڕاییەکانی کە نزمترین پلەی گەرمی  ئەمڕۆ ١٧ پلەیە و بەرزترین پلەش ٢٨پلەیە ، کە بۆ مانگی ئایار ئەم پلەیە نزمە بەراورد بە مانگی ئایاری ساڵی پار، ئەوەش بەھۆی کاریگەری ئەو بارستە ھەوا ساردەی کە ئێستا لەسەر ناوچەکە ھەیە.

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕاشیگەیاند، بۆ ڕۆژانی داھاتوو پلەکانی گەرما بە شێوەی پلە پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکات، بەڵام ھەر نزیکە لە ئاستی تێکڕاییەکان، واتە بەشێوەیەکی بەرچاو پلەکانی گەرما بەرز نابێتەوە کە ھەست بە گەرمییەکی زۆر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەوی رابردوو لیژنەکەیان دەنگیدا لەسەر رەشنووسی کۆتایی ژمارەیەک ماددەی پڕۆژەیاسای بودجە، بەشێک لە ماددەکانی دیکەش ماون و لە دوو رۆژی داھاتوودا  پەسەنددەکرێن.

وتیشی، چاوەڕێدەکرێت رۆژی ھەینی یاخود شەممەی داھاتوو لیژنەکەیان راپۆرتی کۆتایی خۆی لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە ئامادەبکات و پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی بکات.
بەگوێرەی رێککەوتنی نێوان لایەنەکانی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پێویستە لەنێوان ١٧ تا ٢٠ـی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران یاسای بودجە پەسەند بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێوارەی ١١ـی ئەم مانگە بەھۆی رێگری لە بەشداریکردنی شاندێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد بۆ بەشداریکردن لە کردنەوەی مۆزەخانەی بارزانی، دەروازەی سێمالکا لە دیوی ھەرێمەوە داخرا، بەوھۆیەش نرخی خۆراک و سەرجەم پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان لە رۆژئاوا بەرزبووەتەوە، چونکە دەروازەی سنوریی سێمالکا تاکە دەروازەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ دەرەوە.

ئیدارەی دەروازەی سنوریی سێمالکا لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، ھەوڵیانداوە لە کێشە سیاسییەکاندا گەلی کورد لە سوریا زیانی بەرنەکەوێت، بەڵام رەفتارەکانی پەیەدە وایکردووە چیتر نەتوانن رەفتارەکانیان قبوڵ بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بەڵێن دەدەن لە ماوەیەکی نزیکدا کار بۆ چارەسەری گرفتەکان بکەن.

لای خۆیەوە ئیدارەی خۆسەر رایگەیاند، بەبێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت و ھۆکارێکی باوەڕپێکراو و، بەبڕیارێکی کەسی دەروازەی سنووریی سێمالکا بەڕویاندا داخراوە، داواش دەکات چیتر بڕیاری حزب و کەسەکان زیان بە گەلی کورد لە سوریا نەگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەکان، پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) و پارتی چەپی سەوز (یەسەپە) کە لەژێر ناوی ھاوپەیمانی رەنج  وئازادی بەشداری ھەڵبژاردنەکەی ١٤ی ئایاریان لە تورکیا کرد، ٩.٣٣%ی دەنگەکانیان بەدەستھێناوە و بوونەتە خاوەنی ٦٣ پەرلەمانتار، لەکاتێکدا پێشبینییان دەکرد سەروی ١٠٠ کورسی بەدەستبھێنن.

ھاوسەرۆکانی ھەدەپە و یەپەسە لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسییان ئەنجامدا و چیگدەم کیلیچگون، ھاوسەرۆکی  پارتی چەپی سەوز وتی، ئەوان بەئاگان لە بەرامبەر بەرپرسیارێتیی خۆیان و وەرگرتنی ئەو پەیامەی دەنگدەران بەجدی، چونکە رونە کە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن بۆ ھەدەپە و یەپەسە سەرکەوتن نییە. 

ئەوەشی خستەڕو، لە ھەموو بوارێکدا بەخۆداچوونەوە دەکەن و ھەڵسەنگاندنی ورد لەبارەی کەموکورییەکان ئەنجامدەدەن. لەگەڵ خەڵک و دەنگدەرانیشیان گفتوگۆ دەکەن و ھەنگاوی پێویست دەگریەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، چەند سەرچاوەیەکی ھەواڵی عێراقی و ھەرێمی کوردستان بڵاویانکردەوەتەوە گوایە کۆتایی ھەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوایەکی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ڕەتکردووەتەوە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاریی گرێیەستەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرلەبەری ھەواڵەکە ھەڵبەستراو و دوورە لە ڕاستی، و نە ھیچ کۆبوونەوە و داوایەکی وا کراوە، نە ھیچ ناڕوونی و شاراوەیی لە گرێبەستەکانی نەوتی ھەرێمی کوردستاندا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆبوونەوەکەی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

وتیشی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری کێشەکانی نێوان ھەردوولا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان و پرسی ھەڵبژاردن و دۆخی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

ستران عەبدوڵا راشیگەیاند، ھەفتەی رابردوو کۆبوونەوەی نێوان قوباد تاڵەبانی و مەسروبارزانی بەڕێوەچوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی حکومەت، لەو کۆبونەویەشدا پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو حزب ئاسایی دەکرێنەوە.

لە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی و پارتی و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکانی نێوانیان، ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی ھەردوولایە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کە ئەنجام بدرێت، دواین کۆبوونەوەی ھاوبەشیش لە رۆژی ٢٨ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ لە سلێمانی بەڕێوەچوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نیوەرۆی رۆژی دوو شەمە ١٥ ی ٥ ی  ٢٠٢٣ ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەلبەندی حەوتی نەینەوالە بارەگای مەڵبەند بەجیا پێشوازی کرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی نیشتیمانی ھۆزەکانی پارێزگای نەینەوا بەسەرۆکایەتی شێخ سەلاح الخالدی سەرۆکی ئەنجومەنەکە و شێخ عبدالعزیز العبیدی شێخی عەشیرەتی ابو شاھر لە نەینەوا و شێخ ھەرکی جەوھەر محی الدین ئاغا ھەرکی.

لە دوو دیداری جیادا باس لە بەھێزکردن و ھەماھەنگی و پتەوکردنی پەیوەندی نێوانیان کرا، لەلایەن خۆیەوە لێپرسراوی مەلبەند رایگەیاند، وەک یەکێتی پشتگیری تەواوی ئەنجومەکە دەکەین لە شاری نەینەوا چونکە نەینەوا سمبولی پێکەوە ژیان و تەبایی و یەکترقبولکردنە و پێکھاتە و نەتەوەی ئایینی جیاوازی تیدایە ئەمانەش گرنگی تایبەتی خۆیان ھەیە بۆیە دووپاتی دەکەینەوە پێکەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیانی نەینەوا بەبێ جیاوازی .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...321322323324325...814