قوباد تاڵەبانی پرسەنامەیەک بۆ کۆچیدوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا بڵاودەکاتەوە
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچیدوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا پرسەنامەیەک ئاڕاستەی هونەرمەندانی کوردستان و خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات و دەڵێت، "زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندێکی بەئەزموون و ئەکتەرێکی دیاری کوردستان بوو کەجێ دەستی بە بوارەکانی شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی و چیرۆکی تەمسیلیەوە بە ڕوونی دیارە".
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا
بەڕێزان هونەرمەندانی کوردستان
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند (زاهیر عەبدوڵا)م بیست. هاوبەشی خەمتانم و پرسەو سەرەخۆشی لەبنەماڵە دڵسۆزەکەتان و هەموو هونەرمەندانی کوردستان ئەکەم.
کۆچکردوو زاهیر عەبدوڵا هونەرمەندێکی بەئەزموون و ئەکتەرێکی دیاری کوردستان بوو کەجێ دەستی بە بوارەکانی شانۆگەریی و دراما و فیلمی سینەمایی و چیرۆکی تەمسیلیەوە بەڕوونی دیارە.
خوای گەورە لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال



