کوردستان

بەپێی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە، پەرلەمانی کوردستان لەکۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆر) دەکات، ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەخاوەنکردنی ئەو زەوییانەی کە لە سنوری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە دەکات، لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەبڕیاری (تایبەت بە بەخاکسپاردنی شەھید).

ھەروەھا پەرلەمان دەنگ لەسەر داواکاری دەستلەکارکێشانەوەی حەوت ئەندامی پەرلەمان دەدات.

بڕگەیەکی دیکەی کارنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بریتییە لە دەستلەکارکێشانەوە و دانانی چەند پەرلەمانتارێک لە لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمانی کوردستان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میتحەد سانجار، ھاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، بە گشتی لەم ھەڵبژاردنەدا نەگەیشتن بە ئامانجی خۆیان و لە چەند ناوچەیەک دەنگیان لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ ئۆرگانەکانیان و ھاوپەیمانەکانیان دادەنیشن و لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی ئەم ھەڵبژاردنە دەکەن.

لە ھەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی تورکیادا، پارتی دیموکراتی گەلان-ھەدەپە لەژێرناوی (پارتی چەپی سەوز) و لە چوارچێوەی (ھاوپەیمانیی رەنج و ئازادی)، بەشداری ھەڵبژاردنی کرد، کە بەپێی ئەنجامە بەراییەکان تاکو ئێستا ئەو ھاوپەیمانێتییە رێژەی ١٠.٥٢%ی دەنگەکانی بەدەستھێناوە و تائێستا ٦٦ کورسیی پەرلەمانی مسۆگەر کردووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی.... 

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی مامۆستایانی کوردستان، سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
مامۆستایانی کوردستان لە ھەموو وێستگە جیاوازەکانی گەلی کورددا، پێشەنگبوون لە پێگەیاندنی نەوە جیاوازەکانی کوردستان و لە شۆڕش و خەباتی چەکداریشدا، قارەمان و تێکۆشەر بوون. لەم یادە مێژووییەدا سڵاو و پێزانینی زۆرمان بۆ ھەموو ئەو مامۆستا جوامێرانە دەنێرین کە سەرباری ھەموو قۆناغە سەختەکان، پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنیان پشتگوێ نەخست و لە خەمی نەوەی دواڕۆژی گەلەکەماندا بوون.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە پشتیوان و داکۆکیکاری مامۆستایان بووە و لەم ئەرکە نیشتمانییەشی بەردەوام دەبێت. بۆ ساڵی نوێی کارکردنتان ھاوکار و ھەماھەنگ دەبین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان. ئێوەن نموونەی کوردستان و ئێمەین بەرامبەر ھەوڵ و ماندووبوونتان وەفادار دەبین.

شاد و سەرفرازبن
دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی.... 

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
بەبۆنەی یادی دامەزراندنی یەکێتی مامۆستایانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و ھەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەم.
یەکێتی مامۆستایان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە شانازییە، چ وەک بەشداریکردن و رۆڵی گرنگی لە خەباتی رزگاریخوازانەی گەلەکەماندا و چ وەک ئەرکی پیشەیی خۆی لە پەروەردەکردنی چەندین نەوە و داکۆکیکردن لە مافی مامۆستایاندا.

گومانی تێدانییە کە ئەرکی یەکێتی مامۆستایان لەم قۆناغەدا قورسترە لە ھەر قۆناغێکی دیکە، بەوپێیەی داھاتووی وڵاتەکەمان بەندە بە پەروەردەکردنی نەوەیەکی زانستخوازی نیشتمانپەرەوەرە و بۆ ئەمەش پێویستە یەکێتی مامۆستایان رۆڵی کارا ببینێت لە پێداچوونەوە بە سیستمی پەروەردە و گەشەپێدانی زیاتری پەروەردەی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی لە ھەموو مامۆستایانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاتر بۆ رێکخراوەکەتان دەخوازم.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەمیر ھەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی گشتی لە ھەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ پەسەند کرا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پڕۆژەی ھەموو لایەنەکانی حکومەت بووەو بە کۆی دەنگی سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران و ھەموو ئەندامانی ئەنجومەن پەسەند کراوە.

سەبارەت بەوەی گوایە ھەندێک لایەن لە دژی بوون، سەمیر ھەورامی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە و وتی؛ گفتۆی ورد کراوە لەبارە چۆنییەتی دارشتنی پڕۆژەکە، ئەگینا ھەموو لایەنەکانی پێکھێنەری حکومەت، لەگەڵ ناوەڕۆک و ئامانجی ئەو پڕۆژەیە بوون و بەھیچ شێوەیەک رەتنەکراوەتەوە.

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیران جەختیشی کردەوە، ھیچ کەسێک دژی نەبووە و ھەمووان لەگەڵ ئەو مەبدەئە بوون، کە پێویستە بۆ رێکخستنەوەی دارایی ھەرێم، داھات و خەرجییەکان ناوەندیی بن و مووچە سیادی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...

لەساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستاندا، پیرۆزبایی لە سەرۆک و سکرتارییەت و گشت مامۆستایانی کوردستان دەکەین.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، لە گشت قۆناغەجیاجیاکانی خەباتی زانستی و پەروەردەیی و پیشەیی خۆیدا رۆڵی مەزنی گێڕاوە ولەخەباتی نەتەوایەتی و رزگاریخوازی گەلەکەشماندا   ھەمیشە سەرقافڵە و پێشەنگ بوون و لەسەنگەری بەرگریداچەندین قوربانیان بەخشیوە بەگەل ووڵات. 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک چۆن لەگەرمەی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ ولەناوچە ڕزگارکراو و ئازادەکانی سنوری دەسەڵاتیدا شانبەشانی ئەرکی پێشمەرگایەتی  ھەلێکی گونجاوی بۆکاری ڕێکخراوە پیشەییەکانیش ڕەخساندبوو،لە ئیمڕۆی حوکمڕانی شاریشدا زیاترو باشترپشتگیری لە ئامانج و داواکارییەکانی  ڕێکخراوی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەکات  بۆداکۆکی کردن لەمافەکانی گشت مامۆستایان و برەودان بەبواری  پەروەردەوخوێندن و زانست لەکوردستاندا .

ھەرلەم یادەدا پشتیوانی تەواوی داوا ڕەواکانی مامۆستایان دەکەین، بەتایبەت لەبەرزرکرنەوەی پلەوگێرانەوەی پاشەکەوت و زیادکردنی مووچەی خانەنشینی و دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و ژیانێکی سەربەرزانەبۆیان، ھەمووئەمانەبە فاکتەری گەشەو پێشکەوتنی پرۆسەی پەروەردەوزانست دەبینین.

لەم یادەپرشکۆیە سڵاوی ئەمەک و وەفاداری دەنێرین بۆئەومامۆستا تێکۆشەرانەی لە وێستگە جیاجیاکانی خەباتداخزمەتیان کردووەوھەمیشە چرای پەروەردەو زانستیان بڵند راگرتووەودڕییان بەشەوەزەنگی تاریکی داوە.


مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکەوت زەکی لەیەکەمین کۆبوونەوەیدا پاش بەووردی باسی لەباردۆخی ئەمڕۆی کوردستان وعێراق وناوچەکە کرد و تیشکی خستە سەر دواگۆڕانکاریەکان کرد پاشان باسی لە ئاستی پەیوەندیەکانی یەکێتی کرد لەگەڵ سەرجەم لایە سیاسیە کوردستانی وعێراقیەکان کرد کەئێستا پەیوەندیەکانی یەکێتی پەیوەندیەکی پتەو و بەھێزە بەتایبەتی لەگەڵ لایەنەعێراقیەکان، ھەروەھا پیوەندیە ھەرێمیەکانی وناچەی وجیھانیەکانیش لەئاستێکی زۆر باشدایە  دەمانەوێ باشترو بەھێزتربێت.

سەرپەرشتیاری مەڵبەندی چەمچەماڵ لەبەشێکی تری کۆبونەوەکەیدا باسی لەچۆنیەتی گەڕاندنەوەی جێگری سەرۆکی حکومەت و تیمی یەکێتی لە حکومەت کرد کە ھەنگاوێکە بۆ باشترکردنەوەی دۆخی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ھیوای خواست کە بتوانن کاری باشبکەن بۆخەڵک.

 پاشان ئاماژەی بە خۆڕاگری نیشتمان پەروەرێتی خەڵکی جەمچەماڵ و دەوروبەری کرد، کە خەڵکیکی قارەمان و کوردپەروەرن لەپێناو خاکی کوردستاندا قوربانی زۆریان بەخشیوە بۆیە پێویستە باشترین خزمەتبکرێن، ئەوەی پێویستە بۆیان بکرێت لەپێناو خۆشگوزەرانی بۆیان بۆچەمچەماڵ و ھەموو خەڵکی کوردستان.

دواتر تەوەرتکی تری کۆبونەوەکە تایبەت کرابۆ کاروباری ڕێکخراوەی و چۆنێنی شێوازی نوێی کارکردن و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکان بەپێی گونجاندنی ھەلومەرجی سیاسی ئێستا دواتر ھەڤاڵان بەپرسیاروپێشنیارو تێبینیەکانیان کۆبونەوەکەیان دەوڵەمەندتر کرد

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەسندکردنی پڕۆژەکە لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بوو، کە بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران بەڕێوەچوو.

بەپێی راگەیەنراوی کۆتایی کۆبوونەوەکە، سەرۆک وەزیران لەکۆبوونەوەکەدا بە ناوی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، پشتیوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ دەستپێشخەییەکەی مەسعود بارزانی بۆ ئاشتەوایی نیشتمانیی دووپات کردەوە و جەختی لە ھاوھەڵوێستی و یەکگرتوویی لایەنە کوردستانییەکان بۆ داکۆکیکردن لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پرسی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت تاوتوێکرا و سەرۆک وەزیرانی ھەرێم رایگەیاند، ھەرێم ھەموو پابەندییەکانی جێبەجێ کردووە و چاوەڕێی رێککەوتنی کۆتایی ھەردوو حکومەتی فیدراڵ و تورکیایە بۆ دووبارە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا بە کۆی دەنگ  بڕیاردرا ڕێکخستنەوەی دارایی گشتی لە سەرتاسەری ھەرێم، لە ڕێگای (بە ناوەندییکردنی داھات و سیولە و خەرجی و مووچە)وە بێت، و، بڕیاردرا، بە ڕێکخستنەوەی سەرجەم سەرچاوەکانی داھات لە بانکەکان و گەنجینەکان و دەرواز سنوورییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی باج و رسومات بە مەبەستی پاراستنی داھاتی گشتی و بەیەکەوەبەستنیان لە ڕێگەی سیستەمێکی ئەلکترۆنی.

ھەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیاردرا؛ ئەولەویەت لە خەرجییەکان بدرێت بە مووچە وەک خەرجی سیادی لە سەرتاسەری ھەرێم، بۆ خەرجیەکانی دیکەی جگە لە مووچەش، پێویستە بە میکانیزم و ڕێکاریی گونجاو و بە شێوازێکی دادپەروەرانە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی ھەر پارێزگا وئیدارەیەکی سەربەخۆ، ئەنجام بدرێت. بۆ مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەش، سەرۆک و جێگری سەرۆک وەزیران ، سەرپشککران بۆ دانانی میکانیزمی پێویست بۆ پشتیوانی وەزارەت و لایەنە ڕاسپێردراوەکان بۆ جێبەجێکردنی.

لــە تــەوەرێــکی دیــکەدا، لــەبــارەی کــێشە ئــەمــنییەکــان، ئــەنــجومــەنــی وەزیــران بــڕیــاریــدا، لێکۆڵینەوەیەکی ھاوبەش لە ڕێی لــیژنــەیــەکــی تــایــبەتــمەنــد لە دەزگا پەیوەندیدارەکان ئەنجام بدرێت، ســەبــارەت بــە دۆســیە ئــەمــنییەکــان بــە گشــتی دوور لـــە دەســـتێوردانـــی ســـیاســـی. دواتـــر ڕێکاری یاسایی پێویست بگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 ئەمڕۆ (14/5/2023) ڕەفعەت عەبدوڵڵا بڕیاردەری  دەستەی كارگێڕی مەكتەبیی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەردانی مەكتەبی ڕاگەیاندنی كرد و لە لایەن هەڤاڵ ستران عەبدوڵلا لێپرسراوی مەكتەب و هەڤاڵانی مەكتەبەوە پێشوازی لێكرا.

لە كۆبونەوەیەكدا ڕەفعەت عەبدوڵڵا دوا پەرەسەندنەكانی رەوشی بەغدا و سەردانی وەفدی باڵای یەكێـتی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەكانی عیراقی روونكردەوە و بۆ سیاسەتی یەكێتیش لە قۆناغی داهاتوودا تەئكیدی لەسەر پێویستی چارەسەری كێشەكان بە قازانجی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان كردەوە کە پێویستە ئەم روانینە نیشتمانییەی یەكێتی لە مینبەرەكانی میدیا و بەرنامەکانی رەنگبداتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە سەر رێوشوێنەكانی پێشخستنی ڕاگەیاندنی یەكێتی و كەڵك وەرگرتن لە هەموو تواناكانی هەڤاڵانی ڕاگەیاندن بەبێ جیاوازی ، چونكە ئەمە هەم ئەركێكی یەكێتیانە و هەمیش پێویستییەكی گرنگی پێشخستنی ڕاگەیاندنە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ئامارەکەی تەندروستی کەرکوکدا ھاتوە ، شەش حاڵەت لە نەخۆشخانەی ئازادی و سێ حاڵەت لە نەخۆشخانەی کۆماری و ھەشت حاڵەت لە نەخۆشخانەی منداڵان و دوو حاڵەتیش لەنەخۆشخانەی داقوق  تۆمارکراون، کە سەرجەمیان بەھۆی خۆڵبارینەوە توشی تەنگەنەفەسی بوون و پێویستیان بە چارەسەر بووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دیاردەی خۆلبارین حاڵەتێکە ساڵانە لە وەرزی بەھار و پاییزدا چالاک دەبێت، چونکە جیاوازی و گۆڕان لە پلەکان گەرما بە خێرایی روودەدات.

وتیشی، بەھۆی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد و نزم بونەوەی پلەکانی گەرما و زیادبوونی خێرایی با بە ئاڕاستەی رۆژئاوا، بوەتەھۆی خۆڵبارین لە ناوچەکانی کەرکوک و ھەولێر و سلێمانی و گەرمیان و کەم بونەوەی مەودای بیین.

 بەڕێوەبەری کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی راشیگەیاند، کگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە دوای نیوەرۆی رۆژی یەک شەممە بەرەو لاوازبوون دەچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەروین بوڵدان لە ئاھەنگی بانگەشەی پارتی سەوز لە شاری وانی باکوری کوردستان رایگەیاند: سبەینێ مێژووی وان و تورکیا دەنووسنەوە، جارێکی دیکە دەڵێن خاوەن ئیرادەن و وەک پارتی چەپی سەوز یەکەم دەبن. ئەم جۆش و خرۆشە دیارە، خەڵکی وان بڕیاری خۆی داوە.

وتیشی کۆتایی بە دوژمنی کورد دەھێنن، متمانەیان بەخۆیان ھەیە، ئەوانەی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی بێدەنگ بوون، دەڕۆن و پارتی چەپی سەوز کار بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و دادپەروەری و ئارامی دەکات.
پەروین بوڵدان دەڵێت، لەسەر ئەم خاکەبووین و دەشبین، شکۆ و ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە دەگەڕێنینەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پەروەردە لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی نۆی بنەڕەتی رایگەیاند، خوێندکاران لەکاتی ھەبونی ناڕەزایی لە دەرەنجامی نمرەکانیان، دەتوانن لە سنوری پەروەردەی قەزاکان فۆرمی پەڵپ پڕبکەنەوە، دڵنیایان دەکەنەوە بە ووردی لە پەڵپەکانتان دەکۆڵینەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پەڵپ لە دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان دەستپێدەکات و کۆتا وادە ٢٠٢٣/٥/١٦ دەبێت تا تەواوبوونی کاتی دەوامی رەسمی.

وەزارەتی پەردەوەردە ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکان و خوێندنگاکان دەکاتەوە، کە لەماوەی دیاریکراو بۆ پەڵپ گرتن ئامادەبن لە قوتابخانەکان و خوێندنگاکەنیان بۆ پێدان و وەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپ.

 

خوێندکاران دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئەو پێشبینییەی کە ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڵاوی کردووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و ھەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێشینیی دەکرێت بەھۆی زیادبوونی خێراییی با، تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە و بەو ھۆیەوەش مەودای بینین کەم دەبێتەوە.

راشیگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، خێراییی با چالاکتر دەبێت بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئەو شەپۆلی خۆڵبارینە لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا چڕتر دەبێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پلەکانی گەرما، دوو پلە دادەبەزن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، فاتح سوبحی خاوەنی نوسینگەی میدیا بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە پارێزگای ھەولێر، درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی ھەولێر و نزیک گەڕەکی شۆراوی کەرکوک رفێنراوە، تائێستاش چارەنووسی نادیارە.

ھاوکات پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیەکانیان بۆ رووداوەکە دەستپێکردووە.


 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی تورکیایان ئاگادارکردووەتەوە، کە رۆژی شەممە ١٣ی ئایار، ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان، لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە دەستپێدەکەنەوە و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق-سۆمۆ، کۆمپانیای بوتاشی تورکی لە ھەناردەکردنەوە و بارکردنی نەوت ئاگادارکردووەتەوە.

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاند، رێککەوتنەکان لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆشتن و بەبازاڕکردنی نەوتی خاو لە رێگەی بەندەری جەیھان و بەپێی ئەو میکانیزمانەی کۆمپانیای سۆمۆ پشتیان پێدەبەستێت تەواوکراون.

ھەروەھا جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاندووە، ھەموو رێکارەکانی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم بووە.

رۆژی ٢٥ی مانگی ئاداری ئەمساڵ، دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس، سکاڵایەکی لە بەرژەوەندی حکومەتی عێراق یەکلاییکردەوە و بە بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراق ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیرا، دواتریش لە ٤ی ٤ حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، رێککەوتن ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم لەژێر سەرپەرشتی کۆمپانیای سۆمۆ دەستپێبکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...322323324325326...814