ژمارەی دانیشتووانی هەرێم ٦ ملیۆن و ٣٧٠ هەزار و ٦٦٨ كەسە
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
هاتوچۆی سلێمانی شۆفیران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی کارکردنەوە، بەشەی خوارەوە شەقامی بازنهیی مهلیك مهحمود دادەخرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەهۆی بههۆى ئهنجامدانى هێڵكارییهوه سایدى ڕۆشتن لهبهرزهپردى حهپسهخانى نهقیبهوه بهرهوه چوارڕیانى سهرچنار دادەخرێت.
هاتوچۆی سلێمانی داوا لە شۆفێرەکان دەکات، دهتوانن بهشى سهرهوهى پردى چواڕیانهكه بهكاربهێنن تا شيقامەکە بەرویاندا دەکرێتەوە.
حوسییەکانی سعودییە رایانگەیاند، توانیویانە فڕؤکەیەکی جەنگی F-15ـی سعودییە بە موشەک بخەنە خوارەوە، کە لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆندا بووە.
عەمید یەحیى سەریع، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، هێزەکانیان بە بەکارهێنانی مووشەکێک کە دروستکراوی خۆیانە، توانیویانە فڕۆکەیەکی جەنگیی سعودی لە جۆری F-15 لە ئاسمانی پارێزگای مارب بخەنەخوارەوە.
لە راگەیەندراوکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئەو فڕۆکەیەی خراوەتە خوارەوە، لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچەکەدا کراوەتە ئامانج.
جەختیشکراوەتەوە، هێزەکانیان روبەڕووی دوو پێکهاتەی دیکەی فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە جۆرەکانی "F-15" و "تایفۆن" بوونەتەوە کە لە هەوڵی دۆزینەوەی پاشماوەی ئەو فرؤکەیانداوە کە خراوەتە خوارەوە.
سەبارەت بە هەڵمەتە ئاسمانییەکانی ئەم هەفتەیە، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان ئاماژەی بەوەکردوە، فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە لە بنکەکانی خەمیس مشێتی و طائفەوە زیاتر لە 450 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر پارێزگا جیاوازەکانی یەمەن ئەنجامداوە، کە بەهۆیەوە چەندین کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئەمریکا ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی گەورەترین پاکێجی تەقەمەنی بە ئیسرائیل کە زیاتر لە 40 هەزار بۆمبە.
رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەسەر زاری لێپرسراوێکی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئامادەکاری دەکات بۆ فرۆشتنی 40 هەزار بۆمبی دوو هەزار پاوەندی بە ئیسرائیل، کە بەهاکەی دەگاتە 2.8 میلیارد دۆلار.
بەپێی راپۆرتەکە، ئەمە گەورەترین پڕۆسەی فرۆشتنی سەربەخۆ و یەکجارەکیی ئەم جۆرە تەقەمەنییانەیە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئیسرائیل لە ساڵانی رابردودا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی واشنتۆن پۆست، ئەم پاکێجە سەربازییە 2.8 میلیارد دۆلارییە پێکهاتووە؛ لە 20 هەزار بۆمبی جۆری (MK-84) و هەزار بۆمبی جۆری (BLU-117) و هەروەها 20 هەزار کڵاوەی بۆمبی وێرانکەری سەنگەر شکێن.