دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی کۆچیدوایی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵا پەیامێکی هاوخەمی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت، "کۆچکردوو یەکێک بوو لەو هونەرمەندانەی توانیبووی جێی خۆی لە دڵی هەموواندا بکاتەوە و بە هونەرەکەی خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە شانۆو درامای کوردی کرد".

دەقی پەیامەکەی دەرباز کۆسرەت رەسوڵ...

کۆچی دوایی هونەرمەندی ئازیزی شاری هەولێر کاکە زاهیر عەبدوڵڵا لە دڵەوە خەمباری کردین، کاک زاهیر جێ پەنجەی دیارە لەناو هونەری شانۆو درامای کوردیدا، یەکێک بوو لەو هونەرمەندانەی توانی بووی جێی خۆی لە دڵی هەموواندا بکاتەوەو بە هونەرەکەی خزمەتێکی گەورەی پێشکەش بە شانۆو درامای کوردی کرد.

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە بەڕێزەکەی دەکەم، هەروەها سەرەخۆشی لە هونەرمەندانی شاری هەولێرو کوردستان دەکەم کە ئەمڕۆ هاوڕێیەکی ئازیزیان لەدەستدا.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ

ئەندامی مەکتەبی سیاسی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان