تەنها لەماوەی یەك رۆژدا یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا نزیكەی ٤٣ دۆلار نرخەكەی بەرزبووەوە و بەوەش لەماوەی یەك مانگی رابردوودا ٦١ دۆلار چووەتەسەر نرخەكەی.

چەند رۆژێكە نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهاندا رووی لە بەرزبوونەوە كردووە، لە ماوەی دوو رۆژیشدا لە هەرێمی كوردستان هەر مسقاڵێك نزیكەی ١٨ هەزار دیناری عیراقی بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆش نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕە داراییەكانی جیهاندا ٢ هەزار و ٧١٥ دۆلاری تێپەڕاند، بەوەش لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە، بە شێوەیەك نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٦٦٨ هەزار و عەیارە ٢١ بە ٨٥٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.