کوردستانکوردستان

ئەمڕۆ هێزێكی زۆری سوپای عیراق چونە سەر گوندەكانی سنوری ناحیەی سەرگەڕان و رێگریان لە جوتیارانی كورد كرد كاری كشتوكاڵی بكەن، بەڵام پارێزگاری كەركوك كێشەی ئەو جوتیارانەی چارەسەركرد و سوپا كشایەوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ هێزێكی زۆری سوپای عیراق چونەتە سەر گوندەكانی پەلكانە و گابەرەكە و شەناغە لە سنوری ناحەی سەرگەڕان و دەستیانگرتووە بەسەر ژمارەیەك كەلوپەل و تراكتۆری جوتیاران و سیستمی ئاودێری زەوییەكانیان تێكداوە و پێیان وتوون كە نابێت كاری كشتوكاڵی بكەن.

پەیامنێری کوردسات وتیشی، دواتر رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك، بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشەیە پەیوەندی بە سوپای عیراقەوە كردووە و كێشەكەی چارەسەركردووە، لەئێستاشدا تەواوی هێزەكانی سوپا لە گوندەكان كشاونەتەوە و تراكتۆر و كەلوپەلەكانیش رادەستی جوتیاران كراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لە هەولێر لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری ، هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم کۆبووەوە .

لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی پەیوەندی و هەماهەنگی بەردەوامی نێوان دەزگا هەوڵگری، ئەمنی و سەربازییەکان و یەکخستنی هەوڵەکانیان کرایەوە لە پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی هەرێم.

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەبارەی ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان لەم قۆناغەدا روونکردنەوەی وردیان پێشکەش بە جێگری سەرۆکوەزیران کرد. 

لەبەرامبەردا قوباد تاڵەبانی سوپاسی بێپایانی ئاڕاستە سەرۆک و ئەفسەران و کارمەندانی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و دەزگای ئاسایشی هەرێمی کرد لەپای  رۆڵ و ماندوبوون و قوربانیدان شەونخونیان  بۆ شکستپێھێنانی پیلانی تیرۆرستان و دەستەبەرکردنی ئارامیی و رایگەیاند لەبەرامبەر  ئاسایشی هەرێمەکەمان و پاراستنی سەروماڵی خەڵک دەبێت دەزگا ئەمنییەکانمان چاوپۆشی لە سەرپێچیکاران و پێشێلکارانی قانون نەکەن  و هەر تۆمەتبارێک دادگا داوای دەکات راپێچی بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بکەن و بە توندترین شێوەش رووبەڕووی  ئەوانە ببنەوە کە دەبنە هۆی تێکدانی ژیانی خەڵک.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێکی تری ئەمنی گفتوگۆیان لەبارەوەکراو جەخت لەبەردەوامی هەوڵەکان  و بەهێزترکردنی پەیوەندی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی عیراق کرایەوە بۆ سەرخستنی باشتری پرۆسە ئەمنی و هەواڵگرییەکان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داهاتی نانەوتی ئەم مانگەی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، بەراورد بە مانگی رابردوو لە ١٠٪ كەمیكردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بەپێی داتای گەنجینەكانی سلێمانی بڵاوكردەوە، داهاتی ئەم مانگەی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین، ٥٨ ملیار و ٦٢٤ ملیۆن و ٩٥٢ هەزار دینارە، بەڵام مانگی تشرینی یەكەم ٦٥ ملیار و ٣٢٨ ملیۆن و ٨٥١ هەزار دینار بووە.

بەپێی شیكاری بۆ ئەو داتایانە، داهاتی ئەم مانگە بەراورد بە مانگی رابردوو لە ١٠٪ كەمیكردووە، بڕی داهاتەكەش دەكاتە شەش ملیار دینار.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی دانوستانكاری یەكێتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، لەگەڵ نەوەی نوێ‌ كۆببێتەوە، وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت، دوای كۆبوونەوەی پەرلەمان یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوە.

سەردانی وەفدی دانوستانكاری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ لای لایەنە سیاسییەكان بەردەوامە و بڕیارە لە سلێمانی لەگەڵ نەوەی نوێ كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم.

هاوكات سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بە دەنگی ئەمریكای رایگەیاندووە، كۆبوونەوەی یەكێتی لەگەڵ لایەنەكان بۆ ئەوەیە هەڵوێستییان لەسەر پێكهێنان و بەشداریكردن لە حكومەتی داهاتوو بزانرێت. راشیگەیاندووە، دوای كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتیش ئەنجامدەدرێت.

تائێستا وەفدی دانوستانكاری یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ، لەگەڵ هەریەك لە كۆمەڵی دادگەری و یەكگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆران كۆبووەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیراق بڕیاریدا بەشی هەرێم لە نەوتی سپی و بەنزین رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات.


وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ وەفدێكی هەرێم سەردانی وەزارەتی نەوتی فیدراڵیان كردوەو لەگەڵ  بریكاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری دابەشكردن كۆبونەتەوە.


دەشڵێت، لە كۆبونەوەكەدا باس لە سێ بابەتی سەرەكی كراوە لەوانەش، دابەشكردنی بەشی هەرێم لە نەوتی سپی كە بڕی 50 ملیۆن لیترە، هەروەها تەرخانكردنی بەشێك لە بەنزینی نۆرماڵ.


باسی لەوەشكردووە، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردرا بەشی هەرێم لە نەوتی سپی دەستبەجێ رەوانە بكرێت، هەروەها چاوەڕێ بكرێت بارودۆخی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشور  بۆ بەرهەمی بەنزین باش ببێت تاوەكو بەشێك لە بەنزین بۆ هەرێمیش تەرخان بكرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیاتر لە ٢٠ سیاسەتمەداری باكوری كوردستان سزای زیندانیان بەسەردا دەسەپێنێرێت.


ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا بڵاویكردەوە لەكۆی ٣٨ ئەندام و لایەنگریی چوار پارتی باكوری كوردستان كە دەستگیركرابوون سزای شەش ساڵ و سێ مانگ زیندانی بەسەر ٢١ كەسیاندا سەپێنراوە.


دەشڵێت، ئەو ٢١ كەسە ئەندام و بەڕێوبەرانی دەمپارتی، هەدەكە، دەبەپە و پارتی هەدەپە بوون.


پێشتریش ئاژانسی هەواڵی وڵات بڵاویكردبوەوە دوای ناڕەزایەتییەكان دژی سەپاندنی قەیوم لە باكوری كوردستان زیاتر لە ١٦ رۆژنامەنوس و نوسەر و سیاسەتمەداری كورد دەستگیركراون.


لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی دادی توركیا رایگەیاندووە، سەرقاڵی دروستكردنی ١١ بەندیخانەن و ٢١ بەندیخانەی دیكە لەو وڵاتەش دروست دەكرێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی عیراق بڕیاریدا بە خەرجكردنی موچەی مانگی ١٠ی موچەخۆرانی هەرێم.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عیراق، مووچەی مانگی ١٠ی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان خەرجكرد كە بڕەكەی ٧٦٣ ملیار و١٤٦ ملیۆن دینارە.

وتیشی، یەكشەممە بەغداد پارەكە دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

باسی لەوەشكرد، بۆ موچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ، بەغداد بڕیاریداوە دوو ترلیۆن و ٢٨٠ ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات لە بەرانبەریشدا داوای رادەستكردنی داهاتی ناوخۆی شەش مانگی ئەمساڵ لە هەرێم دەكات.

لەكاتێكدا هەرێم بۆ دابەشكردنی موچەی ئەم سێ مانگە بڕی دوو ترلیۆن و ٩٩٦ ملیار دیناری پێویستە، واتە مانگانە بڕی ٩٩٦ ملیار دینار، بەو پێیەش كورتهێنانی موچە بۆ ئەو سێ مانگە زیاتر لە ٧٠٠ ملیار دینارەو بۆ هەر مانگێك ٢٣٦ ملیار دینار كورتهێنان هەیە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە کە پێویستە هەنگاوی کردەیی بۆ باشترکردنی بژێوی هاوڵاتیان بنرێت و خزمەتکردنیان لە پێشینەی کارەکانی داهاتوو بێت.

لەمیانەی سەردانەکانی وەفدی دانوستانکاری یەکێتی بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکان، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی ١١ی ٢٠٢٤، وەفدەکە بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، لەگەڵ مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆبوونەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا کە لە سلێمانی بەڕێوەچوو و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی هەردوولا ئامادەیبوون، پێکەوە گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوانیان و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ئامادەکارییەکانی قۆناغی پاش هەڵبژاردن کرا.

لەبەشێکی کۆبونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە قۆناغی دوای هەڵبژاردن، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پێکهێنانی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای خزمەتکردنی باشتری  هاوڵاتیان. بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لە پێویستی گرتنەبەری هەنگاوی کردەیی باشتر کرایەوە کە بژێوی هاوڵاتیان و خزمەتکردنیان لە پێشینەی کارەکانی داهاتوو بێت.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەی ١٤٠ بڕیارێك لە بەرژەوەندی جوتیارانی كورد لە كەركوك دەردەكات كە لە سەردەمی رژێمی بەعسەوە بێبەشبوون لە بەكارهێنانی زەوییەكانیان.


بەپێی نوسراوێكی لیژنەكە كە ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵ كردووە، داوای كردووە هەموو ئەو زەویانەی لە چوارچێوەی مادەی ١٤٠دان، بخاتە نێو پلانی كشتوكاڵییەوە جگە لەوانەی سكاڵایان لەسەرە.


محەمەد ئەمین نوێنەری جوتیارانی كوردی كەركوك بە كوردسات نیوزی وت، نوسراوەكە جەخت كردنەوەیە لە نوسراوەكەی پێشووی رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك كە ئاراستەی وەزارەتی كشتوكاڵی كردبوو لەسەر  هەمان داوا.


وتیشی، ئەگەر وەزارەتی كشتوكاڵ داواكە پەسەند بكات و ئەو زەوییانە بخاتەوە نێو پلانی كشتوكاڵییەوە، جوتیارانی كورد لە هەموو مافێك سوودمەند دەبن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە باس لەوەدەكەن موچەخۆرانی زانكۆكە ئاگاداركرابنەوەی لەوەی فۆرمی هەژماری من پربكەنەوە و دەڵێت، لە 30/10 فۆرمی تەوتین لەزانكۆكەیان پڕكردووەتەوە.

سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە رونكردنەوەیەكدا دەڵێت،  ئاگاداری هەموولایەك دەكەینەوە كە زانكۆمان لە 30/10/2024  پڕۆسەی تەوتینی جێبەجێكردوە بۆ سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانمان، دەشڵێت ئەو نوسراوەی بڵاوكراوەتەوە تەنها گشتاندنێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیە و لە ڕووی كارگێڕییەوە گشتاندنی پێكراوە.

ئەوە لە كاتێكدایە ، لە هەندێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان نوسراوێك بڵاوكرایەوە و بەوجۆرە خوێندنەوەی بۆكرا، زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی موچەخۆرانی زانكۆكەی پابەند دەكات بەوەی پڕۆژەی هەژماری من جێبەجێبكەن.

لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی زانکۆی سلێمانیش لە هەمان رۆژدا رایگەیاند: ٩٥٪ـی مامۆستایان و فەرمانبەرزانی زانکۆی سلێمانی فۆرمی تەوتینیان پڕکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازیکرد لە ئیڤێت کوپەر، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چەند بابەتێکی جێی بایەخی هەردوولا و بە تایبەتیش چۆنییەتی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بواری ئەمنی و رێگریکردن لە دیاردەی کۆچی نایاسایی تاوتوێ کران.

کۆبوونەوەکە رۆژی پێنج شەمە(28/11/2024) لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا هەر یەکە لە جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و، کونسوڵی گشتی ئەو وڵاتە لە هەرێم ئامادە بوون.

لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و وڵاتی بەریتانیا لە هەموو بوارەکاندا و بە تایبەتیش لە بواری هەماهەنگی ئەمنی بۆ کەمکردنەوەی دیاردەکانی کۆچی نایاسایی و رێگریکردن لە تاوانی رێکخراو و قاچاخی مادەی هۆشبەر. ستایشی ئەو هەماهەنگی و پەیوەندییە باشە کرا کە تا ئێستا لەنێوان هەردوولادا هەیە و خوازیاربوون لە داهاتوودا لەمبارەیەوە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەرەوپێشچوونی زیاتریش بەخۆیەوە ببینێت.

هەر لەم چوارچێوەیەدا سەبارەت بە چۆنییەتی کەمکردنەوەی دیارەی کۆچی نایاسایی، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی دەبێت لەڕووی ئەمنییەوە هەوڵی زیاتر لەمبارەیەوە بدرێت، بەڵام بۆ بنەبڕکردنی ئەم دیاردەیە پێویستە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پێکەوە کاربکەن تا پەرە بە گەشەسەندنی ئابوری قەزا و ناحییەکان بدرێت، چونکە گەشەسەندنی ئابوری و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری لەناو گەنجان لە ناوچە جیاوازەکان چارەسەری بنەڕەتییە بۆ نەهێشتنی دیاردەی کۆچی نایاسایی.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە قۆناغی پاش هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا. لەمبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی روونی کردەوە گفتوگۆکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ دەستی پێکردوە. وتیشی ئێمە خوازیاری پێکهێنانی حکومەتێکی کارا و خزمەتگوزارین کە بتوانێت کێشە بنەڕەتییەکانی خەڵکی کوردستان بە تایبەتیش کێشە ئابورییەکان و خزمەتگوزارییەکان چارەسەر بکات و دۆخی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان باشتر بکات.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەدا کە ٩٥٪ـی مامۆستا و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی فۆڕمی تەوتینیان پڕکردووەتەوە و ئەوانەی دیکەش بە هەمان شێوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

د.کۆسار محەمەد سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ٩٥٪ی فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی فۆڕمی تەوتینی موچەیان پڕکردووەتەوە، ئێمەش ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدارمان کردووە تا بۆ بەغداد بنێردرێت".

ئاماژەی بەوەشدا: "هەرکەسێک کە پێشتر فۆڕمی (هەژماری من)ـی پڕکردووەتەوە دەتوانێت فۆڕمی تەوتینیش پڕبکاتەوە و هیچ کێشەیەکی بۆ دروست نابێت".
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف رایگەیاند لە وەزارەتی دارایی عیراق رێكارەكانی ناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەستیپێكردووە.

د.نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە كوردسات نیوزی راگەیاند، دوێنێ سەردانی وەزارەتی دارایی عیراقی كردوە و پێیان راگەیاندوە، رێكارەكانی ناردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە وەزارەتەكەیانەوە دەستیپێكردوە، وتیشی بڕیارە لە ماوەی دوو رۆژدا بەغداد بری ٧٦٣ ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات.

وتیشی، ئەگەر رێكارەكان ئەمڕۆ تەواو بكرێت پێدەچێت ئەمرۆِ پارەكە بگاتە هەرێم.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بە بەشداری سەدان ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ناوخۆیی و بیانی لە دەیان وڵاتی جیهانەوە بە سەدان هەزار کتێب و هەزاران ناونیشانی جیاواز دەستپێدەکات.

بە چاودێری سەرۆك كۆماری عیراق شەشەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە و ماوەی ١١ رۆژ بەردەوامدەبێت.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، لە  ئەمڕۆ ٢٨ی تشرینی دووەم بۆ ١٢ كانونی یەكەم، شەشەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی بۆ كتێب لە سلێمانی دەكرێتەوە، لە پیشانگەكەدا زیاتر لە ٢٠٠ دەزگا و ناوەندنی ناوخۆی لە ١٢ وڵاتی جیاوازەوە بەشداری دەكەن .

هەروەها راشیگەیاند، ئەمرۆ لە سەعات ١١ پیشانگەكە دەكرێتەوە، بەڵام لە رۆژانی دواتردا رۆژانە لە سەعات ١٠ ی بەیانی بۆ شەشی ئێوارە پیشانگەكە كراوە دەبێت .

هەروەها لە پیشانگاکەدا زیاتر لە نۆ ملیۆن کتێب نمایشکراون کە خۆی دەبینێتەوە لە ٤٠ هەزار  ناونیشانی کتێب کە دوو هەزاریان ناونیشانی تازەن.

یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لە ژێر ناوی (چەپکە کتێبی یەکێتی) لە شەشەمین پیشانگەی نێودەوڵەتی کتێب بەشدارن و نزیکی هەزار ناونیشانی کتێب و گۆڤار و بڵاوەکراوەی یەکێتی نمایشکردووە کە خۆی دەبینێتەوە لە زیاتر لە ١٠ هەزار کتێب.

کتێبەکان بەشێکی تایبەتە بە نوسینەکانی سەرۆک مام جەلال و ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەی لەگەڵ سەرۆک مام جەلال ئەنجامدراوە و نوسینەکانی خۆیەتی، هەروەها ئەو کتێبانەی لەسەر سەرکردەکانی یەکێتی و شەهیدەکانی یەکێتی و ئەرشیفی شاخن و کۆ کراونەتەوە، هەروەها لە پیشانگەکەدا کۆبەرهەمی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و گەلاوێژخان نمایشکراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەهۆی کۆچیدوایی هوشیار دیار عەونی ئاغا پەیامێکی هاوخەمی ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو دەکات و دەڵێت، "‎لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت".

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی...

بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری عەونی مستەفا ئاغا ئاکرەیی

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هوشیار دیار عەونی ئاغامان پێگەیشت.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە نموونەی خەبات و تێكۆشانن لەپێناو كوردستان.

‎لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.

 

‎دڵسۆزتان

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی کۆمەڵی دادگەری کرد و لەلایەن عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی حزبەکە پێشوازییان لێکرا.

مەبەست لە سەردانەكەی وەفدەکەی یەكێتی بۆ لای سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، گفتوگۆکردن بوو لەسەر پێشهات و ئەگەرەكانی داهاتووی هەرێمی كوردستان و یەكەمین كۆبوونەوەی پەرلەمان و كابینەی نوێی حکومەت، هەردوولا هاوڕابوون كە پێویستە خەمی هاووڵاتی و بژێوییان لە پێشینەی كارەكانی هەموو لایەك بێت و حوكمڕانی بە شێوەیەك بێت كە هاووڵاتی لە سایەیدا بەهرەمەند بێت.

جارێكی دیكە سەرۆكی كۆمەڵ سەرنج و تێبینییەكانی كۆمەڵی دادگەریی لەسەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان خستەڕوو و جەختی لە بڕیاری كۆمەڵ لە نەچوونە پەرلەمان كردەوە.

وەفدی یەكێتی باسیان لە ڕۆڵی گرنگی کۆمەڵی دادگەری کرد لە رابردوو و لە ئێستاشدا دەتوانن بە ئامادەبوونیان لە پەرلەمان رۆڵی کاریگەریان هەبێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی موچە یەكێك بوو لەو بابەتانەی بە گرنگییەوە باسی لێوە كرا و داكۆكی كرا لەسەر ئەوەی پێویستە موچە كە مافی سەرەتایی هەر فەرمانبەرێكە بێ كەم و كورتی خەمی بخورێت و دابەش بكرێت و ستەم لە فەرمانبەران نەكرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...319320321322323...995