بافڵ جەلال تاڵەبانی: کۆچیدوایی مستەفا سمایل مەلا لەدڵەوە نیگەرانیکردین
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی حاکم سابیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی دەکات بەهۆی کۆچیدوایی (مستەفا سمایل مەلا)ـی برایەوە و دەڵێت، " بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە هەمیشە نموونەی خەبات و نیشتمانپەروەری بوون".
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی...
هەڤاڵی بەڕێزمان کاک حاکم سابیر، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆچی دوایی (مستەفا سمایل مەلا)ی براتان لەدڵەوە نیگەرانیکردین. بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە، كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەتان دەكەم كە هەمیشە نموونەی خەبات و نیشتمانپەروەری بوون.
لە خوای گەورە داواكارم كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرین شادبكات و سەبووری بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان



