فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی، لە كەركوك لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك كۆبووەوە.

رێبوار تەها پارێزگاری كەركوك و محەمەد حافز سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پێشوازیان لە فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی گشتی حەشدی شەعبی كرد.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، هاتنەكەی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ كەركوك پەیوەندی بە دۆخی ئەمنی ناوچەكەوە هەیە.

سەردانەكەی فالح فەیاز لەدوای ئەوەدێت كە لەچەند رۆژی رابردوودا هادی عامری سەرۆكی رێكخراوی بەدر و عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە سەردانی كەركوكیان كرد.