ئاسۆ مامەند بۆ یادی ئاڵای کوردستان: ئەرکی هەموو کوردێکە پاریزگاری لەو سیمبولە نەتەوەیی و نیشتمانییە بکات
١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئاسۆ مامەند بۆ یادی ئاڵای کوردستان رایگەیاند، ئاڵای کوردستان، سیمبولی نەتەوەیەکی تێکۆشەر و ئاشتیخوازە، ئەرکی هەموو کوردێکی دڵسۆزە پاریزگاری لەو سیمبولە نەتەوەیی و نیشتمانییە بکات.
ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان، جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان دەکەم".
دەشڵێت، ئاڵای کوردستان، سیمبولی نەتەوەیەکی تێکۆشەر و ئاشتیخوازە، هەروەک سیمبولێکیشە بۆ ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان، ئەرکی هەموو کوردێکی دڵسۆزە پاریزگاری لەو سیمبولە نەتەوەیی و نیشتمانییە بکات تاوەکو هەر لە بەرزیدا بشەکێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە پێناو پارێزگاریکردن لە ئاڵای کوردستان، قوربانی زۆرمان بەخشیوە، ئەوە ئەرکێک بووە لەسەر شانمان، دەبێت نەوە دوای نەوە پارێزگاری لێبکەین".
ئەمڕۆ ١٧ی ١٢، رۆژی ئاڵای کوردستانە و لە هەرێم و چەندین ناوچەی دیکەی جیهان، بە بەڕێوەچوونی چەندین چالاکی ئەو یادە بەرز رادەگیرێت.