خوێندنى باڵای هەرێم ئەنجامى وەرگرتنى خوێندکارانی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بڵاوکردەوە
هەساو ئەمیر
١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەنجامى وەرگرتنى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانى هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥ بڵاوکردەوە.
لە راگەیانراوێکدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢ی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی سەر بە خوێندنی باڵا بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکراوە، خوێندکاران لە رێگای کۆدی تاقیکردنەوەکانیانەوە دەتوانن ئەنجامەکان وەربگرنەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت
لە راگەیانراوەکەی خوێندنی باڵادا هاتووە، هاوکاتی راگەیاندنی ئەنجامەکان، کرێی خوێندن بە رێژەی ١٠-٢٠٪ کەمکراوەتەوە.
خوێندنی باڵا راشیگەیاندووە، پێویستە وەرگیراوان لەماوەى سێ رۆژدا پەیوەندى بە شوێنى وەرگرتنیان بکەن، ئەگەر نا بەپێچەوانەوە مافى وەرگرتنیان لەو بەشە نامێنێت.