مەریوانی حاجی جەمال ١٠٠ لیتر نەوت پێشکەشی زیاتر لە هەزار ماڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەکات.

زریان ساڵح لێپرسراوی راگەیاندنی پرۆژەكانی مەریوانی حاجی جەمال رایگەیاند، "لەپێناو خزمەتکردنی چینی هەژار، لەسەر بڕیاری مەریوانی حاجی جەمال، هەڵمەتێکی فراوان لە زستاندا بۆ دابەشکردنی نەوت بەسەر خێزانە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا دەستیپێکردووە".

ئاماژەی بەوەشدا، "هەر ماڵێک کە پێویستی بێت بڕی ١٠٠ لیتر نەوت وەردەگرێت و لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستان پڕۆژەکە بەڕێوەدەچێت".