پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە هەولێر كۆبوونەتەوە، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پێكهێنانی حكومەت و ئامادەكردنی رەشنوسی هاوبەشی هەردولا بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت.

 وتیشی، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر تێڕوانیی چوار ساڵی داهاتووی حكومەتی هەرێم.

راشیگەیاند، بەپێی زانیارییەكان سبەینێ‌ بەجیا یەكێتی و پارتی كۆبونەوەی خۆیان دەكەن، لەسەر داواكارییەكانی یەكتری بۆ پێكهێنانی حكومەت، رۆژی پێنجشەممەش جارێكی تر لیژنەی باڵای دانوستان لە لە هەولێر كۆدەبنەوە.

ئەوەش لە كاتێكدایە پێشتر وەفدی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە 30ی 11ی 2024 لە سلێمانی و 17ی 12ی 2024 لە هەولێر كۆبونەوە، بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەسەر پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێم.