ھاووڵاتییەكی دیكەی روداوەكەی ھەڵەبجە گیانی لەدەستدا
سام
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
عەلی عەبدوڵا
كەمێك پێش ئێستا بریندارێكی روداوەكەی سەر رێگای ھەڵەبجە - سیروان، بە ناوی (عەلی عەبدوڵا) گیانی لەدەستدا.
بەمەش ژمارەی گیانلەدەسدانی روداوەكەی ئەمڕۆ بوونە چوار كەس.
ئەمڕۆ یەكشەممە لەسەر رێگای ھەڵەبجە-سیروان روداوێكی ھاتوچۆ رویدا و دەستبەجێ سێ كەس گیانیان لەدەستدا، سێ كەسی دیكەش بەسەختی برینداربوون، كەمێك پێش ئێستا یەكێك لە بریندارەكان گیانی لەدەستدا.
پێشتر لە روداوەکە ئەو سێ هاووڵاتیەی لە وێنەکەدا ئاماژەیان پێکراوە گیانیان لەدەستدا، کەمێک پێش ئێستا (عەلی عەبدوڵا) کە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوو گیانی لەدەستدا.