کەشناسی: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بەفر و باران دەبارێت
هەساو ئەمیر
٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و بارانبارین دەستپێدەکات، لە لوتکەی شاخەکانیش بەفر دەبارێت.
کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت و لە شەودا هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینى نمەباران لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان، هەروەها لە ناوچە سنوورییەکان کەمێک بەفر دەبارێت.
سبەی دووشەممە، ئاسمان هەور دەبێت لە تەواوى ناوچەکە لەگەڵ بارینى نمەبارانى پچڕ پچڕ لەسەر هەندێک ناوچەى شاخاویی و لوتکەى شاخە بەرزەکان، لە ناوچە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت.
ئەوەش خراوەتەروو، سبەی پلەکانى گەرما نزم دەبنەوە بەتایبەت نزمترین پلەکانى گەرما بە نزیکەى ٤ بۆ ٦ پلەى سیلیزى و بەرزترین پلەکانى گەرما بەنزیکەى ٢ بۆ ٤ پلەى سیلیزى دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: ١٤ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ١٢ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٣ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ١٥ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ١٢ پلەى سیلیزى
گەرمیان: ١٦ پلەى سیلیزى
سۆران: ٧ پلەى سیلیزى
زاخۆ: ١٣ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: ١ پلەى سیلیزى