ئاگر لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەوتەوە
هەساو ئەمیر
٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئاگر لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە هەولێر کەوتەوە و بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، ئاگرەکە بەهۆی زۆپاوە کەوتووەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەی خستە روو، کرێکارەکان بەر لەوەی بچنە سەر کارەکانیان زۆپایان داگیرساندووە، بەڵام زۆپاکە گڕی گرتووە و بەهۆیەوە چەند کابینەیەکی شوێنی مانەوەی کرێکارەکان سوتاوە.
ئەوەشی خستە روو، بەر لە کەوتنەوەی ئاگرەکە کرێکارەکان چوونەتە دەرەوە، کە دوکەڵەکەیان بینیوە گەڕاونەتەوە و بینیویانە زۆپای کابینەکەیان گڕی گرتووە.
باسی لەوەشکرد، ئاگرەکە تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە و لەئێستادا کۆنتڕۆڵ کراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانیش سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەن و لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا وردەکاریی زیاتر دەخەنە روو.