کوردستان

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بە ئامانجگرتنی ھاووڵاتیانی بێ دیفاع لە خاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتییە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

دەشڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەن و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی ھەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێیان دانێن، داواش لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکات کە سستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆن بۆ ئاسمانی ھەرێم و عێراق دابینبکات کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی ھێزە نەناسراوەکان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا یەحیا رەسول راگەیەندراوێکی لەبارەی بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە بە سنووری تورکیا تێپەڕیووە، ھاتووەتە سنووری ئاسمانیی عێراق و فڕۆکەخانەی عەربەتی لە پارێزگای سلێمانی بۆردومانکردووە و بەھۆیەوە "سێ پاڵەوانی دژەتیرۆر" شەھیدبوون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

وتیشی، ئەو دوژمنکارییە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق و ئاسایش و سەلامەتیی خاکی عێراقە، ھەروەھا ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و جیھان و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

دەشڵێت، ئەم دەستدرێژییە دووبارانە، لەگەڵ بنەمای پەیوەندیی باشی دراوسێیەتی ناگونجێن و ھەڕەشەی تێکدان لە ھەوڵەکانی عێراق دەکات، بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی باش و ھاوسەنگی سیاسی و ئابووری و ئەمنی لەگەڵ دراوسێکانیدا، ھەروەھا عێراق مافی خۆیەتی سنورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دوای ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، نامەیەکی ئاڕاستەی جۆ بایدن کرد و ھۆشداری لەبارەی رەوشی ھەرێمدا، ھەریەکە لە مایکڵ مەکۆل سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە و مایکل واڵتز ئەندامی ھەمان لیژنە و جۆ ویڵسۆن سەرۆکی لیژنەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نامەیەکیان ئاڕاستەی جۆ بایدن سەرۆکی وڵاتەکەیان کرد و داوادەکەن، بایدن ھەموو ھەوڵێک بخاتەگەڕ بۆ کۆتاییھێنان بە مامەڵەی قبوڵنەکراو لەگەڵ کورد و حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەلایەن گرووپە ھاوپەیمانەکانیی ئێران لە عێراق.

دەشڵێن، حکومەتی ھەرێمی کوردستان یەکێکە لە ھاوبەشە متمانەپێکراوەکانی ئەمریکا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام ئێستا کەوتووەتە ژێر فشاری ئابووری و سیاسی و یاساییەوە، بەڵام بابەتی گەورەتر رێگریکردنە لە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە.

ئەو سێ کۆنگرێسمانە داوا لە بایدن دەکەن، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، باس لە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەقی پەیامەکە... 

سەروەریی و نەمری بۆ شەھیدە قارەمانەکانی دژە تیرۆر، خوای گەورە ئارامی و سەبووریی بە کەسوکاریان ببەخشێت و جێگەیان فیردەوسی بەرین بێت ان شاءلـلە .

‏دژەتیرۆر بەشێکی زیندوو و کارا و جێمتمانەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە ھەموو ناوچەکە، پیاوە مەردەکانی دامەزراوەکە ئازایانە و پیشەییانە ئۆپراسێۆنەکانی لەناوبردنی تیرۆر بە سەرپەرشتی و چاودێری ھاوپەیمانان ئەنجام ئەدەن.

‏ھەر کەس و لایەنێکیش بە ھەر مەبەستێک پاساو بۆ ھێرشە تیرۆریستیەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بھێنێتەوە، خائین و خۆفرۆشە، دەستی دووی داگیرکەرانی کوردستانە و خەڵکی کوردستانیش زۆر ھوشیارن و ھەمووان زۆر باش دەناسنەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بەئامانجگرتنی ھاوڵاتیانی بێ دیفاع لەخاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

دەشڵێت، بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەن و داوا لە حکومەتی عیراق و حکومەتی ھەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێمان دانێن، داواش لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەکات کە سستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆن بۆ ئاسمانی ھەرێم و عێراق دابین بکات کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی ھێزە نەناسراوەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆ لە یەک کاتدا و لە دو ڕوداوی ھاوشێوەدا، فرۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی و بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کورد کەنەکە لە ھەولێر، لە ڕێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج.
وتیشی، سەرباری سەرکۆنەکردنی ئەو کردە دەستدرێژیکارانە بۆ سەر سەروەری خاکی ھەرێمی کوردستان و عێراق، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەھیدەکان و ھیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان دوپاتیکردەوە کە ئەم رووداو و پێشھاتانە، زەنگێکی مەترسیدارن بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان، لەبەرئەوە ئەرکی حکومەتی ھەرێم و حکومەتی ئیتحادییە، لێکۆڵینەوەی ڕژد بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ھێرشەکان و سنوردانان بۆ ئەم جۆرە دەستدرێژییە بکەن، بێئەوەی تەنیا وەک ڕوداوێکی ئاسایی و دوبارەوەبو وەربگیرێت و تێپەڕێت.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە... 

یەکەم/ ئێوارەی ئەمڕۆ ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣،  فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت  ھێزەکانی دژەتیرۆری لێبوە، لەلایەن نەیارانی گەلەکەمانەوە کەوتە بەر بۆردومانی ھەوایی. 
لەئەنجامی ئەم کردەوە دوژمنکارانەیەدا، ژمارەیەک پێشمەرگە شەھیدو بریندار بوون و زیانی مادی بەر بینای فڕۆکەخانەکە کەوتوە.

ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەرخاکی نیشتمانەکەمان و شەھیدو بریندارکردنی رۆڵەکانی، ھاوخەمی بۆ کەسوکارو ھەڤاڵانی شەھیدەکان و ھیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین. و داواکارین ھەرچی زووە سەرچاوەی ئەم تاوانە ئاشکرابکرێت و ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێم بێدەنگ نەبن لە ھەوڵی راگرتنی ئەم کارە دوژمنکارانانە کە پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری نیشتمانییە.

  دووەم/ لەلایەکی ترەوە ھەر ئەمرۆ لە ھەولێر دەستی غەدر، گەیشتە گیانی تێکۆشەرێکی کۆنگرەی نەتەوەیی، بەناوی (  دەنیز ھێڤی  )، بەرپرسی نوسینگەی ھەرێم ولەکارێکی تیرۆریستیدا شەھیدکرا.

ئێمە لەحزبی شیوعی کوردستان، سەرکۆنەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە دەکەین، وھاوخەمی خۆمان بۆ کەسوکاری و ھەڤاڵەکانی لە ( ک.ن.ک) ڕادەگەیەنین، داواکارین دەزگائەمنییەکان پەلە بکەن لە دۆزینەوەی تاوانبارو بەسزا گەیاندنی و ئاشکراکردنی دەستی پشت ئەمجۆرە تاوانانە.

 ووتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان
    ١٨ ی ئەیلولی ٢٠٢٣


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەیان کلدانی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی بابلیون لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بەتوندی ھێرشکردنەسەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە سلێمانی ئیدانە دەکات و داواش لە حیزب و لایەنە سیاسییەکان دەکات پێکەوە دژی دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە ھێرشانە بوەستنەوە.

رەیان کلدانی، سەرەخۆشی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و کەسوکاری شەھیدانی دژەتیرۆر دەکات و ھیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەندراوەکە... 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٩/١٨ پێشێلکردنێکی دیکەی سەروەری خاک و ئاسمانی ھەرێمی کوردستان و عێراق بووە ھۆی شەھیدبوونی سێ ھەڤاڵمان لە ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان، لەکاتێکدا ھێزەکانی دژەتیرۆر سەرقاڵی مەشق و ڕاھێنان بوون بۆ زیاتر بەرگریکردن لە خاک و خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئیدانەی ئەم کردەوەیەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و ڕایدەگەیەنێت، تێکدانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان ھیچ پاساوێکی نیە، دوپاتیشدەکەینەوە ھەمووان پێکەوە دەستێکی پۆڵاین دەبین بۆ لەگۆڕنانی مەرامی دوژمنان و ھەموو ئەوانەی چاویان بە ئارامی کوردستان ھەڵنایەت.

دەزگای ئاسایشی ھەرێم پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکات و ھیوای تەندروستیەکی باشتر بۆ برینداران دەخوازێت.

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا باسی لەوەشکردووە، ئەمڕۆش جارێکی تر ناحەزانی ئاسایش و ئارامی ھەرێمی کوردستان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ھێرشێکی ناڕەوایان کردە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و لە ئاکامدا ژمارەیەک شەھید و برینداری لێکەوتەوە.

دەشڵێت، دوژمنانی کورد سەرخان و ژێرخانی ئابوری، ھاووڵاتی مەدەنی، سیاسەتمەدار، جوتیار، پێشمەرگە و ڕەز و باخەکانی کوردستان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و ھەرکات دەرفەتیان ھەبێت کەمتەرخەمی ناکەن لە کاولکردنی.

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رەخنەش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگرێت و ئاماژەی بەوەداوە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست ئەو کاولکارییەی بەگەل و خاکەکەمان دەکرێت کەڕ و کوێر و لاڵن، بۆیەش  داوا لە لایەنی پەیوەندیدار دەکات سنورێک بۆ ئەو ھێرش و پەلامارانە دابنێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فرۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت دەکات و دەڵێت بۆ ھەموو لایەک ڕوونە کە ئامانج لەو کردەوە پڕ لە شەرمەزاری و ترسنۆکانەدا تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، ئەرکی سەرشانی لایەنە پەیوەندیدارەکانە لە حکومەتیی ھەرێم و عێراقی فیدراڵ، کە شکۆ و سەروەری خاک و نیشتیمان بپارێزن و ڕێگربن لە دووبارەبوونەوەی ئەم ھێرشە تیرۆریستیانەدا، بۆ ئەوەی چیتر ناوچەکەمان نەبێت بە قوربانی ململانێ ناوچەییەکان و کێشە نێودەوڵەتییەکان ".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە کێشەکانی نێوان عێراق و تورکیا لەسەر ھەناردەی نەوتی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، تورکیا و عێراق لەسەر نەوتی کوردستان کێشەیان ھەیە لەنێواندا، بەڵام ھەردوولا پێداگرن لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکانیان بە دانووستان.

وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشی، یەکێک لە بژاردەکان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی کوردستان، جیاکردنەوەی دۆسیەی ھەناردەی نەوتە لەرێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە لە بڕیارەکەی دادگای پاریس.

وتیشی، چاوەڕوانی سەردانی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن بۆ عێراق کە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوو وڵات بەھێزتر دەکات.

نزیکەی شەش مانگە ھەناردەی نەوتی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیراوە، تورکیا ئامادەنییە پابەندی بڕیارەکەی دادگای پاریس بێت بۆ قەرەبووکردنەوەی عێراق بە بڕی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار و عێراقیش سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەو قەرەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە راگەیەندراوێکدا بە توندی ئیدانەی ھێرشە ئاسمانییەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و دەڵێت، ھیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە بۆ سەر ھێزێکی قارەمانی کوردستان کە ئەرکیان پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری کوردستانە و رۆڵێکی بنەڕەتیشیان ھەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا.

قوباد تاڵەبانی داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵ ھەڵوێستان لەسەر ھێرشەکە ھەبێت و کار بکەن بۆ رێگریکردن لەوەی جارێکیتر ئەو پێشێلکارییانە دووبارە نەبنەوە، داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان دەکات لێکۆڵینەوەی ورد بکەن بۆ دەرخستنی راستییەکان و ئاشکراکردنیان بۆ رای گشتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری کوردستان CTG لە راگەیەندراوێکدا لەسەر ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی بڵاویکردەوە، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بە درۆن  کراوەتە ئامانج و بەھۆیەوە سێ پێشمەرگەی دژەتیرۆر شەھیدبوون و سیانی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەی وردیان لەسەر ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەستپێکردووە بە ھەماھەنگی ھێزی ھاوپەیمان لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان و عێراق، کە بەچاوساغی نۆکەرانی بێگانە و سیخوڕانی ناوخۆیی ئەنجامدرا بێ سزا تێناپەڕێت و ھەر لایەن و سیخوڕێک ھاوکاربووبێت رووبەڕووی سزای دەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر راشیگەیاند، تۆڵەی سێ پێشمەرگە شەھیدەکە لە ئەستۆی ئەوانە و ناھێڵن خوێنیان بەھەدەر بڕوات، جەختیشیکردەوە، لە داھاتوودا زانیارییە راستییەکانی رووداوەکە ئاشکرادەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە وەرزی پاییزدا، رۆژانە ١٧ سەعات کارەبای نیشتمانی بە ھاوبەشانی کارەبا دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، لۆدی سەر کارەبای نیشتمانی کەمبووەتەوە و بەوەش وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا دەتوانن بەشێوەی باشتر کارەبا بەرھەمبھێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسوڵخانەی بەڕیتانیا لە ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەڕیتانیا پێشوازی لە رێککەوتنی نوێی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم دەکات لەسەر دابینکردنی پارەی پێویست بۆ مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، رێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم، ھەنگاوێکی گرنگە بۆ پاراستنی بژێوی و سەقامگیری ھەرێمی کوردستان.

دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی دوو ترلیۆن و ١٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بە شێوەی قەرز بنێرێت و بۆ سێ مانگ و بۆ ھەر مانگێک ٧٠٠ ملیار دینار دەنێردرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...273274275276277...813