کوردستان

دابان محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت- تانجەرۆ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، سەعات ٤:٠٥ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی درۆنەوە ھێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و دەستبەجێ ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و ئاگرکوژاندنەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، تا ئێستا زانیاری دروست لەبەردەست نییە سەبارەت بە ئەو لایەنەی ھیرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بەپێی ئاماری پشت راستنەکراوە چەند کەسێک گیانیلەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە، بەڵام زانیاری لەبارەی بریندارەکان و ئەو کەسانەی گیانیانلەدەستداوەدا لەبەردەست نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشکرایکرد، کەمێک پێش ئێستا تەرمی منداڵێک رەگەزی نێر، تەمەن ١٢ ساڵ، دانیشتووی گوندی قادراوە سەر بە ناحیەی سەنگەسەر لەلایەن پۆلیسی ناحیەکە بە خنکاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەوتەی کەسوکارەکەی منداڵەکەیان لە گۆمێکی گوندەکەیان، کە بۆ ئاودانی برنج دروستکراوە مەلەی کردووە و دواتر خنکاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی کوردسات نیوز کەوتوون، ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و داوایکردووە، ٧٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان خەرجبکرێت.

ئەو نوسراوەی ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە کە رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ، مانگانە ٧٠٠ ملیار دیناری بۆ  مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان خەرجبکرێت، داواشی لە ئەمیندارێتییەکە کرد، بە زووترین کات نوسراو بۆ وەزارەتی دارایی بکات تاکو دەست بە خەرجکردنی ئەو پارەیە بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوات شێخ جەناب، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ میدیای نزیك لە حزبەكەی رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە بەغدادەوە بۆ هەرێمی كوردستان دێت، "تەموویل"ی شەش مانگی كۆتایی ئەمساڵ نییە، بەڵكو قەرزێكە و حكومەتی هەرێمیش ئازادە ئەو پارەیە بۆ چی مانگێك خەرجدەكات.

وتیشی، بە مووچەی مانگی تەممووز دەستپێدەكەن و دواتریش مووچەی مانگەكانی ئاب و ئەیلوول دابەش دەكەن، بۆ مووچەی مانگەكانی داهاتووش هەوڵدەدەن كێشەكان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق چارەسەر بكەن.

وەزیری دارایی راشیگەیاند، ئەوە لایەنەی پابەندی دەستوور و یاسا نەبووە، حكومەتی فیدڕاڵیی عێراقە، چونكە هەرێمی كوردستان هەموو پابەندییەكانی جێبەجێكردووە و بڕیاریانداوە و بەنیازن هەموو داهاتی ناوخۆی هەرێم، رادەستی بەغداد بكەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەشێک لە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان بەغداد و ھەرێم تائێستا یەکلایی نەکراونەتەوە، بەڵام دەستپێشخەرییەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە مەبەستی پێدانی ٧٠٠ ملیار دیناری مانگانە بۆ ماوەی سێ مانگ بە ھەرێمی کوردستان، جگە لەوەی دەبێتە چارەسەرێکی باش بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، ھەنگاوێکی گرنگیشە بە ئاراستەی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی تائێستا بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.

وتیشی، پێویستە ھەموو لایەک ئەو راستییە بزانن کە ناردنی ئەو پارەیە بۆ ھەرێمی کوردستان رێککەوتنی کۆتایی نییە، بەڵکو تێپەڕاندنی رەوشی ئێستا و کردنەوەی دەرگایەکە بۆ چارەسەرکردنی کۆی کێشەکان، چونکە لە ئێستاوە رۆژانە رادەستکردنی ١٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە دەستیپێکردوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە ھەوڵە بەردەوامەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەبارەی بودجە و جێبەجێکردنی، وەک بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بۆ ناردنی پارە بۆ ھەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا.

رۆمانۆوسکی دەشڵێت، ھیوای دانوستانی بەردەوام دەخوازن (لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان)، بۆ گەیشتن بە چارەسەر لەپێناو بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق.

ئەو پەیامەی باڵیۆزی ئەمریکا لە کاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ ، مانگانە ٧٠٠ ملیار دۆلار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبێتەوە و بەپێی بەرنامەی کاریش کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێک لەخۆدەگرێت، یەکێک لە تەوەرەکان دەنگدانە لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە کە لە چوار ماددە پێکھاتووە.

چرۆ حەمەشەریف پەرلەمانتاری یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەگەڵ جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە گفتوگۆیان کردووە و ئەویش پێی راگەیاندووە کە پێداگری کردووە لەسەرئەوەی دەبێت پڕۆژەیاساکەی ھەڵەبجە بخرێتە ناو بەرنامەی کارەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەبارەی کاتی دابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانەوە ئەو سەرچاوەیە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، هەر کاتێک پارەکەی بەغداد گەیشت لە ھەرێمی کوردستان مووچە دابەش دەکرێت.

وتیشی، گەیشتنی پارەکەی بەغداد رێوشوێنی دارایی پێویستە و چەند رۆژێکی پێدەچێت دەگاتە ھەرێم.

ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا پێشنیاری پێدانی قەرز بە بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ سێ مانگ بە ھەرێمی کوردستان پەسەندکرا، پارەکە بۆ مانگەکانی نۆ و ١٠ و ١١ی موچەخۆرانی ھەرێمە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕاگەیەندراوێک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

بە پشتبەستن بەخوای گەورە و ئیرادەی بەھێزی گەلەکەمان، توانیمان بەرگری لە مافی خەلکی کوردستان بکەین و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڕێز محەمەد شیاع سوودانی بگەینە ڕێککەوتنێکی گونجاو ، بۆ دابینکردن مووچەی ھاووڵاتیان. 

سوپاس بۆ پشوودرێژیی ھاونیشتمانیانی خۆڕاگر کە متمانەیان بە حکومەتەکەی خۆیان لە دەست نەدا. 

سوپاس بۆ جەنابی سەرۆک بارزانی کە پاڵپشت و ڕێنیشاندەرمان بوو  لە زاڵبون بە سەر کۆسپەکاندا. 

سوپاس بۆ پالپشتی و ڕۆڵی بەڕێز سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پشتیوانیکردن و سەرخستنی پرۆسەی دانوستان لە گەل حکومەتی فیدرال.
 سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی عێراقی فیدرال کە پشتیوانمان بوون.

سوپاس بۆ لایەنە سیاسیەکانی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستیانەکان لە پەرلەمانی عێراقی فیدرال کە پاڵپشت و ھاودەنگ بوون لە دەستەبەرکردنی مافی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان. 
سوپاس بۆ شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە بە بێ ماندووبوون و بە ھەستێکی پڕ لە بەرپرسیاریەتی توانییان لەم ئەرکە قورسەدا سەرکەون.
بە پشتیوانی خوای گەورە بەردەوام دەبین لە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی خوشەویست و ڕێگە بە ھەوڵە نەزۆکەکان نادەین سەقامگیریی ھەرێمی کوردستان تێک بدەن.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/٩/١٧

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەکە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پێشنیازی تایبەت بە ناردنی پارە بۆ موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن محەمەد شیاع سودانی یان وەزیرێکی کوردەوە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەخرێتەڕوو.

وتیشی چوار سیناریۆ لە ئارادایە، کە یەکەمیان بریتییە لە ناردنی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ، یان ناردنی ٨٠٠ ملیار دینار بۆ ئەو شەش مانگە.

بەوتەی سەرچاوەکە، سیناریۆی سێیەم ناردنی ٥٠٠ ملیار دینارە بۆ چوار مانگی کۆتایی ئەمساڵ، یان ٨٠٠ ملیار دینار بۆ ئەو چوار مانگە.

سەرچاوەکە پێشبینیدەکات بڕیاری ناردنی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ چوار مانگی کۆتایی ئەمساڵ بدرێت، بەو پێیەی نزیکترە لە بڕیارەکەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ناردنی ٥٠٠ ملیار دینار بۆ سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ.
دەشڵێت، ناردنی ٨٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێم ئەگەرێکی دورە، بەو پێیەی ھەر لەئێستاوە چەند پەرلەمانتارێک جەختیان کردووەتەوە کە ئەگەر ئەو بڕە پارە بنێردرێت سکاڵا تۆماردەکەن.

سەرچاوەکەی لیژنەی دارایی جەختیکردەوە، ئەوەی ھەرێم داوایکردووە چارەسەری پەلەیە بۆ چارەسەری کێشەی موچە تا کێشەی ھەرێم و بەغدا لەرێگەی ھەمواری یاسای بودجە چارەسەر دەکرێت، بەڵام بەوتەی سەرچاوەکە قورسە کێشەکە بەو رێگەیە چارەسەر بکرێت، بەو پێیەی تا ئێستا لە عێراق یاسای بودجە ھەموارنەکراوەتەوە.

ئەنجومەنی وەزیران لە ٢٣ وەزیر پێکدێت کە چواریان کوردن و بڕیارەکانی بە زۆرینەی دەنگ دەدات، لەئەگەری یەکسان بوونی دەنگەکانیش دەنگی سەرۆک وەزیران پرسەکە یەکلایی دەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی:

ھەڤاڵ کاک  حاجی فەیسەڵ کەتۆ ئاغا جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆک ، خزمانی دولێجان کەتو
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (جاریە ساڵح مستەفا ) پوری بەڕێزتانم پێگەیشت .

بۆ ئەم خەمەتان پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوەو کەسوکارو خانەوادەی  تێکۆشەری (کەتۆ) دەکەم کە نمونەیەکی ھەرەباڵان لەخەبات و قوربانیدان 
لەخوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بەبەھەشتی بەرین شادبکات سەبووری و ئارامیش بە ھەموولایەکتان ببەخشێت 

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال:

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو جاریە سالح

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (جاریە سالح مستەفا) پوری (حاجی فەیسەل کەتۆ ئاغا) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی چواری رێکخستنی دھۆکی (ی.ن.ک) و کەسایەتی دیاری دەڤەری گۆرانەتیم بیست.

بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 

انا للە و انا الیە راجعون 

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تورکی عەتبی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندووە، گفتوگۆ و دانوستانەکانی نێوان عێراق و تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و ھەموو رێککەوتنێک کراوە بۆئەوەی لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەست پێبکاتەوە.

دەشڵێت، بەپێی ھەموو پێشبینییەکان چاوەڕوان دەکرێت سەرەتای مانگی داھاتوو  ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە دەستپێبکاتەوە.

وتیشی، دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم لە رێگەی بەندەری جەیھانەوە جگە لەوەی سوودی بۆ تورکیا و عێراقیش ھەیە، فشار لەسەر بەندەرەکانی پارێزگای بەسرەش کەم دەکاتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپیی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەغداد کۆبونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران و بەغداد وڵاتە، تەوەری کۆبونەوەکە دەبن.

ھاوکات لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا، دوا پێشھاتەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوو رۆژە گەڕان و پشکنین بە دوای تەرمی گەنجەکەی سەیرانگای بۆگدی سنوری کۆیە لەلایەن تیمەکانی مەلەوانییەوە بەردەوامە.

وتیشی، ئەو گەنجەی رۆژی رابردوو بەمەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ خێزان و کەسوکاری سەردانی سەیرانگای بۆگدی کردووە، ناوی ئارام محەمەدە و خەڵکی پێنجوێنە، ماوەی ٢٠ رۆژە ھاوسەرگیری کردووە.

ئێوارەی رۆژی ھەینی دوو کەس لە ئاوی زێی بچووک لە سنوری قەزای کۆیە خنکان، تەرمی یەکێکیان لەلایەن تیمی مەلەوانییەوە دەرھێنرایەوە، بەڵام تائێستا تەرمی دووەمیان نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرگریی شارستانیی قەزای کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی ھەینی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان بە ناوی یوسف دارا، لە ئاوی زێی بچووک لە سنوری ناحیەی تەقتەق خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن تیمی مەلەوانییەوە دەرھێندرایەوە.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەر ئەمڕۆ، گەنجێکی دانیشتووی شاری سلێمانی لە سەیرانگای بۆگدی سنوری کۆیە، لە ئاوی زێی بچوکدا خنکا، بەڵام تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕانی تیمەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...274275276277278...813