کوردستان

بەپیی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆدەبێتەوە.

ھەر بەپێی زانیارییەکان، سەردانەکانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و بەغداد کۆبونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران و بەغداد وڵاتە، تەوەری کۆبونەوەکە دەبن.

ھاوکات لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسیدا، دوا پێشھاتەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گفتوگۆی لە بارەوە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوو رۆژە گەڕان و پشکنین بە دوای تەرمی گەنجەکەی سەیرانگای بۆگدی سنوری کۆیە لەلایەن تیمەکانی مەلەوانییەوە بەردەوامە.

وتیشی، ئەو گەنجەی رۆژی رابردوو بەمەبەستی گەشت و سەیران لەگەڵ خێزان و کەسوکاری سەردانی سەیرانگای بۆگدی کردووە، ناوی ئارام محەمەدە و خەڵکی پێنجوێنە، ماوەی ٢٠ رۆژە ھاوسەرگیری کردووە.

ئێوارەی رۆژی ھەینی دوو کەس لە ئاوی زێی بچووک لە سنوری قەزای کۆیە خنکان، تەرمی یەکێکیان لەلایەن تیمی مەلەوانییەوە دەرھێنرایەوە، بەڵام تائێستا تەرمی دووەمیان نەدۆزراوەتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرگریی شارستانیی قەزای کۆیە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رۆژی ھەینی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵان بە ناوی یوسف دارا، لە ئاوی زێی بچووک لە سنوری ناحیەی تەقتەق خنکاوە و تەرمەکەی لەلایەن تیمی مەلەوانییەوە دەرھێندرایەوە.

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ھەر ئەمڕۆ، گەنجێکی دانیشتووی شاری سلێمانی لە سەیرانگای بۆگدی سنوری کۆیە، لە ئاوی زێی بچوکدا خنکا، بەڵام تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و گەڕانی تیمەکان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیای بەریتانیا بڵاویانکردەوە، رۆژی دووشەممەی رابردوو ١١ی ئەیلوول، پۆلیس تەرمی گەنجێک، کە تەمەنی ٢٠ ساڵە لە ماڵەکەیدا بە دەستبەستراوی، لە شاری ویگان لە نزیک شاری مانچستەر دۆزیووەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکرد، سێ کەس بە تۆمەتی کوشتنی ئەو گەنجە دەستگیرکراون، بەڵام دواتر بە کەفالەت ئازادکراون لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەکە بەردەوامن.

بەپێی بەدواداچوونەکانی کوردسات نیوز، گەنجەکە ناوی کەیوان وریایە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، خەڵکی سنووری ئاغجەلەرە، بەڵام کەسوکارەکەی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دادەنشین.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی میدیاکانی ئێران، دەزگای ھەواڵگری فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران، لە پارێزگای گەیلان، تۆڕێکی ٢٥ کەسییان ئاشکراکردوە، کە ھەوڵیانداوە خۆپیشاندان بکەن و پشێوی دروست بکەن.

لە لایەکی ترەوە، رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی ئێران، لە شاری دێولان، ئارمین رۆستەمی برای ئایدا ڕۆستەمی و ئومێد نیازی برای موحسین نیازی کە دوو شەھیدی خۆپیشاندانەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانن دەستگیر کردووە، لە سنەش، برا و پوری سارینا ساعیدیان دەستگیر کردووە کە ساریناش بە ھەمان شێو لە خۆپیشاندانەکاندا بووەتە قوربانی.

ژینا ئەمینی رۆژی ١٣ی ئەیلوولی ساڵی رابردوو لە تاران لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە بە بیانووی پابەندنەبوون بە باڵاپۆشییەوە دەستگیرکرا و دوای سێ رۆژ گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەی و رێکخراوەکان ھێزە ئەمنییەکانی ئێرانیان بە کوشتنی ژینا ئەمینی تۆمەتبارکرد، لەگەڵ نزیکبوونەوەی یەکەم ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژیناش، دەزگا ئەمنییەکان رێکاری ئەمنی بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی گردبوونەوە و خۆپیشاندان دەگرنەبەر و ھێزێکی زۆری ئەمنیش لە شارەکان بڵاوەی پێکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ڕێککەوتنی عێراق و ئێران بۆ چەکداماڵینی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، چەند رۆژێکە ھێزەکانی کۆمەڵە و دیموکرات لە سنوری سیدەکان و باڵەکایەتی و بە تایبەت گەروەزین کشاونەتەوە و ھێزەکانی پاسەوانی سنور و پشتیوانی یەکی سەربە یەکەی ٨٠ی ھێزی پێَشمەرگە چوونە شوێنەکانیان، ئەوەش ناڕەزایی پەکەکەی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەی چەند رۆژێکە پاسەوانی سنوور و ھێزی پشتیوانی یەک و فەرماندەی شەقڵاوە و ھەڵگورد بە ھاوبەشی دەیانەوێت بنکەیەکی سەربازی لە گەروەزین دروستبکەن، بەڵام پەکەکە ڕێگری دەکات و ناھێڵێت، چونکە گەروەزین شوینێکی ستراتیژییە و باڵەکایەتی و سیدەکان و قەندیل بەیەکەوە دەبەستێتەوە.

پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، پاسەوانی سنور و ھێزی پشتیوانی یەک ژمارەیەکی زۆری چەک و ئۆتۆمبێلی سەربازی  ڕەوانەی  چیای گۆشینە و گەروە زین کردزوە، بە بەردەوامیش فڕۆکەی چاودێری بەسەر ئاسمانی سنورەکە دەسوڕێتەوە، کە بەو ھۆیەوە دووڕۆژە ڕێگای ھەوڕنە و بڕەشکین بەڕووی جوتیاران و ئاژەڵدارنی ئەو ناوچەیە داخراوە، کە ئەوەش گرفتی بۆ گواستەوەی بەرھەمەکانیان دروستکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، پشکنینی بۆری نەوتی جەیھان تەواوبووە و لەم کاتەدا لەڕووی ھونەرییەوە ئامادەیە بۆ ھەناردەی نەوت، لەم بوارەشدا گرنگە ھەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر داھات و بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت بگەن بە رێککەوتن.

لەبارەی کێشە یاساییەکانی نێوان عێراق و تورکیاش، وەزیری وزەی تورکیا وتی، بەغداد و ئەنقەرە دەبێت چارسەرێکی دۆستانە بدۆزنەوە و ئاگاداری بەرژەوەندییە یاسییەکانی یەکتر بن، ئەگەریش لە دادگا روبەڕوی یەکترببنەوە، بەڵام دەکرێت بۆڕییەکان لەرووی تەکنیکییەوە بەردەوام بن لە کارکردن.

لێدوانەکەی وەزیری وزەی تورکیا لەکاتێکدایە زیاتر لە پێنج مانگە ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لەرێگەی بەندەری جەیھانەوە راگیراوە، بەوھۆیەش ھەرێم و عێراق زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار زیانیان بەرکەوتووە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەمال کۆچەر، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ھەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراقدا دوو پێشنیازکراوە بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، پێشنیازی یەکەم ئەوەبووە بەغداد تا کۆتایی ئەمساڵ مانگانە ٨٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێم بنێرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشنیازی دووەمیش ئەوەیە ناردنی ئەو پارەیە لە ٢٠٢٤شدا بەردەوام بێت تا ئەو کاتەی کێشە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکومەتی ھەرێم و فیدڕاڵ چارەسەر دەکرێت.

رۆژی یەکشەممەی داھاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و بەڕەچاوکردنی پێشنیازەکانی حکومەتی ھەرێم، بڕیار لە چۆنیەتی چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید ئاسۆ شێخ تەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بکوژی کاسبکارەکەی ئەمڕۆی ناوبازاڕی شاری سلێمانی لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکرا و دانیشی بە تاوانەکەیدا ناوە.

پەیوەست بەو رووداوەش پێشتر سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاندبوو، ئەو کەسەی کوژراوە شەوانە لەبەردەرکی سەرا کاری دەستگێڕی کردووە، ھەروەھا کوژراوەکە تەمەنی ٦٢ ساڵ بووە و دوای رێکارەکانیش تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی پارێزگای ھەولێر بڵاویکردەوە، لەکۆبوونەوەی نێوان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر و شاندی باڵای ئاژانسی جایکای ژاپۆنی گفتوگۆ لە بارەی "پڕۆژەی ریسایکلینی ئاوی قورسی ھەولێر" و چارەسەرکردنی گرفتی ئاوەڕۆکانی شاری ھەولێر کراوە، کە بە گوژمەی (٣٠٠ ملیۆن دۆلار) لەلایەن ئاژانسی جایکای ژاپۆنی جێبەجێدەکرێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژیی و گرنگەکان و لە قۆناغی یەکەم بە درێژی ٧٥ کیلۆمەتر ئەنجام دەدرێت، ئەو ئاوەی کە لە ماڵان بەفیڕۆدەچێت جارێکی دیکە خاوێن دەکرێتەوە و بەکار دەھێندرێتەوە بۆ پارک و باخچەکان و ئاوەڕۆکانیش بە شێوەیەکی سەردەمیانە دروست دەکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوو ماتۆڕسوار لەسەر شەقامی ٣٠ مەتری دەربەندیخان، تەقەیان لە ھاووڵاتییەکی قەزاکە کردووە بەڵام ھاوڵاتییەکە سەلامەت بووە و گولـلەکان بەر دووکانەکەی کەوتوون. 
بەپێی زانیاریەکان ماتۆڕ سوارەکان یەکێکیان دەمانچەی پێبووە و تەقەی کردووە، یەکێکیش شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بووە و ھەڵاتوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، لە ئێستادا ھێزە ئەمنیەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە و لە ھەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حکومەتی ھەرێم بڵاویکردەوە، پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون لەلایەن ھاووڵاتییانی ھەرێم بەردەوامە، تائێستا ١٩ ھەزار و ٥٤٥ خێزان فۆرمەکەیان پڕ کردووەتەوە.

راشیگەیاندوە، دابەشبوونی پڕکردنەوەی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای ھەولێر ھەشت ھەزار و ١٤٠ خێزان، لە سلێمانی شەش ھەزار و ٩٢٢ و لە دھۆک ٢ ھەزار و ١٨٩ خێزان و لە ھەڵەبجە ٢٠٨ خێزان، لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین ٢٠٨ خێزان لە گەرمیان ٨٩٠ خێزان لە زاخۆ ٤١١ خێزان لە سۆران ٤٧٤ خێزان، لە پارێزگای دیارینەکراویش ١٠٣ خێزان، فۆرمیان پڕکردوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەکانی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بە شێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت ڕاگەیاند، پڕکردنەوەی فۆرمەکەش تا ١/١٢/٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھیوا ئەفەندی سوپاسی بەختیار حەیدەر و ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی کرد بۆ ئەو ھاوکاریی و ھەماھەنگییەی لەماوەی رابوردوو، بەمەبەستی ئامادەکارییەکانی بایۆمێتری پارێزەران نیشانیان دا و گرینگی تۆمارکردنی پارێزەرانی بۆ پرۆسەی بایۆمێتری باس کرد، کە جگە لەوەی دەبێتە داتابەیسێکی گرینگ بۆ سەندیکا و پرۆسەکانی خزمەتگوزاری بۆ پارێزەران و پاککردنەوەی خشتەی پارێزەران لە بوونی فەرمانبەر، بەھەمان شێوەش بەڕێز سەرۆکی سەندیکا دەستخۆشی لە سەرۆک و فەرمانبەرانی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری کرد، کە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بۆ ئەو مەبەستە کاریان کردووە.

بەختیار حەیدەر و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکا، پرۆسەی بایۆمێتریان ئەنجامدا و خۆیان لە سیستەمی بە دیجیتاڵکردن تۆمارکرد و ژمارەی  بێھاوتایان (UPN) وەرگرت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ئەنجامی پشکنینی پێنج تووشبووی بە تای خوێن بەربوون لە پارێزگاکەدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ھەر پێنج توشبووەکە کوردن خەڵکی سنوری ناحیەی شوانن.

ھەر پێنج توشبووە تازەکە ئەندامی یەک خێزانن و لە ئەنجامی ئاژەڵداری و سەربڕینی ئاژەڵەوە توشی تای خوێنبەربوون بوون کە بریتیین لە چوار ژن و پیاوێک، لەئێستاشدا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، بەوەش کۆی توشبووانی نەخۆشییەکە لە کەرکوک گەیشتە ١٠ کەس، کە دوانیان بەھۆی نەخۆشییەکەوە گیانیانلەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عومەر کۆچەر ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، فراکسیۆنی یەکگرتوو لە دادگای فیدڕاڵی، سکاڵای یاسایی لەسەر ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی عێراقی تۆمارکرد کرد.

راشیگەیاند، ھۆکاری سکاڵاکەیان بۆ دابەشنەکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە، کە ھەردوو حکومەت یاریی بە قوتی ھاووڵاتیان دەکەن و مووچەخۆرانی ھەرێم نزیکەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ کۆمپانیا سۆمۆ و وەفدێکی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە، لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەش، سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابووری بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمپانیای سۆمۆ پلانی ھەیە تا رێککەوتی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتەکەی ھەرێمی کوردستان لەناوخۆدا بەکاربھێنن، ئەگەر ئەو پلانەش سەرکەوتووبێت وەزارەتی دارایی عێراق ھیچ پاساوێکی نامێنێت، بۆ نەناردنی مووچە و بوودجەی ھەرێم.

وتیشی، لەئێستادا تەنھا کێشە ماوەتەوە لەنێوان ھەرێم و کۆمپانیای سۆمۆ تێچووی دەرھێنانی نەوتە و لێکتێگەیشتن ھەیە لەنێوان ھەردوولادا بۆ چارەسەرکردنی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...275276277278279...814