وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لیستی ناوی سودمەندانی زەوی بڵاوکردەوە
١٦ی شوباتی ٢٠٢٥
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە راگەیەنراوێکدا لیستی ناوی سودمەندانی زەوی بڵاوکردەوە و دەڵێت، 17 هەزار و 218 مامۆستا و فەرمانبەر سوودمەندبوون
دەقی راگەیەنراوەکە...
لە سەرجەم دمودەزگاکانى سەر بە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى (١٧٢١٨) مامۆستاو فەرمانبەر سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى لە پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانى هەرێمى کوردستان.
دوا بەدواى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و دەرچونى رێنمایی وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەمەبەستى دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان، بە فەرمانى د. ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانى وەزارى ژمارە (١٣٣٢٨) لە رۆژی (٢١/ ٧/ ٢٠٢٤) دەرچوو کە تایبەت بوو بە پێکهێنانى لێژنەى تایبەت بۆ دروستکردنى هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار و دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا و پێدانى ڕێنمایی بۆ شێوازى پڕکردنەوەى فۆڕمەکان و چۆنیەتى شیکردنەوەى ڕێنماییەکان.
سەرئەنجام لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و دامودەزگاکانیدا (١٧٢١٨) فەرمانبەر و مامۆستا سودمەند بون لە وەرگرتنى زەوى، ئەویش بەپێى سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
لە دواى وەرگرتنى رەزامەندى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار سەبارەت بەو ناوانەى کە سودمەند دەبن لە وەرگرتنى زەوى، لە ئێستادا سەرجەم ناوى سودمەندان بڵاودەکەینەوە بەمەبەستى زانینى سودمەندان لە سەرجەم دامودەزگاکانى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.
تێبینى:
١- گەڕانەوەى ناوى سودمەندان لەلایەن وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار بەپێى کارتى زانیارى بوە، واتە کارتى زانیارى بوەتە بنەما بۆ دابەشکردنى زەوییەکان بەسەر سنورى پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
٢- ئەمڕۆ رۆژی (١٦/ ٢/ ٢٠٢٥) سەرجەم فۆڕمى سودمەندان لە دیوانى وەزارەتەوە ئاراستەى وەزارەتى شارەوانى و گەشت و گوزار کرا بۆ ئەنجامدانى کارى پێویست لەلایەن پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان.
بۆ بینینى ناوى سودمەندان بەپێى پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان کلیکى ئەم بەستەرانەى خوارەوە بکەن:
- هەولێڕ:
https://drive.google.com/.../1_Dh1quceF409Als2Dsw.../view...
- سلێمانى:
https://drive.google.com/.../1jttNhZ9Zy60129CFmTj.../view...
- دهۆک:
https://drive.google.com/.../16CzFy2_ZkvUzgX.../view...
هەڵەبجە:
https://drive.google.com/.../1laj6Rpd9MMK3IukpHmW.../view...
- گەرمیان:
https://drive.google.com/.../1F-s6.../view...
- سۆران:
https://drive.google.com/.../1hpKXE7DXhMj4r8SvB1D.../view...
- ڕاپەڕین:
https://drive.google.com/.../1H7w1ZaHo2sEFKzgzAqa.../view...
- زاخۆ:
https://drive.google.com/.../1h9jBQlt0HiQUuTXvByH.../view...