پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك دابەش دەكرێت
هادی
١٦ی شوباتی ٢٠٢٥
دوای زیاتر لە ساڵێك لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، سبەینێ پارەی كارمەندانی كۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە كەركوك دابەش دەكرێت.
ئۆفیسی كەركوكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بڵاویكردەوە، سبەینێ بە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكانی كەركوك، پارەی كارمەندانی سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكە لە سەنتەری كەركوك و دەوروبەری دابەش دەكرێت.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە 18/3/2023 ئەنجامدرا، لەئێستاشدا دوای تێپەڕبونی نزیكەی 14 مانگ پارەی كارمەندانی سەر سندوق و چاودێرانی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت.



