شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی سەرما عیراق دەگرێتەوە لە 35 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە
محەمەد رزگار
١٦ی شوباتی ٢٠٢٥
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت: شەپۆلێکی سەرما و سۆڵە عیراق و وڵاتانی چوار دەوری دەگرێتەوە لە 35 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.
سیروان ساڵەح شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوەتەوە، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی سەرما لە رووبکاتە وڵاتانی عێراق و سوریا و باکوری سعودییە و ئێران، کە ماوەی 35 ساڵە سەرمای لەو شێوەیە وێنەی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشبینی بەفربارین دەکرێت، کە بڕەکەی لەم چەند ساڵەی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.



