پۆلیسی پارێزگای هەولێر، چوار تۆمەتباری بە تۆمەتی تەقەکردن و هەڕەشەکردن و جنێودان و هەڵکوتانەسەر ماڵێک دەستگیر کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، ئەو تۆمەتبارانە، کە دووانیان کوڕ و باوکن و خەڵکی سنووری قەزای خەباتن، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵیانکوتابووە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیر کران و رادەستی دادگا کران.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی بوونی هەر گرفت و کێشەیەکدا هاووڵاتیان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

پۆلیسی هەولێر راشیگەیاندووە، هەرکەسێک سەرپێچیی یاسا بکات، رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە.