بەهۆى پشوەکانى نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەزیری خوێندنى باڵا بڕیارێک بۆ خوێندکارانی دەرەوەى وڵات دەردەکات.

وازرەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی هەرێم بڵاویکردەوە، بەهۆى نزیکبونەوەى پشوەکانى ئادار و نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، بەلەبەرچاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکارانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محمد وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیاریدا بەرێگەپێدان بە خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە رۆژی 12-3-2025 تاوەکو 5-4-2025

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ماوەی بیست و چوار رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.