کوردستان

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارە ھاوپەیمانەکانی گوندەکانی "تەویلە و کوزلیە"ی لە تەلتەمر کردووەتە ئامانج و بە چەکی قورسیش ھێرشیکردووەتە سەر گوندەکانی شێراوا. وتیشی، تورکیا وێستگەیەکی کارەبا و وێستگەیەکی غازی لە دێرک بۆردومانکردووە، ھەروەھا بۆ دووەمجار وێستگەیەکی بەرھەمھێنانی کارەبای لە قامیشلۆ کردووەتە ئامانج.

راشیگەیاند، لە درێژەی ھێرشەکانی تورکیا لە قامیشلۆ کێڵگە و پاڵاوگەیەکی نەوت و کارگەیەکی غاز کراوەتە ئامانج. 

لای خۆیەوە، ھەسەدە رایگەیاند، تورکیا بە زیاتر لە ٣٠ فڕۆکەی جەنگی بۆردومانی رۆژئاوای کوردستانی کردووە و بەھۆی بۆردومانەکانیشەوە تائێستا ١٥ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ھەشتیان ھاووڵاتی مەدەنین.
ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا لە بۆردومانەکانیدا ھاووڵاتی مەدەنی کورد و عەرەب و تورکمان بە ئامانج دەگرێت و لەھەمانکاتیشدا، بۆردومانەکان بوونەتە ھۆکارێک بۆ بەھێزبوونەوەی داعش لە ناوچەکە.

ھاوکات ھەسەدە رایگەیاندووە، لە وەڵامی بۆردومانەکان، لە تەلتەمر و لە دوو چالاکییدا پێنج سەربازی تورکیایان کوشتووە و بە دەیان سەربازیشیان بریندارکردووە، جەختیشیکردووەتەوە، بە ھەموو توانا و ئیرادەیانەوە بەرپەرچی ھێرشەکانی تورکیا دەدەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان.... 

بەڕێز کاک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

سڵاوێكی گەرم ...

بەناوی خۆمان و مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی سەركردایەتیی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK ،
بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەڵبژاردنی بەڕێزتان وەک سەرۆکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وهەڵبژاردنی سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و
بەڕێزان لە سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی دەكەین و هیوای سەركەوتن و پێشکەونتان بۆ دەخوازین.

لە کاتێکدا کەوا کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان متمانەی بە بەڕێزتان وەک سەرۆکی یەکێتی و
سەرکردایەتیی نوێی یەکێتی داوە، بێگومان كوردستان و عێراق و ناوچەكە لە رەوشێكی زۆر ناسك و هەستیاردان،
ناوەندی سیاسیی کوردستانیش پەرش و بڵاو و لێکترازاوە، ئەم رەوشە لە هەموو لایەکمان دەخوازێت کەوا
یەکدەنگ و یەکڕیزو هاوهەڵوێست بین و رەچاوی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی بکەین و کێشەو ململانێی
حزبی بخەینە لاوە، بۆیە پێویستە لەم پێناوەدا ئێمەی حزب ولایەنە سیاسییەکانی کوردستان زیاتر هاوکار و
پشتیوانی یەکدی بین و، بە رۆڵی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمان رابین و، کاربکەین بۆ یەکڕیزی و یەکدەنگی و
رێکخستنەوەی ناوەندی سیاسیی کوردستان، بێگومان بۆ ئەم مەبەستەش یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەتوانێت
رۆڵی کاریگەرانەی خۆی ببینێت، ئومێد دەکەین لە ئێستا و داهاتووشدا لەم پێناوەدا رۆڵی خۆتان بگێڕن.

هەر لەم بۆنەیەدا جەختدەكەینەوە سەر پتەوكردنی پەیوەندی نێوانمان لەپێناو زیاتر خزمەتكردن و بەرەوپێشبردنی
دۆزی رەوای گەلی كوردستان و هێنانەدی مافەرەواکانی.

لەگەڵ رێزی دووبارەماندا ...

هەربژین و تەندروست و شاد و سەرکەوتووبن

 

 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردستان نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێک بوو بەھای دینار بەرامبەر دۆلار تاڕادەیەک جێگیر ببوو کە لەنێوان ١٥٧ ھەزار بۆ ١٥٧ ھەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ بەھای دینار بەڕێژیەکی بەرچاو دابەزی و بەھای ١٠٠ دۆلار گەیشتە ١٦١ ھەزار دینار.

دابەزینی بەرچاوی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار، لە دوای ئەوە دێت کە رۆژی پێنجشەممە ئەمریکا داوایەکی عێراقی بۆ پێدانی ملیارێک دۆلار بەشێوەی کاش رەتکردەوە، ھەروەھا بانکی ناوەندی عێراقیش، پشکی کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراوی لە دۆلاری کاش بەڕێژەی زیاتر لە ٥٠% کەمکردووەتەوە، کە پێدەچێت ئەوەش ھۆکاری سەرەکی دابەزینی زیاتری بەھای دینار بێت.

ھاوکات رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵیش رایگەیاندووە، ئەمریکا نایەوێت پڕۆسەی گواستنەوەی دۆلار لە عێراقەوە بۆ ئێران بەردەوامبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ھۆکاری بڕیارەکەی چەند ھەفتەی رابردوویان لەبارەی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بارەگای ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک و رادەستنەکردنی بە لایەنێکی سیاسی، تەنھا پارێزگاریکردن بووە لە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکھاتەکانی ئەو شارە و نابێت ھیچ بڕیارێک دەربکرێت کە ببێتەھۆی تێکدانی ئەو پێکەوەژیانە لە کەرکوک.

جەختیشیکردووەتەوە، جگە لەوە ھیچ مەبەستێکی دیکە لە پشت بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵییەوە نەبووە و لەگەڵئەوەدان کێشەکانی کەرکوک بەشێوەیەک چارەسەربکرێن کە جێگەی رەزامەندی سەرجەم پێکھاتەکانی بێت.

ئەو روونکردنەوەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی لە کاتێکدایە کە سودانی بڕیاریدابوو، بارەگای ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی کەرکوک رادەستی پارتی بکرێتەوە، بەڵام ئەو بڕیارە نیگەرانی بەدوای خۆیدا ھێنا و لایەنگرانی حەشدی شەعبی مانگرتنیان راگەیاند و بۆ ھەفتەیەک رێگەی سەرەکی کەرکوک و ھەولێریان داخست، ئەوەش وایکرد رۆژی ٢ی ئەیلولی رابردوو ھاووڵاتیانی کورد بۆ کردنەوەی رێگاکە خۆپیشاندان بکەن، بەڵام گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و چوار ھاووڵاتی کورد شەھیدبوون، لەکاردانەوەی ئەوەشدا دادگای فیدراڵی بڕیاری رادەستکردنەوەی بارەگاکەی ھەڵوەشاندەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامێکیدا بۆ جەژنی جەمای ئێزدییەکان، پیرۆزبایی لە ئێزدییەکانی کوردستان و عێراق و جیھان کرد و ھیوای خواست لە خۆشی و کامەرانیدا بن. 

راشیگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک ھەمیشە کار بۆ پاراستن و بەدیھێنانی مافی ئێزدییەکان دەکات و لە ھەوڵەکانی بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە، ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بەردەوام دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکی لیژنەی نۆبڵ لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ رایگەیاند، چالاکوانێکی بواری مافی مرۆڤ و ژنان بە ناوی نێرگز محەمەدی تەمەن ٥١ ساڵ بووەتە براوەیخەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، چونکە کۆششی کردووە دژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان لە ئێران و لە پێناو مافی مرۆڤ ھەوڵیداوە، بەڵام لەئێستادا لە زینداندایە.

لیژنەی نۆبڵ بۆ ئاشتی ئەمساڵ ناوی ٣٠٥ کەسی بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە پێگەیشتووە، کە لەنێویاندا ٢١٢ تاک و ٩٣ رێکخراو ھەبوون.  

بەڕێوەبەری ستۆکھۆڵمی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ئاشتی رایگەیاندووە، ئەمساڵ ئاشتی بەرقەرارنەبووە لە جیھاندا و لە زۆرینەی ناوچەکان بەدینەھاتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...

بھەلکەفتا ھاتنا جەژنا ( جەما)یا ئێزدیا.

گەرمترین پیرۆزباھیا  ل خوشک و برایێن ئێزدی ل ھەرێمێ و عیراقێ و تەڤایا جیھانێ دکەم . ھیڤیدارم ئەڤ جەژنە بتە ھێڤێنێ ئاشتی وئاڤەدانیێ و چەسپاندنا گیانێ لێبۆرینێ و پێکڤە ژیانێ و رێز لێک گرتنێ دناڤبەرا ھەموو پێکھاتاندا. 
قوباد تالەبانی 
جێگرێ سەرۆکێ ئەنجومەنێ وەزیران

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە چوار رۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا نزیکەی ٦٠ ھێرشی ئاسمانییان لە ناوچەکانی مەتینا و خواکورک و قەندیل و گارە و ئاسۆس لە ھەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و ژمارەیەک پەناگەی پەکەکەیان لەناوبردووە و ژمارەیەک ئەندامیش کراونەتە ئامانج.

ھاوکات ھێزەکانی پاراستنی گەل-ھەپەگە رایگەیاند، لە دژی ئەو ھێرشانەی تورکیا ئەنجامیداوە، لە سەرەتای ئەم مانگەوە ھێزەکانی گەریلا ٢٥ چالاکیان لە ناوچە شاخاوییەکانی جودی و ئامێدی و چەرچل و مەتینا و زاپ ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ١٦ سەربازی تورکیا کوژران و سیانی دیکەش بریندار بوون ھەروەھا درۆنێکیش تێکشکێنرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چرۆ حەمەشەریف بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ٨٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزای پشتیوانیان بۆ ئەو پڕۆژەیەی کردووە کە جگە لە فراکسیۆنە کوردستانییەکان ئەندامانی عەرەبیشی تێدایە، ھەروەھا داوایانکردووە مووچەی زیندانیانی سیاسی ھەرێم بخرێتە سەر بەغداد. 

وتیشی، جیاوازی زۆر لە مووچە و ئیمتیازاتی زیندانیانی سیاسی ھەرێم و عێراق ھەیە، بەشێوەیەک مووچەی ئەوانەی ھەرێم ٥٠٠ ھەزارە و لە عێراق مووچەکانیان زیاتر لە ملیۆن و ٤٠٠ ھەزارە، ھەروەھا مینحەی زیندانیانی سیاسی لە ھەرێم بۆ ١٠ ساڵە و لە عێراق بۆ ٢٥ ساڵە و چەند منداڵیشیان ھەبێت دەتوانن بێبەرامبەر درێژە بە خوێندنەکانیان بدەن، لەکاتێکدا زیندانیانی سیاسی ھەرێم تەنھا یەک منداڵیان دەتوانێت بێبەرامبەر بخوێنێت لە زانکۆکاندا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم لە وتارێکیدا لە مەراسیمی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، داوایان لە حکومەتی فیدراڵ کردووە بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تێکەڵی بابەتی دیکە نەکرێت و چیتر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم نەبێتە ھەواڵی میدیاکان.

راشیگەیاند، چەند لایەنێک دەیانەوێت پرسی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بەلاڕێدا ببەن و لەھەوڵدان مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم راستوخۆ لە حکومەتی فیدراڵەوە دابەشبکرێت، داواشی لەو لایەنانە کرد بگەڕێنەوە بەرەی گەل و پشت بە حکومەتی ھەرێم ببەستن بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سوارە کەریم قائیمقامی قەزای چۆمان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئەنجامی تەقەکردنێک ھاووڵاتێک گیانی لە دەستداوە و ئێستاش ھێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ھۆکاری رووداوەکە.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری نیسان پیکاب لە یەکێک لە خاڵە سەربازیەکانی پێشمەرگە نەوەستاوە و بەھۆیەوە تەقەی لێکراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلێکە گیانی لە دەستداوە و تەرمەکە رەوانەی نەخۆشخانەی گشتیی چۆمان کراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی ھەرێم، نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ پاتریک دۆریل راوێژکاری سەرۆکی فەرەنسا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئافریقا کۆبووەتەوە و دەربارەی بەرنامەی سەردانی چاوەڕوانکراوی ئیمانوئێل ماکرۆن بۆ عێراق و پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان و دۆخی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.

ھەردوولا جەختیان لە گرنگیی پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کردەوە و ئاماژەیان بە ڕۆڵ و بەشداریی کارای فەرەنسا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشدا کرد، دەربارەی دۆخی ناوخۆی ھەرێمیش ، ھەردوولا داکۆکییان لە گرنگیی تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە سیاسییەکان لە ھەرێمی کوردستان و یەکدەنگی و یەکھەڵوێستییان لە بەغدا کردەوە، ھەروەھا باسیان لە پەیوەندییەکانی ھەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆی چارەسەرکردنی کێشەکانیان کرد.

ھاوکات نێچیرڤان بارزانی دەربارەی کێشەکانیش لەگەڵ بەغدا دووپاتیکردەوە کە ھەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و سیستمی فیدراڵی، ھەمیشە ئامادەی چارەسەرییە.‌

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاربوو ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیرانی داریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر پرسی مووچە و بودجە کۆببێتەوە و دۆسیەکانی ژمارەی مووچەخۆرانی ھەرێم و داھاتە نەوتی و نانەوتییەکانی ھەرێمی کوردستان گفتوگۆی لەسەربکرێت.

بەڵام لە نوسراوێکدا کە ئیمزای ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە ئەوەخراوەتەڕوو، وەزیری دارایی ھەرێم ئەم ھەفتەیە و ھەفتەی داھاتووش ناتوانێت ئامادەی دانیشتنی لیژنەی دارایی عێراق ببێت، چونکە سەرپەرشتی ئامادەکردنی داواکارییەکان دەکات بۆ دەستکردن بە وردبینی ژمارە و بڕی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەوانەی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە. 

لەسەر ئەو وەڵامەی حکومەتی ھەرێم بۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی ھاوار نیوز بڵاویکردەوە، بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بەنداوی جەلال ئاغایان لە ناوچەی قامیشلۆ بۆردوومانکردووە، بەڵام ھێشتا زیانەکانی نەزانراون، دەشڵێت، فڕۆکەکانی تورکیا کێڵگەیەکیان لە باکووری شاری حەسەکە لەسەر رێگەی نێوان حەسەکە-تەلەتەمر کردووەتە ئامانج و سێ ھاووڵاتی برینداربوون.

ئاژانسی ھاوار نیوز دەشڵێت، تورکیا دوای ئەو بۆردوومانە جارێکیتر بۆردوومانی دەوروبەری حەسەکەی کردووەتەوە، ھەروەھا ئۆتۆمبێلێک و نزیک کەمپی واشۆکانی لە نزیک حەسەکە کردووە ئامانج، لەبارەی زیانی بۆردوومانەکانیش، روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، تورکیا پێگەیەکی سەربازیی لە سنووری حەسەکە بۆردوومانکردووە و بەھۆیەوە دوو کەس کوژراون.

ئەو بۆردومانەی سوپای تورکیاش لەکاتێکدایە کە رۆژی چوارشەممە، تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کارگەیەکی خشتی لە شاری حەسەکە بۆردومانکرد و بەھۆیەوە چوار کرێکار برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان:

بەڕێز کاک بافڵ تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھات و جەنابی بەڕێزتان جارێکی دیکە وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەڵبژێردران. لەم کاتەدا کە ڕووداوی گرنگ لە کوردستان لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن، بەستنی ئەم کۆنگرە بە سەرکەوتووی و پلاندانانی کارو خەبات ئەرکێکی زۆر گرنگ بوو بۆ دەستکەوتەکانی کوردستان. ئێمە زۆر دڵخۆشین بەم ئەنجامە سەرکەوتووە و ھیوادارین یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھەمیشە سەرکەوتوو بێت لە کار و چالاکییەکانی.

بەم بۆنەیەوە لە دڵەوە پیرۆزباییتان لێدەکەین بەبۆنەی ھەڵبژاردنی جەنابتان وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ھەروەھا لە کەسایەتی جەنابتان پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەو بەڕێزانە دەکەین کە بۆ پۆستی ئەنجومەنی سەرکردایەتی ھەڵبژێردراون و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.


لەگەڵ ڕێزدا

کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان
٠٤.١٠.٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نەوت فرۆشێک لە گۆڕەپانی نەوت فرۆشانی ھەولێر بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، پێش چەند رۆژێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی ماڵان لە ھەولێر بە ١٧٥ ھەزار دیناربوو، بەڵام دوای بارانەکەی دوێنێ و بەھۆی گۆڕانی کەشوھەواو و خواست لەسەر نەوت زیادیکردووە و بەوھۆیەوە بۆ ٢٠٥ ھەزار دینار بەرزبووەوە.

گرانبوونی نرخی نەوت ھاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە و دوێنێ، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، کە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپییان لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکردووە.
وەزارەتی سامانەسروشتییەکان ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر خێزانێک بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتی پێدەدرێت و نرخەکەشی ١٠٠ ھەزار دینار دەبێت.

ساڵانە پێویستی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بۆ نەوتی سپی زیاتر لە  ٢٣٠ملیۆن لیتر نەوتە، بەڵام بەھۆی دابەشنەکردنی نەوتەوە لەلایەن حکومەتەوە، نرخی نەوت بە تایبەت لە وەرزی زستاندا گران دەبێت و ئەمەش بارگرانی بۆ ھاووڵاتیان دروستکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...259260261262263...809