وەزارەتی دارایی عیراق جەخت لەسەر خێرا ناردنی زانیاری موچەخۆرانی هەرێم دەكاتەوە بۆ بەبانكیكردن بەپێی رێكارەكانی دادگای فیدراڵی.

سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق بۆ لیستی موچەی مانگی شوبات و مانگەكانی دواتر، جەختی لەسەر خێرا ناردنی زانیاری موچەخۆرانی هەرێم كردووەتەوە بە مەبەستی بەبانكیكردنی موچە بەپێی ئەو رێكارانەی كە لە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی عیراقدا هاتووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، تەیف سامی لە وەڵامی داواكاری مامۆستایانی مانگرتوو لە سلێمانی كە مانگی رابردوو ئاراستەی كراوە، رایگەیاندووە، موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوویان رادەستی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.