دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار ساڵ و پێنج مانگ بەسەر زیندانیکردنیدا، ئەمڕۆ رۆژنامەنووس شێروان شێروانی، یەکێک لە گیراوەکانی کەیسی بادینان ئازاد بکرێت.

پێشتر بارزان شێروانی برای شێروان شێروانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، "بڕیارە رۆژی یەکشەممە 9ی ئازار، سزای براکەم تەواو ببێت و دوای تێپەڕبوونی هەزار و 612 رۆژ لە زیندانی، ئازاد بکرێت".

بارزان شێروانی ئەوەشی خستەڕوو، "تاوەکو ئێستا نازانرێت هیچ کەیسێکی تر لەسەر شێروان شێروانی دەکرێتەوە یان نا، ئێمەش چاوەڕێی چاکسازی هەولێر و دادگا دەکەین".

شێروان شێروانی رۆژنامەنووس و یەکێک لە گیراوەکانی کەیسی بادینانە کە لە ساڵی 2020ـەوە دەستگیر کراوە و لە زینداندایە.