پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تورکیا سنوری گوندەکانی چیای گارە و مەتینای لە رۆژھەڵاتی ئامێدی تۆپباران کرد، ئەوەش ترسی لای دانیشتووانی گوندەکان دروستکردووە.
ھاوڵاتیانی گوندەکانی چیای گارە و مەتینا دەڵێن، ئەگەر بۆردومانەکان بەردەوام بن زیانی زۆر بە کشتوکاڵ و باخدارییەکانیان دەگات و بۆ پاراستنی گیانی خۆشیان بێت، ناچارن گوندەکانیان چۆڵ بکەن، بۆیە داوای راگرتنی ھێرشەکان لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی عێراق دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەشکرد، ماوەیەکە سوپای تورکیا ئامێر و کەلوپەلی تایبەت بە دروستکردنی رێگای سەربازیی ھێناوەتە سنوری گوندەکانی نھێلی و دەیەوێت بەدروستکردنی رێگەی سەربازی، ئەو ناوچانە بە باکوری کوردستانەوە ببەستێتەوە.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاندوە، بەمەستی پاکڕاگرتنی ژینگە و دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکان بەگشتی و بارھەڵگرەکان بەتایبەتی، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگرێت کە دوکەڵ دەکەن و ژینگە پیس دەکەن.
ھاوکات"فازیڵ حاجی"وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێریش دەڵێت، لە ٩ی ئەم مانگەوە تا ٢٠ مانگ مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکانیان ژینگە پیس دەکات چاکی بکەنەوە، دوای ئەو بەروارە ھەر ئۆتۆمبێلێک دوکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت.
ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، بەھاوڕێیەتی وەفدێکی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا لە گوندی تۆپزاوەی ناحیەی رزگاری خزمانی عەشیرەتی ھەرکی بەسەرکردەوە بەو بۆنەوە نیوەرۆخوانێکی فراوان رێکخرابوو.
لەدیدارەکەدا، نیچیرڤان ھەرکی کاندیدی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا و سەرۆک ھۆز و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیی و پیاوماقوڵانی خزمانی ھەرکی و فەرماندەی عەسکەری ئامادەی بوون، پێشوازییەکی گەرم لە ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا و وەفدی یاوەری کرا، لە وتەکیشیدا ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی خزمانی ھەرکی لە خەبات و قوربانیدانی بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان و مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان بەرابەرایەتی یەکێتی بەرزنرخاند.
لای خۆشیانەوە خزمانی ھەرکی ستایشی ھەوڵ و کۆششەکانی یەکێتیی و ئاراس محەمەد ئاغایان کرد، و رایانگەیاند؛ وەک ھەمیشە لە خزمەتی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەبن و یەکێتیی بە حزبێکی تێکۆشەر و کوردپەروەر دەزانیین. بەلێنان دووپاتکردەوە کار بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا و کاندیدانی کردەوە .
بەڕێوەبەرایەتیەکە لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردووە، بەگوێرەی یاسا داڵدەدانی بەخشراوەکان و ھەموو ئەوانەی بەجۆرێک نەخۆشی دەرونیان ھەیە بەشێک نییە لە ئەرکی ئەوان و وەزارەتی تەندروستی لێی بەرپرسیارە، ئەوەی تائێستاش وەزارەتی کار بۆ بەخشراوان لەئەستۆی گرتووە تەنھا لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کار بووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستاشدا بەھەماھەنگی وەزارەتی تەندروستی ژمارەیەک ڕێکار بۆ پاراستن و داڵدەدانیان گیراوەتەبەر، ھەرچەندە کە جێگەیەک یان ماڵێکی تایبەتیش بە بەخشراوان نیە و ھەرکاتێک بەخشراوێک داڵدە دەدەن دەبرێتە ماڵی بەساڵاچوان کە گرفت بۆ بەساڵاچوان دروستدەکات و ھەندێ جار ئازاری بەساڵاچوانیش دەدەن.
ھاوکات، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو بەخشراوەی کە لەناوبازاڕدا ئازاری ھاووڵاتیانی داوە، لەلایەن ھێزەکانیانەوە دۆزراوەتەوە و بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری دەرونی رەوانەی نەخۆشخانەی شەھید ھێمن کراوە.
پەیجی رەسمی دژەتیرۆری کوردستان-ھەولێر بڵاویکردەوە، شەوی ڕابردوو لە سەعات ١١:٣٠ خولەک و سەعات ١٢:٤٠ خولەک، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ھێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی ھەریر لە پارێزگای ھەولێر.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان، ھێرشەکان ھیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
رۆژی ٧ی ئەم مانگەش گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" رایگەیاندبوو، لە رێگەی دوو درۆنەوە ھێرشیا کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەریر و ئامانجەکەیشیان پێکاوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، رۆژی حەوتی ئەم مانگە کۆڵبەرێکی کورد بەناوی کەیوان ئیسماعیلپوور، تەمەن ٢٣ ساڵ کە خەڵکی شاری سەردەشتە، لەلایەن ھێزی پاسەوانی سنورەوە دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەسەختی بریندار بووە.
باسی لەوەشکردووە، دوێنێش کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی بانە بەناوی بارزان نانەوا لە سنووری "ھەنگەژاڵ"ی ئەو شارە، دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و بەسەختی برینداربووە، لەئێستاشدا دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە.
پێشتریش ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ئاماژەی بەوەکردبوو، شەوی سێشەممەی رابردوو لە سنوورەکانی بانە و نەوسوود دەستڕێژی گولـلە لە ژمارەیەک کۆڵبەر کراوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک گیانی لەدەستداوە و ١٤ کۆڵبەری دیکەش برینداربوون کە برینی بەشێکیان سەختە.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قاھیرە لە راگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ھێرۆ مستەفا لەم کاتەدا کە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و قاھیرە بەرەوپێشچووە ئەو ئەرکەی پێدەسپێردرێت و ھەوڵەکان بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە چڕ دەکاتەوە.
ھێرۆ مستەفا لە ساڵی ١٩٧٣ لە ھەولێر لەدایکبووە، لە ساڵی ١٩٧٦ لەگەڵ خێزانەکەی مافی پەنابەرییان لە ئەمریکا وەرگرتووە، ھەشت زمانیش دەزانێت کە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی و عەرەبی و فارسی و یۆنانی و ھندی و پورتوگالین.
کۆشکی سپی رایگەیاندووە، ھێرۆ مستەفا چەندین پۆستی وەرگرتووە، وەک باڵیۆزی بولگاریا لە ساڵانی ٢٠١٩ بۆ ٢٠٢٣ و پۆستی باڵای ھەبووە لە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە لشبونە و نیودلھی.
لە حکومەتی ئەمریکاش پۆستی دیپلۆماسی ھەبووە، وەک راوێژکاری جێگری پێشووی سەرۆک بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی ئەفغانستان لە وەزارەتی دەرەوە و چەندین پۆست و ئەرکی دیکە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ١١:٤٦ خولەکی شەوی رابردوو، درۆنێک دوای ئەوەی لە بنکەی سەربازی ھەریر نزیک بووەتەوە، لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە خراوەتەخوارەوە.
ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوزیش رایگەیاند، ئەو دەنگە بەھێزەی شەوی رابردوو کە لە نزیک فڕۆکەخانەی ھەریر بیستراوە، لەکاتی خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە دروستبووە لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە.
رۆژی ٧ی ئەم مانگەش گرووپی "مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق" رایگەیاندبوو، لە رێگەی دوو درۆنەوە ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەی ھێزەکانی ئەمریکا لە ھەریر و ئامانجەکەیشیان پێکاوە.
ئەم وتانەی دەرباز کۆسرەت رەسول لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨/١١/٢٠٢٣ لەمیانی پێشوازیکردنی لە رۆدۆلف ریچارد کونسوڵی فەڕەنسا بە وەکالەت ھات.
لە کۆبوونەوەکەدا ھەردوولا گفتوگۆیان کرد لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتەکانی ھەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، ھاوڕا بوون کە پێویستە چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە و لەسەر مێزی گفتوگۆ و بەلێکتێگەیشتن چارەسەر بکرێن.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا دەرباز کۆسرەت رەسول سوپاسی فەڕەنسا و سەرجەم وڵاتانی دۆست و ھاوپەیمانی کرد کە ھاوکاری گەلی کوردستان بوون.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکی رەشید لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ژمارەیەک نوسینگە و ماڵپەری وەھمی کراونەتەوە بۆئەوەی ھاوڵاتیان لە رێگەیانەوە بە ئۆنلاین دیناری عێراقیان رادەست بکەوێت و ئەوانیش دۆلاریان بە نرخی بانکی ناوەندیی بۆ بکڕن، بەڵام ئەو نوسینگە و ماڵپەرانە بوونیان نییە و تەنھا فێڵکردنە لە ھاووڵاتیان و ئەگەر ھەر کەسێک پارەیان رادەست بکات، ئەوا پارەکەی دەفەوتێت.
راشیگەیاندووە، ھەر ھاووڵاتییەک دەیەوێت بە مەبەستی گەشتکردن دۆلاری بە نرخی بانکی ناوەندیی دەستبکەوێت، پێویستە سەردانی لقەکانی بانکی رەشید بکات یان لە رێگەی ماڵپەری رەسمی بانکی رەشیدەوە داواکاری پێشکەش بکەن بۆئەوەی ھیچ کەسێک فێڵیان لێنەکات.
ئەمڕۆ جارێکی دیکە فیرقەی ١١ی سوپای عێراق رێگری لە جوتیارانی کورد کرد کار لەسەر زەوییە کشتوکاڵیەکانیان بکەن، ئەمەش بووە ھۆی ناڕەزایی و گردبوونەوەی جوتیاران، لەوبارەیەوە ساتع ناسح نوێنەری جوتیارانی تۆپزاوا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەوان کێشەکەیان گەیاندووەتە خالید شوانی وەزیری دادی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دادی عێراق سەبارەت بە کێشەی جوتیارانی کورد، پەیوەندی بە وەزیری بەرگری عێراقەوە کردووە و توانیویەتی چارەسەری کێشەکە بکات، لە ئێستاشدا جوتیاران دەتوانن بگەڕێنەوە سەر زەویەکانیان و دروێنەی بەرھەمەکانیان بکەن.
کۆمپانیای دانەغاز لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، رۆژانە ١٦٥ ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی زیادبووە و رێژەی بەرھەمھێنانی کۆمپانیاکەش ٨% بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە، قازانجی نۆ مانگی ئەمساڵی دانەغاز ١٢٦ ملیۆن دۆلار بووە، کە ٢٧% بەراورد بە ھەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت و غاز کەمیکردووە.
سەبارەت بە ھەرێمی کوردستانیش لە راپۆرتەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ھەرێمی کوردستان ١٢٧ ملیۆن دۆلار قەرزی دانەغازی داوەتەوە، کە حکومەتی ھەرێم ٧١ ملیۆنی داوەتەوە، ئەوەی دیکەش لایەنە ناحکومییەکان داویانە، لەئێستاشدا ھەرێمی کوردستان ١٠٦ ملیۆن دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکەیە.
دانە غاز راشیگەیاند، بەرھەمھێنانی نەوت لە ھەرێم ٨% بەرزبووەتەوە و لە رۆژێکدا گەیشتووەتە ٣٧ ھەزار و ١٥٠ بەرمیل، کە ساڵی رابردوو ٣٤ ھەزار و ٣٠٠ بەرمیل بووە.
ھاوکات پیرل پترلیۆم ھەڵکەندنی ٦ بیری تایبەت بە پڕۆژەی کۆرمۆر ٢٥٠ی تەواوکردووە، کە چاوەڕواندەکرێت ٢٥٠ ملیۆن پێ سێجا بچێتە سەر توانای وێستگەکە و رۆژانە بگاتە ٧٥٠ ملیۆن پێ سێجا غاز.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، سوپای تورکیا بنگەیەکی سەربازی نوێی لە سنوری برادۆست کردوەتەوە، نزیکەی ١٠ کیلۆمەتری دیکە ھاتوەتە خاکی ھەرێمەوە، زیاتر لە ١٠٠ سەربازی لە رێگەی ھەلیکۆپتەرەوە لە بنکەکە دابەزاندووە.
وتیشی بەدانانی ئەم بنکە سەربازییە ناوچەی دوریە بەتەواوەتی لە ناوچەی خواکورک_دا دەبڕێت و ناوچەی تارستان و کەم کۆڕا و سنین و لۆڵان زیاتر لە بەردەم سووپایی تورکیا کراوە دەبێت.
لەماوەی ھەفتەیەکدا چوارجار فڕۆکەی جەنگی بۆردمانی ناوچەی برادۆستی کردووە، جگە لەوەش سوپای تورکیا بەشێوەیەکی ھەڕەمەکی تۆبپارانی ناوچەی سنووریەکانی برادۆست دەکات.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گەشتی ھەواڵەکانی سەعات هەشتی کوردسات نیوز رایگەیاند، کێشە و گیروگرفتەکانی ھەرێم، کێشەی سیاسی و ئیداری دەگرێتەوە و یەکێتی و پارتی کۆکن لەسەر ئەوەی کێشەکان بە زووی چارەسەربکرێن.
ئەوەشی خستەڕوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق لە بەغدادە، بەتایبەتی ناکۆکییەکان لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.