پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ بەتۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی و لە ژێرفشاری هێزەكانی پۆلیسدا تۆمەتبارێك خۆی رادەستکرد و دەستگیركرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لەسنووری بنكەی پۆلیسی سەیوان دەنگی تەقە بیسترا ، هێزەكانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەكە كەوتن و دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان ، لە ژێر فشاری مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەیوان ، تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتبار لە دایكبووی 2001، لە ئێستاشدا بەبڕیاری دادوەر راگیراوە.