سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات
هادی
١٢ی نیسانی ٢٠٢٥
سەرۆك وەزیرانی عیراق سەردانی هەولێر دەكات و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای هەرێم كۆدەبێتەوە و پرسی هەڵبژاردن تاوتوێ دەكرێت.
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، سودانی لە سەردانەكەیدا پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت و بودجەی هەرێم گفتوگۆیان تاوتوێ دەكات.
سەردانەكەی سودانی بۆ هەولێر لە كاتێكدایە، بڕیارە ئەم هەفتەیە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد و كۆمپانیاكانی نەوت، لەسەر پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.



