بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم سبەینێ ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و لەهەندێک شوێنیش نمە باران دەبارێت.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و رۆژئاوای هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ بەگشتی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارەدا نمە باران بەشێوەی پچر پچر لەهەندێک شوێن بەکاتی جیاواز دەبارێت.

کەشناسی هەرێم راشیگەیاندوە، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ