بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی ھەرێم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بەڕێوەچوو، لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم جەختیلەوەکردەوە، لە چوارچێوەی دەستوور ئامادەن لەزووترین کاتدا ھەناردەکردنی نەوت دەستپێبکەنەوە، ھەروەھا وەفدی دانووستانکاری حکومەتی ھەرێم ڕاسپێردرا، لەچوارچێوەی دەستوور لە ھەوڵ و گفتوگۆکانیان بەردەوام بن.
لەبڕگەی دووەمی کۆبووەنەکەشدا، ئەنجومەنی وەزیران جەختی لە پەرەپێدان و ڕێکخستنەوەی سیستمی دارایی و ژمێریاریی ھەرێم کردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتەکان ڕاسپێردران کە ھاوکاری و ھەماھەنگی وەزارەتی دارایی وئابووری بکەن.
لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و پەیوەندییەکانی ھەولێر و بەغداد و ھەوڵەکانی دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا پەیوەندییەکانی فەڕەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێم ، رەوشی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێکران.
نێچیرڤان بارزانی، گفتوگۆکانی ھەرێم و بەغداد و سەردانی ئەم دواییەی سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوتی عێراقی بۆ ھەولێر، بە ئەرێنی لە قەڵەمدا جەختیشی لە خواستی ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە.
ھاوکات ھەردوولا داکۆکییان لە گرنگی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری عێراق کردەوە و ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی عێراق نەبێتە بەشێکی ئاڵۆزییەکان و سەلامەتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان و دیپلۆماتکاران پارێزراو بێت.
تەھا جەمال، لێپرسراوی دابەشکردنی نەوت لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە ئێستادا نەوت لە ناوشاری سلێمانی لە سنوری مەڵبەندی ١٠ لە گەڕەکەکانی سەرچنار و شەھیدانی سەرچنار و قلیاسان دابەشدەکرێت، وتیشی، دوابەدوای تەواووبونی مەڵبەندی ١٠ لەچەند رۆژی داھاتوودا لە مەڵبەندی یەکی سەنتەری شار دەست بە دابەشکردنەوەی نەوت دەکرێتەوە.
راشیگەیاند، لە ماوەی ئەمساڵدا ٢٠٢٣ لە سەنتەری شاری سلێمانی ٨ ملیۆن و ٦٣٦ ھەزار و ٨٠٠ لیتر نەوت بەسەر ٤٤ ھەزار و ١٨٤ خێزاندا دابەشکراوە، ھەروەھا لە دەرەوەی شاریش ٢٩ ملیۆن و ٣٠٨ ھەزار لیتر نەوت بەسەر ١٤٦ ھەزار و ٥٤٠ خێزاندا دابەشکراوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكردەوە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵیی سەبارەت بە پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو.
هەروەها لە تەوەرەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا، داهاتی گەڕاوەی ناوخۆی هەندێك لە وەزارەتەكان و سیستمی ژمێریاریی پەیڕەوكراو بۆ فەرمانگەكان تاوتوێدەكرێت.
دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی تورکیا و دەریای ناوەڕاست شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی گرتووەتەوە، ئەوەش ئاستی دابارین زیاد دەکات.
وتیشی، پێشبینیدەکرێت شەپۆلەکە تا رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ھەفتەی داھاتوو بەردەوامبێت، پلەکانی گەرماش دادەبەزن، پێشبینیشدەکرێت لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر ببارێت.
ھاوکات"ئاسۆ کەمال"بەرێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، لەماوەی چەند سەعاتی رابردوودا ١١.٥ ملم لە سلێمانی بارانباریووە، کۆی گشتی بارانبارینی ئەمساڵیش گەیشتووەتە ٣٩.٨ ملم، ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو تا ئەمکاتە ٢٤ ملم باران تۆمارکرابوو.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سبەینێ نزمەپاڵەپەستۆیەک لە تورکیا و دەریای سوورەوە کاریگەری لەسەر کەشی ھەرێم دەبێت و ئاسمان بەدێژایی کاتەکان ھەوردەبێت لەگەڵ بارانبارین لەسەر ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم.
کەشناسی دەشڵێت، ئاستی دابارین لەسەر بەشەکانی باشووری ھەرێم بەتایبەت سنووری پارێگای ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و سنووری پارێزگای کەرکوک ئاستی دابارینی زیاترە و لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنورییە بەرزەکانیش ئەگەری بەفر بارین ھەیە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی با زیاددەکات و پلەکانی گەرما شەش بۆ ھەشت پلەی سیلیزی نزمدەبنەوە، بە جۆرێک بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکوک تۆماردەکرێت کە ٢٠ پلەی سیلیزییە و نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە نۆ پلەی سیلیزییە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ...
ئەمڕۆ بە دڵخۆشی و خۆشەویستیی زۆرمانەوە یادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیووەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە.
ئاوڕدانەوە بۆ رابردووی شارە حەیاتەکە و مێژووە درەوشاوەکەی، ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە سلێمانی ھەمیشە لە قۆناغە جیاوازەکاندا دژی نادادی و ستەم وەستاوەتەوە و خەڵکە قوربانیدەرەکەی لەپێناو ئازادی و سەرفرازیدا خەباتیان کردووە، ئەم رۆحە یاخی و پڕ وزەیەش بەردەوام نوێ دەبێتەوە و لەھیچ بارودۆخێکدا زیندووێتی خۆی ون ناکات.
سلێمانی ھەمیشە خۆڕاگر، کاریگەر و بەھێز بووە، ئەمەشی لە سروشتی چیا سەختەکانییەوە وەرگرتووە و رۆژانەش لە ناخی خەڵکە ئازا و رۆشنبیرەکەیدا رەنگدەداتەوە. ئەو خەڵکەی ھەمیشە ئامادەبووە لەپێناو تەواوی کوردستاندا خەبات بکات و بە بیرە ئازاد و نوێگەرەکەشییەوە ھەنگاو بەرەو داھاتوویەکی گەشتر و دیموکراسیتر بنێت.
سلێمانی بە کردار سەلماندوویەتی کە شاری ھەڵمەت و قوربانییە، شاری داھێنان و رۆشنبیرییە، بۆیە دەشبێت ھەمووان لەو راستییە تێبگەن، سلێمانی گوتار و دروشمە گەورەکان رەتدەکاتەوە و دەبێت بە کردار خزمەتی بکرێت.
دروود بۆ رۆحی ھەموو ئەوانەی لە رابردوودا ھەوڵیان بۆ پاراستن، بەرەوپێشچوون و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی داوە، سوپاس و خۆشەویستیش بۆ ئەوانەی خەون بە داھاتوویەکی باشترەوە دەبینن و خەباتی بۆ دەکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
ئەمڕۆلە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە هەولێر، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەئامادەبوونی حاجی مەسیفی سکرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هەژار محەمەد بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی٣ی هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە سەرۆکایەتی بەڕێز فەرهاد ئەسعەد شێتنە
سەعدی ئەحمەد پیرە بە گرنگی باخەوە باسی لە رۆڵی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و لێژنەکانی کرد، لە رێکخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن ، بەسوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و ئامێری تازە و پێشکەوتوو .
لە کۆتایی دیدارەکەدا وەفدی کۆمسیۆن ئامانجی سەردانەکەیان بۆ ھەرێم، روونکردەوە کە دەیانەوێت ڕاو بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان لە سەر پرۆسەکە بزانن و پێداویستیە تەکنیەکی و لۆجستییەکانی دابین بکەن، ھەروەھا بە ووردی ئاماژەیان بە ھەنگاوەکانی بەرێوەچوونی رۆژی ھەڵبژاردن و چۆنیەتی ھەژمارکردنی دەنگەکان بە ئەلیکترۆنی و بەدەست، پێشبینی خۆشیان بەوەش دەربڕی کە رێکارەکان لە ھەموو ھەڵبژاردننەکانی پێشووتر توندترە، رێگری لە کاری ساختە و نایاسایی گیراوە.
قوباد تاڵەبانی لە یەکەمین کۆنفرانسی مید لە سلێمانی، وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، لە مۆدێلی گەشەپێدانی ناوچەییدا دەبێت بەپێی تایبەتمەندی ھەر ناوچەیەک، پلانی گەشەپێدان دانبرێت و توانا مرۆیی و سامانە سروشتی و ماددییەکان بخرێنە خزمەتی پڕۆسەی گەشەپێدانەوە، ھەروەھا داتای پێویست ھەبێت کە بۆ ھەمووان بەردەست بێت و قۆرخ نەکرێن.
وتیشی، بەپێی پێویست داتایان نەبووە، ئەوەش وایکردووە نەتواندرێت خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی ھاوسەنگ بەسەر ھەموو ناوچەکان دابەشبکرێت، بەڵام کوردستان نابێتە وڵاتێکی گەشەکردوو و خاوەن ئابوورییەکی سەقامگیر، ئەگەر مۆدێلێک لە حکومڕانی و گەشەپێدانی ناوچەیی جێبەجێ نەکرێت.
مەسرور بارزانی لە میانەی فێستیڤاڵی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی ھەولێر سەبارەت بەو نامەیەی ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە بۆ دابینکردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەران بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بێجگە لەو نامانەی بۆ ناردنی ٧٠٠ ملیار دینار ئاڕاستەی سودانی کردووە، لە پەیوەندی بەردەوامدایە بۆ دابینکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.
وتیشی، داوایان لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کردووە، پارەی شەش مانگی دیکە بۆ ھەرێم دابینبکرێت، حکومەتی عێراقیش پێوتوون، دەبێت لە مانگی ١٢ حسابات پاکتاوبکرێت، بۆ ئەوەی بزان چەند ماوە، لەئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامی کۆتایی عێراقن.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە کۆبوونەوەکەدا تێگەیشتنی زۆر باش ھەبووە، ئومێد دەکات بە ئەنجامێکی باش وەڵامی پێشنیازەکانی ھەرێم لەبارەی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت بدرێتەوە، چونکە حکومەتی ھەرێم ھەموو ئەرکە یاسایی و تەکنیکییەکانی جێبەجێکردووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی نێوان ھێزەکانی دژەتیرۆر و دژەتیرۆری عێراق، دوو تیرۆرستی داواکراو لە سنوری ناحیەی لەیلان دەستگیرکران.
ھاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنیش ھەواڵەکەی بۆ کوردسات نیوز پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، دەستگیرکراوەکان لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٣ و ٢٠٠٣ن و ھاوکاری تیرۆریستانی داعشیان لە سنوری کەرکوک کردووە.
دەقی پەیامی پیرۆزباییەکەی سەرۆککۆمار بۆ یادی سلێمانی...
ئەمساڵ سلێمانی یادی ٢٣٩ ساڵەی بونیادنانی دەکاتەوە، کە ھەر لە دروستبونییەوە لەسەردەستی بابانەکان تا ئێستا لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆئەوەی لە کاروانی پێشکەوتنی شارە گەورە و گرنگەکانی عیراق و تەنانەت ناوچەکەشدا پێشەنگ بێت و ببێتە نمونەیەک لە جوانییەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق.
کاتێک لە ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان، ئەم شارە بونیاد دەنرێت، بەناوی سلێمان پاشای باوکییەوە ناوی دەنێت سلێمانی و دەیکاتە پایتەختی میرنشینی بابان، لە ھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی رۆشنبیری و خوێندەواری و شارستانی.
شاری سلێمانی، کە پایتەختی رۆشنبیریی ھەرێمی کوردستانە، بەدرێژایی مێژووەکەی بۆتە سیمبولی خەبات و تێکۆشان و خزمەت بە نیشتمان.
لەم شارەوە گەلێک کەسایەتی سیاسی و خەباتکار و رۆشنبیر و نوسەر و شاعیر و دڵسۆزی خاک و وڵات دەرکەوتون و بەدرێژایی تەمەنیان خزمەتیان بە مرۆڤایەتی کردوە.
سلێمانی لە بەرەنگاربونەوەی زوڵم و زۆرداریی رژێمە خراپەکانی عیراق وەک
بەعس وچانی نەبوو، ھەمیشە دەیویست ئازاد و سەربەست و دور لە سەرکوتکردن بژی، رۆڵەکانی ھەمیشە خەبات دەکەن بۆئەوەی ژیانێکی باشتر و خۆشتر بژین و بۆ نەوەکانی ئایندەی بەدەستبھێنن، سەرەڕای ئەوەی خاوەنی دروشمی عیراقێکی دیموکراتی و فیدراڵی و مافی گەلی کوردە لە عیراقدا و پشتگیری خەباتی ھەموو کوردی کردوە لە ھەموو کوردستاندا.
ھەر لە دروستبونی دەوڵەتی عیراقەوە، سەرکردەکانی کورد وەک جەنابی شێخ مەحمودی حەفید داوای مافی کورد و دۆستایەتیان لەگەڵ گەلی عەرەب کردوە.
لەم پێناوەدا زۆرجار لەگەڵ برا عەرەبەکاندا خاوەن خەبات بوین بۆ عیراقێکی دیموکراتی و بەدەستھێنانی مافی گەلی کورد.
ھەر لەم چوارچێوەیەدا رۆشنبیرەکانی کورد و عەرەب دۆستایەتی بەھێز و پێکەوە تێکۆشانیان ھەیە لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکان.
ئەم شارە زیندوەی نیشتمان لە بونیادنانی عێراقێکی دیموکراتی ئازادی فیدراڵدا رۆڵێکی بەھێزی گێڕا، جێ دەستی لە ھێنانەکایەی عیراقێکی جیاوازی دوور لە دیکتاتۆرییەت زۆر باش دەناسرێتەوە، ھەربۆیە شایستەی ئەوەیە لە خێر و خۆشی و سامانی نیشتماندا بایەخی زیاتری پێبدرێت و کاربکرێت بۆئەوەی جوانتر و جوانتر بێت. بەتایبەت کە زۆربەی ھێزە سیاسییەکان بنکەی بەھێزیان لە سلێمانی بوە.
ئێمە لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ھەمیشە کاردەکەین بۆ خزمەتکردنی ھەموو پارێزگا و شارەکانی نیشتمان، دەمانەوێت خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و پێشکەوتنی شارەکانی وڵات لە باشترین ئاستدا بێت، بۆ ئەوەش لە پەیوەندی بەردەوام و کارکردنی پێکەوەییداین لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و ھەرێمی کوردستان و حکومەتە خۆجێیەکان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی ٢٣٩ھەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانییەوە بڵاویکردەوە و رایگەیاند، بە بۆنەی بنیاتنانی پایتەختی ڕۆشنبیریی کوردستان، شاری سلێمانی ئازیز، گەرمترین پیرۆزبایی لە خەڵکی شاری ھەڵمەت و قوربانی دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، سلێمانی ھەمیشە شارێکی زیندوو بووە و رۆڵ و پێگەیەکی کاریگەر و دیاری ھەبووە لە خەبات و قوربانیدان بۆ ئازادی و سەرفرازیی گەلی کوردستان.
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەشڵێت، بە ئومێدی ئاوەدانی و گەشە و پێشکەوتنی بەردەوامە بۆ سلێمانی و ھەموو شارەکانی دیکەی کوردستان.
دوای ھەوڵە بەردەوامەکانی زانکۆی گەرمیان لەپێناو بەنێودەوڵەتیکردنی زانکۆ و بەرەوپێشچونە بەردەوامەکان گۆڤاری پاسەر بۆ زانستە بنەڕەتی و کارپێکراوەکان لەسەر پلاتفۆرمی سکۆپوس چالاککرا، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ستافی گۆڤارەکە توانیان لە ماوەی ساڵێکدا لە وەرگرتنی نازناوەکەدا ئەو دسکەوتە بەدەستبھێنن.
جێگەی ئاماژەیە ئەم دەستکەوتە گرنگییەکی بەرچاوی ھەیە بۆ زانکۆی گەرمیان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە گۆڤارەکە لە ساڵی ٢٠١٩ دامەزراوە، CiteScoreی ئێستای گۆڤارەکە لە (٠.٥ )وەستاوە، بە پەرۆشییەوە کاردەکرێت بۆ پەرەپێدانی بەردەوامی گۆڤارەکە بۆ زیادکردنی نمرەکانی ھەڵسەنگێندراو .
گۆڤاری پاسەر ساڵانە یەک بەرگ بڵاودەکاتەوە، کە دوو ژمارەی تێدایە و لە ئێستادا، بەرگی پێنجەم (ژمارەی دووەم) لە پرۆسەی تەواو بوندایە.
سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان سوپاس و پێزانینی ئاراستەی تەواوی ستافی گۆڤاری پاسەر جۆرناڵ دەکات، لەوانەش ئەندامانی دەستەی سەرنوسەر، سەرنوسەری تەکنیکی، و دیزاینەری پەیج و ھەوڵە بەکۆمەڵەکانیان رۆڵێکی سەرەکییان ھەبووە لە بەدیھێنانی ئەم دەستکەوتە.