وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوا دەكات بە زووترین كات بۆری نەوتی كەركوك-جەیهانی توركی بكرێتەوە و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتویەتی هاوبەشی نێوان وڵاتەكەی و هەرێمی كوردستان بەهێزە لە بواری بازرگانی و بەرەوپێشچوونی سەقامگیری ناوچەكە و بەهێزكردنی دیموكراسی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داواشیكردووە لە زووترین كاتدا بۆری نەوتی كەركوك-بەندەری جەیهانی توركی بكرێتەوە و هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە بۆ پاراستنی وەبەرهێنانی ئەمریكا لە رابردوودا و لەگەڵ راكێشانی وەبەرهێنەران لە داهاتوودا.

وتەبێژی كۆشكی سپیش رایگەیاند، ئەو لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چوارچێوەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بووە لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان.