پارێزەرێكی دەستگیركراوانی بادینان ئاشكرایكرد، ئومێد بەرۆشكی یەكێك لە چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان لە زیندان سزایەكی دیکەی بەسەردا سەپێنراوە.

بەشدار حەسەن ئەندامی تیمی دۆسیەی پارێزەرانی بادینان رایگەیاند، ئومێد بەرۆشكی یەكێك لە چالاكوانە دەستگیركراوەكانی بادینان، جارێكی دیکە لەناو زیندان سزایەكی تری بەسەردا سەپێنراوە كە رێگەی پێنادرێت لە زیندانەوە پەیوەندی بە خانەوادەكەیەوە بكات.

وتیشی، ئەو شێوازی سزادانە پێشێلكاریكردنە بەرامبەر مافی بەندكراوان، لە كاتێكدا چاوەڕوانی پێداچوونەوەن بەهەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دادگای كەتنی دهۆك لەسەر سزادانی ئومێد بەرۆشكی، بەڵام لەناو زیندان بەدەر لەیاسا رووبەڕووی سزایەكی تر دەكرێتەوە، ئەوەش لە كاتێكدایە لە ساڵی 2022ـەوە ئومێد بەرۆشكی، بە تۆمەتی ناوزڕاندن دەستگیركراوە.