بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ ئەوەدابووین کە بژاردەی گفتوگۆ بگیرێتەبەر
سام
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥
سام
٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥
کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە، ئاشکرای کرد: ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا ساماڵ دەبێت و خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کم/سەعاتدا دەبێت بە ئاراستەی باکوری خۆرئاوا.
بەپێی کەشناسی، پلەکانی گەرما بە بڕی 1 تا 2 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزمتر دەبنەوە. لە بەرزترین پلەکانی گەرمای تۆمارکراودا، گەرمیان بە 41 پلە بەرزترین و حاجی ئۆمەران بە ٢٨ پلەی سیلیزی نزمترین پلەی گەرمییان تێدا تۆمار دەکرێت، هەروەها لە هەولێر ٣٩، سلێمانی ٣٦، دهۆک ٣٨، هەڵەبجە ٣٨ و چەمچەماڵ ٣٩ پلەی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی سێشەممە (١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٦)، ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا. پلەکانی گەرماش بە جێگیری دەمێننەوە و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
ئەدمیراڵ براد كۆپەر، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم)، لە چاوپێكەوتنێكدا لە بەرنامەی (فەیس زە نەیشن) ی تۆڕی هەواڵی سی بی ئێس رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك نیگەران نییە سەبارەت بە یەدەگی تەقەمەنی و چەكەكانی ئەمریكا.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە هەندێك راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن وەزارەتی جەنگی ئەمریكا (پێنتاگۆن) لە رووبەڕووبوونەوەكانیدا لەگەڵ ئێراندا بەشێكی زۆری یەدەگەكەی بەكارهێناوە.
لەچاوپێكەوتنەكەدا پێشكەشكارەكە باسی لەوەكرد، ئەمریكا 45% موشەكی پاتریۆت و زیاتر لە نیوەی یەدەگی موشەكەكانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی تادی بەكارهێناوە، لەوەڵامدا براد كوپەر وتی لەگەڵ ئەوەشدا نیگەران نین.
هەر لەو چێوەیەشدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا سەرەتای ئەم مانگە رایگەیاندبوو ئەمریكا خاوەنی بڕێكی بێسنوور لە تەقەمەنی كوالیتی ناوەند و بەرزە، جگە لەوەش، بە ئاستێك تەقەمەنی بەرهەم دەهێنین كە پێشتر وێنەی نەبووە.
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری کۆتایی روداوی دزەکردنی غازی ئامۆنیای لە کارگەیەکی پارێزگای بەسڕە راگەیاند و ئاشکرای کرد، بەهۆی روداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 114 کەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی: تەواوی برینداران فریاگوزاریی سەرەتاییان بۆ کراوە و خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێویستەکانیان پێشکەش کراوە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە: بە راسپاردە و بەدواداچوونی راستەوخۆی دکتۆر عەبدولحوسێن موسەوی، وەزیری تەندروستی، چاودێریی دۆخی برینداران دەکرێت.
وەزارەتەکە ئەوەشی خستۆتە روو کە زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن ئاڕاستەی شوێنی روداوەکە کراون بۆ پێشکەشکردنی یارمەتیی سەرەتایی و گواستنەوەی برینداران بۆ مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان.
رونیشی کردەوە کە تاوەکو ئێستا 21 بریندار لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و بەسەر نەخۆشخانەکاندا دابەش بوون؛ 12 بریندار لە نەخۆشخانەی زوبێر، دوو بریندار لە نەخۆشخانەی سەیاب، و 7برینداریش لە نەخۆشخانەی کوەیتی.
وەزارەتی تەندروستی جەختی کردەوە: دۆخی تەندروستیی هەموو بریندارەکان جێگیرە بە بێجگە لە یەک دۆخ، و پرۆسەی پێشکەشکردنی چاودێریی پزیشکی و بەدواداچوون بۆ تەندروستیی برینداران بەردەوامە.