بڕیارە سبەینێ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆببێتەوە  و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکات.

سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند:  لە کۆبوونەوەکەدا دواین ئەنجامەکانی دانوستانەکان لەگەڵ پارتی لە بارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم و و ئامادەکارییەکانی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تاوتوێ دەکرێت ، لەگەڵ چەند پرسێکی پەیوەست بە ناوخۆیی یەکێتی .